هه‌ر من نا، زۆریتریش ده‌ستیان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ شتوه‌و چاره‌سه‌ر ته‌نیا له‌راپه‌ڕیندا ئه‌بیننه‌وه‌. ئه‌م بڕوایه‌ رۆژله‌دوایڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه‌ئه‌کا، بێئه‌وی دیدێکی یه‌کگرتو، جۆرو ئه‌نجامی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی دیاریکردبێ!. ئاخر راپه‌ڕین له‌پێناوی راپه‌ڕیندا، یابۆ گۆڕینی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی به‌بێ دیاریکردنی سیستمێکی نوێ، وه‌ک گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌ئێران به‌مه‌لاکان و له‌ ئیراک به‌قاسم و قاسم به‌ به‌ئس و به‌ئس به‌شیئه‌و شیئه‌ به‌دائشی لێدێ که‌بۆ هه‌رکامێکیان‌ ئه‌ڵێین: هه‌زار ره‌همه‌ت له‌کفندز!! که‌واته‌ نابێ راپه‌ڕین هه‌ڕه‌مه‌کیبێ، یا ده‌موچاو به‌ده‌موچاو یا دز به‌جه‌رده‌ گۆڕینبێ. راپه‌ڕین ئه‌بێ به‌به‌رنامه‌و دیاریکردنی سیستمی دوای راپه‌ڕینبێ. من لای خۆمه‌وه‌ چاره‌سه‌ر و سیستمێکم له‌ کورته‌ وه‌ڵام/11و12دا پێشنیار کردوه‌ بۆ لێدوان و ره‌خنه‌ یا په‌سندکرن. داواکارم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و په‌ندێک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئاماژه‌بۆکراوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌رگرێ، ئه‌گینا راپه‌ڕین و رادان هه‌ر روئه‌دا. به‌هیواشم گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، به‌ڕاپه‌ڕین، یا به‌هه‌ڵبژاردن، یا به‌هه‌ر رێگه‌یه‌کیتر، له‌ئێسته‌ یا ئاینده‌دا، هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ به‌رنامه‌و بێ دیاریکردنی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی نه‌بێ و دیسان نه‌ڵێین: ره‌همه‌ت له‌کفندز!.