لەسەرەتای مانگی مایسی ساڵی 1994شەڕ لە نیوان پارتی دیموکراسی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە ڕانییە وە دەستی پێ کرد دوتر هەموو ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە

وە لە 3مایس دا شەڕ لە نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی نشتیمانی کوردستا لە خورماڵ ڕویدا

وە لە شاری هەولێر لە 15مایسی ساڵی 1994 شەڕ لە نێوان یەکێتی و پارتی دەستی پێ کردەوە

وە لە 19ی مایسی ـ1996 ژوری عملیاتی ئاشتی لە هاوینە هەواری سەلاحەدین دروست کرا دوی کۆبونەوەی بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ ڕێکەوتن لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان هەردوو لادا

لە 2ی حوزەیرانی ساڵی 1994 مام جلال و کاک نەوشیروان هاتنەوە سلێمانی و مامجلال یەکلایەنە بڕیڵاری ڕاگرتنی شەڕی دا

لە 3ی حوزەیران مام جلال و کاک مسعود لە پەرلەمانی کوردستان کۆ بونەوە جۆرێک لە هێور بونەوە هاتە ئاراوە هەرچەندە ناو بەناو شەڕی تێ دەکەوت

ساڵی 1995 شەڕ دەستی پێ کردەوە لە نیوان هەردولا لە 15 کانونی دووەم یەکیتی تەواو تەواو نزیکی هەولێر بوونەوە

لە 17و 18 ی ئاب ساڵی 1996 شەڕ لە نێوان هەردولا ڕویدایە وەو یەکێتی سەفین و شەقلاوەی گرت و تەواو تەواو لە سەری ڕەش نزیک بونەوە

لە 22 ی ئابی ساڵی 1996 مسعمد بارزانی نامەی بۆ سەدام حسین ناردوو داوای یارمەتی لێ کرد

لە بەرەبەیانی 31ی ئابی ساڵی 1996 ڕۆژی شممە هێزەکانی ڕژێمی بەعس بە پێشڕەوی پارتی بەرەو بەرەو هەولێر هاتنەوە و یەکێتی یان لەهەولیر دەرکرد وردە وردە هاتن هەتا سلێمانیش لە وێشەوە دەری کردن هەتا سنورەۆانی ئێران
دوای 1مانگ یەکێتی دوای یارمەتی لە ئێران کرد هێزی ئیران بە پێشڕەوی یەکێتی پارتییان لە سلێمانی دەرکرد هەتا هەولێر

بە م هۆیەشەوە هەردولا هەر لایەنەو ئیدارەی خۆی جیا کردەوەو بوو بە دوو ئیداری .
فۆتۆگرافەر :میران محمد