لە یادی تیرورکردنی ڕۆژنامەنووس وه‌دات حوسێن عه‌لی، ڕۆژنامه‌نووسی ئاژانسی ڕۆژنیوز له‌ شاری دهۆك دوای ئەشکەنجەدان .

کوتریکی . . . ئاشتی
رەنگ سپی

بە شەقەی باڵ

چوار پارچەی

وڵاتێکی بی هێلانەی

تێپەرداند

لە پارجەیەکیان

نیشتەوە

بانگە وازی

سەربەخۆییان

بۆ ئەکر

ویستی نامەیەک ڕاگرێت

خەونی دوا ڕۆژی\

گەلەکەی دیاری بکا

بە ڵام

بە ئەمری فەرمانی

خەنجەری وون

بە ئەشکەنجەی

ڕاوکەری نەچیری

ڕۆژ

تیرۆر کرا

گوڵە گەنمێکی

چوار وەرز

گەشەی کرد و

بوو بە باڵا

لەدەروازەی لانەوازان

 بە تەوری

فەرمانی هێز

گەڵاکانی

بوو بە خۆڵەمێژی

درەختەکان

ئەی دهۆکی شاری دەلال

لانەی خەباتی دێرین

خۆ تۆ. . . . !

قوبەی بانگەوازی

سنوور بووی

ئیستا

بۆ وا . . . ؟

بووی بە

چەقوی هەسان .

بووی بە

 کێردی ڕاوکەرو

کۆترە بال سبیەکان

لە سەر شانت

دانە دانە

شەهید ئەکرێن