31ی ئاب و لێكه‌وته و مه‌ترسیه‌كانی پشت په‌رده ... سووه مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ٣١ ی ئاب
- Hits: 494
نه‌ك له كوردستان، به‌ڵكو له هه‌موو دونیادا ململانێ و ركابه‌ره سیاسیه‌كانی نێوان ده‌سته و گرووپه‌كان و شه‌ڕ و ئاشتی نێوان وڵاتان و حزب و لایه‌نه‌كان له‌ژێر یاسای كار و كاردانه‌وه به‌ڕیوه ده‌چن، به پێی ئه‌و یاسایه‌ش له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی سیاسی یان سه‌ربازی ده‌بێ چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی یان سه‌ربازی لایه‌نی بهرامبهربكرێ، چونكه هه‌ر رووداوێكی سیاسی یان په‌لامارێكی سه‌ربازی كاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به دوای خۆیدا دێنێ، له ژێر رۆشنایی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته بپرسین: رووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 كار بوو یان كاردانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه بوو، كاردانه‌وه‌ی چ كارێكی نانه‌ته‌وه‌یی و نانیشتیمانی بوو؟ له كه‌س شاراوه نییه ئه‌وه‌ی له 31ی ئاب روویدا كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی پێش 31ی ئاب بوو، ئه‌و رووداوانه‌ی لایه‌نێكی دیاریكرا و به پێی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر پابه‌ند كرا به چاوساغی كردن بۆ هێنانی سوپای پاسدارانی كۆماری دژه كوردی ئێران و به قوڵایی (400) كیلۆمه‌تر بۆ ناو خاكی باشووری كوردستان، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و بێ گوێدانه هه‌ستی هاونه‌ته‌وه‌یی و بنه‌ماكانی كورد بوون و كوردایه‌تی و رێزگرتن له مافی په‌نابه‌ری، بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌و خانه‌وادانه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستانیان پێ بۆردوومان كردن، كه له ترسی كوشتوبڕ و بۆ پاراستنی ژیانیان په‌نایان هێنابووه باشووری كوردستان و له شاری كۆیه نیشته‌جێ كرابوون. گومان له‌وه‌دا نییه چاوساغی كردن و هێنانی سوپای پاسداران به بڕیارێكی پێشوه‌خت بووه، ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌رهاویشته‌ی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری نێوان ئه‌و لایه‌نه و ده‌زگای (ئیتلاعات)و گه‌وره به‌رپرسانی سوپای پاسداران بووه، بۆیه رووداوه‌كان له هێنانی سوپای پاسداران و بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ی رای ئه‌و لایه‌نه‌ی كۆی رووداوه‌كان له رۆژی (31) ئابدا كۆده‌كاته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه رووداوی (31) ئاب پێشینه و پاشینه‌ی هه‌یه، جا بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان وه‌ك خۆی بخرێنه‌روو، به پێویستمان زانی له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا رووداوه‌كانی پێش (31) ئاب و مه‌ترسیه‌كانی دوای (31) ئابیش بخه‌ینه‌روو. دیاره هه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی یان سه‌ربازی یان ئابووری كه له نێوان دوو لایه‌ن یان زیاتر ده‌به‌سترێ، هه‌ر لایه‌نه و خواستی تایبه‌تی و ئامانجی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، هه‌ر لایه‌نه‌ش هه‌وڵده‌دات خواسته‌كانی خۆی تێر بكات و ئامانجه‌كانیش به‌ده‌ست بێنێ و كه‌مترین باجیش بدات، مێژووش