ساڵانێکی زۆر تۆ زەعیمی حیزبی شیوحی عێراق بوی . . . بەندەش پانزە ساڵ لە سەردەمی تۆدا دەروێشێکی ناحاڵی ئەو حیزبە بوو . . . نازانم بە بیرت دێ و ئەوە دەزانی کە ئیمڕۆ ١١/١١/٢٠١٥ یادی ٤٢ ساڵەی شەڕی (خدر وەلی)یە، کە تێیدا دوانزە پێشمەرگەی قارەمانی حیزبەکەت خۆیان دا بە کوشت. ئا لەو شەڕەدا کە لەگەڵ هێزەکانی (بارزانیدا) ڕوویدا بەندە لە کلکی گەڕایەوە خۆی کەر بکاو خۆی بدا بە کوشت . . . هەروەها بە دەیان ناوی تر لە شەڕەکانی زمناکۆ، گوڵان، ڕەسوڵە قوڵە خۆیاندا بەکوشت . . . ئەوە باسی دوانزە کادرەکە هەر مەکە کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەوە . . . ئەزانی ئەو هەموو قوربانیە، ئەو هەموو خوێنەی کە ڕژا هەمووی لەسەر قسەی تۆ بوو، ئەو قسانەی ئەتکرد لە ڕاگەیاندنەکان، لە کۆبونەوەکان، لە بۆنەو ئاهەنگەکان، کەوا بارزانی ڕەجعییە . . . بارزانی یەمینییە . . . بارزانی عەشائیرییە . . . بارزانی عەمیلی ئیسرائیلە . . . بارزانی دوژمنی چەوساوەکان و پرۆلیتاریایە. ئەمانە ڕق و کینەیەکی سەیر و ناڕەواو بێ سنووری لە دڵ و دەرونماندا ئەچاند بەرامبەر بارزانی . . . بەو قسە زل و گڕاویانە دەماری ملمان هەڵئەساو ئارامیمان لێ ئەبڕاو سەرخۆش ئەبووین بێ ئەوەی بزانین ئەسڵ و فەسڵی خۆمان چیە، چەکت ئەدایە دەستمان و سواری دەبابەکانی بەعست ئەکردین و ئیتر: کورد و بارزانی خۆت بگرەو هاتین.

سەیرە . . . زۆر سەیرە ئا لەو ڕەسمەدا هەموو کەس تۆ ئەبینێ مەدالیای بارزانی وەرئەگری . . . ئای ڕەنج بەخەسار خۆمان.