ده‌ریخستووه كه له رێككه‌وتنه شاراوه و موخابهراتیهكاندا هاوكێشه‌كان به‌لای لایه‌نی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌شكێنه‌وه و لایه‌نی بێهێزیش شكست و كاره‌ساته‌كانی بۆ ده‌مێننه‌وه، بێگومان له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سوپای پاسدارانیش، هێز و ده‌سه‌ڵات لای سوپای پاسداران بووه و به‌و هۆیه‌وه توانیویه‌تی چۆنی بوێ ئاوا یه‌كێتی ئاڕاسته بكات و رێككه‌وتنه‌كه‌ش بخاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی. رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و سوپای پاسدارانیش كه هه‌م رێككه‌وتنێكی سیاسی بووه و هه‌میش سه‌ربازی و ناكرێ له یاسای رێككه‌وتنه‌كان بهدهربووبێ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بۆ خواست و ئامانجی هه‌ردوو لایه‌نی به‌شدار بووی رێككه‌وتنه‌كه بكرێ، به‌ڵگه‌كان په‌رده له‌سه‌ر زۆر نهێنی و سیناریۆی دوای 31ی ئاب لاده‌ده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ده‌رخستنی راستیه‌كانیش پێویسته قۆناغبهدییهك بۆ ئه‌و كار و رووداوانه بكه‌ین كه كاردانه‌وه‌ی 31ی ئابیان به دوای خۆیدا هێنا. قۆناغی یه‌كه‌م:ــ وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو ده‌بوایه له سه‌ره‌تادا سوپای پاسداران به چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆره‌وه بهێنرێ و بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و ماڵه په‌نابه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان پێ بۆردوومان بكرێ، دواتر هه‌وڵبدرێ ئه‌و سوپایه به ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا بگه‌ڕێته‌وه، لێره‌دا پێویسته به‌دوای ئه‌و نهێنیه‌دا بگه‌ڕێین كه سوپای پاسداران به چاوساغی یه‌كێتی و به ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا هێنرایه باشووری كوردستان، ده‌بێ مه‌به‌ست له‌وه چیبووبێ له گه‌ڕانه‌وه‌دا ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان هه‌ڵبژاردووه؟! دیاره له‌وه‌یاندا دوو ئامانجیان هه‌بووه، ئامانجی یه‌كه‌میان بۆردوومان كردنی ئه‌و بنكه و باره‌گایانه‌ی حزبی دیموكرات بوو كه له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌واندوز بوون، ئامانجی دووه‌میشیان كه پێده‌چێ داواكاری یه‌كێتێ بووبێ، مه‌به‌ست لێی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پارتیش بكاته شه‌ریكی ئه‌و كاره شهرماویهی له هێنانی سوپای پاسداران دووچاری بوو، جا ئه‌گه‌ر پارتی رێگه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای پاسداران نه‌گرتبا، ئه‌وكات یه‌كێتی هه‌م پارتی ده‌كرده شه‌ریكی تاوانه‌كه و هه‌میش فرمێسكی بۆ بنكه و باره‌گا بۆردوومان كراوه‌كانی حزبی دیموكرات له ره‌واندوز ده‌ڕشتن، لێره‌وه رێگا بۆ ئه‌نجامدانی قۆناغه‌كانی تری رێككه‌وتنه‌كه خۆش ده‌كرا، چونكه قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نها كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ چوونه ناو فۆناغهكانی تری رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام به گێڕانه‌وه‌ی سوپای پاسداران و ئه‌و سووكایه‌تیه‌ی پێیان كرا، ئه‌و قۆناغه له نیوه‌ی رێگا تووشی شكست هێنرا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی تریش دانا.
قۆناغی دووه‌م:ــ دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا رێككه‌وتنه‌كه‌ی نیوان یه‌كێتی و سوپای پاسداران له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی و به رێنمایی وردی سه‌رۆك بارزانی شكستی پێهێنرا، له قۆناغی دووه‌مدا (په‌كه‌كه‌ش) هێنرایه ناو رێككه‌وتنه‌كه، له‌و قۆناغه‌دا هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و په‌كه‌كه و سوپای پاسداران ئه‌ركی خۆیان بۆ دیاریكرا، هه‌رچی سوپای پاسداران بوو ئه‌ركی بۆردوومان كردنی بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پێ‌سپێردرا، هه‌رچی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ش بوون دوای بۆردوومانی چڕ و هه‌راسان كردنی پێشمه‌رگه ئه‌ركی په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان گرته ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی به درێژایی به‌ره‌كانی جه‌نگ هێزی هێرشبه‌ری ئاماده كرد و ئه‌و هێزه‌ش له‌لایه‌ن پسپۆڕای سه‌ربازی سوپای پاسداران سه‌رپه‌رشتی ده‌كران، له قۆڵی چۆمان و حاجی ئۆمه‌رانیش هێزی هاوبه‌شی په‌كه‌كه و یه‌كێتی به پشتیوانی تۆپخانه‌كانی ئێران ده‌ستیان به هێرش بردن كرد، هێزێكی تری (800) كه‌سی یه‌كێتی به‌ناو خاكی ئێرادا هێنرانه ناوچه‌ی سیده‌كان و ئه‌وانیش به پشتیوانی چڕی بۆردومانی ئێران كه‌وتنه په‌لاماردانی هێزی پێشمه‌رگه، هێزێكیش له دۆڵی بالیسان به‌ره‌و بۆ هێرش كرنه سه‌ر سپیلك ئاماده كرابوو، وه‌ك به پێی نه‌خشه‌ی په‌لاماره سهربازیهكه ده‌بوایه ئه‌و هێزه‌ی له قۆڵی شه‌قڵاوه و دۆڵی سماقوڵی ئاماده كرابوون مه‌سیف و سه‌ری ره‌ش بگرن، هێزه‌كه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیش بێنه قه‌زای سۆران و له‌وێوه به‌ره‌و مێرگه‌سوور و پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كه‌ی سیده‌كانیش په‌لاماری ناوچه‌ی بارزان بده‌ن، هێزه‌كه‌ی دۆڵی بالیسانیش سپیلك داگیر بكه‌ن، وه‌ك نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو ده‌بووایه هه‌رچوار هێزه‌كه دوای ئاودیو كردنی پارتی له زێی قه‌ندیل یه‌ك بگرنه‌وه، ئه‌وكات پارتی به شێوه‌یه‌ك لاواز ده‌بێ كه په‌كه‌كه به ئاسانی ده‌توانێ له ناوچه‌ی بادینان په‌لاماری بدا و ئه‌و ناوچه‌یه‌شی لێبستێنێ و ئیتر فاتیحای سیاسی له‌سه‌ر پارتی ده‌خوێنن، به‌وه‌ش ئامانجی یه‌كێتی و په‌كه‌كه ده‌هاته‌دی و ئه‌وجار نۆره‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سوپای پاسداران ده‌هات. ئه‌گه‌رچی په‌كه‌كه و یه‌كێتی به پشتیوانی تۆپخانه‌ی ئێران توانیان له هه‌ندێ قۆڵه‌وه پێشڕه‌وی بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنێكی كاتی به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام له قۆلێ سیده‌كان به جۆرێك شكان كه هه‌رسێ لایه‌نی رێككه‌وتنه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد، له قۆڵی شه‌قڵاوه و دۆڵی سماقوڵیش كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ئێستای شه‌ڕی داعش سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی پیلانه سێقۆڵێهكهی ده‌كرد نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی كه به شاده‌ماری سه‌ركه‌وتنی په‌لاماره‌كه‌یان ده‌زانی. قۆناغی سێیه‌م:ــ له قۆناغی دووه‌مدا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كرد كه خواست و ئامانجی یه‌كێتی و په‌كه‌كه له‌و رێككه‌وتنه چین و ده‌یانه‌وێ چی‌یان ده‌ست بكه‌وێ، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و پرسیاره درووست ده‌بێ كه خواست و ئامانجی سوپای پارسداران له‌و رێككه‌وتنه چی بووه و داوای چی‌یان له یه‌كێتی كردووه؟ گومان له‌وه‌دا نییه كه سوپای پاسداران له رووی سیاسی و سه‌ربازی و تێچووی ئابوووریه‌وه له‌و رێككه‌وتنه‌دا برا گه‌وره بووه، تۆ بڵێی دوا ئامانجیان ته‌نها بۆردوومان كردنی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و خێزانه ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووبێ؟! تۆ بڵێی ئیتلاعات و سوپای پاسداران به‌و هه‌موو ئه‌زموونه هه‌واڵگریه‌ی هه‌یانه له به‌رامبه‌ر هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی زۆر ببه‌خشێ و كه‌م وه‌ربگرێ؟! هیچ كه‌سێكی عاقڵ و به ئاگا به‌و دوعایه ناڵێ ئامین، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد سوپای پاسداران له‌و رێككه‌وتنه‌دا لایه‌نێكی ئاسایی نه‌بووه و براگه‌وره بووه، ئه‌ی كه‌وایه ده‌بێ له به‌رامه‌به‌ر براگه‌وره‌یی و ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی خستوویه‌تیه سه‌ر شانی خۆی چ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌شی بۆ خۆی دانابێ؟ كاتێك باس له‌وه ده‌كرێ كه 31ی ئاب كاردانه‌وه‌ی هێنان و چاوساغی كردنی یه‌كێتی بوو بۆ سوپای پاسداران و بۆردوومان كردنی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات، به‌رپرس و كادیرانی یه‌كێتی ده‌ڵێن: به‌ر له‌وه‌ی بۆردومانی بنكه و باره‌گاكان و خێزانه ئاواره‌كان ده‌ست پێبكات حزبی دیموكرات له‌وه ئاگادار كراوه كه بۆردوومان ده‌كرێن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێ! ده‌بێ حزبی دیموكراتیش لایه‌نێكی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و په‌كه‌كه وسوپای پاسداران بووبێ، ئه‌وه‌ش دووره له راستی، چونكه حزبی دیموكرات وه‌ك حزبی پێشه‌وا قازی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران ناچێته ناو رێككه‌وتنێكه‌وه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێگه‌ی كورد و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كارێكی وای كردبێ و حزبی دیموكراتی ئاگادار كردبێته‌وه، ئه‌وا به پرس و ره‌زامه‌ندی سوپای پاسداران بووه، بۆ ئه‌وه‌ی حزبی دیموكرات خافڵگیر بكا و دوای شكانی پارتی و په‌ڕاندنه‌وه‌ی له زێی قه‌ندیل وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو، ده‌بوو چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكرات به زیندوویی یان به مردوویی راده‌ستی سوپای پاسداران بكرێن، شه‌هید كردنی (حه‌مه نارستی) و (ناسری مه‌نسوری)و زۆر كادیر و پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكرات و لایه‌نه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌ستكه‌وتی سوپای پاسداران بوون له‌و رێككه‌وتن و پیلانه سه‌رنه‌كه‌وتووه، جا ئه‌گه‌ر ریككه‌وتنه سێقۆڵیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و په‌كه‌كه و سوپای پاسداران وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یان بۆ كیشابوو سهركهتووبا، دوو مه‌ترسی گه‌وره له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوردیان ده‌خسته ناو گێژاوه‌وه، یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كان ئه‌وه بوو كه پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین ده‌كه‌وتنه ناو به‌رداشی رێككه‌وتنێك كه سوپای پاسداران نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو، یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ش وه‌ك دوو لایه‌نی ناو رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستكه‌وتێكی كاتیان پێدهبڕا، به‌وه‌ش پرسی كورد له پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌كرا به پرسێكی حزبی، ئه‌وكاتیش سوپای پاسداران ده‌بووه كوێخای كوردستان و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌خستنه ژێر هه‌ژموونی خۆی و چۆنی ویستبا ئاوای مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌كرد، مه‌ترسی دووه‌میش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و كادیر و به‌رپرسانی حزبی دیموكرات بوو، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو سه‌ركه‌وتوو بوایه، ئه‌وا پرۆسه‌ی تیرۆر كردن و راده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكرات به پێی رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستی پێده‌كرد، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه شكستی پێنههێنرابا، ئه‌وا سوپای پاسداران حوكمی ره‌های كوردستانی ده‌كرد، ئه‌وكات مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ چ كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌ك به‌سه‌ر حزبی دیموكرات و حزبه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌هات، كه‌واته له 31ی ئابدا پێش به هه‌ژموونی ئێران گیرا، به‌وه‌ش هه‌م ئه‌زموونی باشووری كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین پارێزران و هه‌میش گیانی به‌رپرس و كادیرانی حزبی دیموكرات و لایه‌نه‌كانی تر له مه‌رگی حه‌تمی سوپای پاسداران رزگار كران.