کورتە وەڵام ... کامیل ژیر

-هەواڵەکان: عادل موراد: باشترین رێگەچارە بۆ کوردانی رۆژهەڵات و دەسڵاتی ئێران، دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ.

+زۆر باشە، فەرمو ئەو دانیشتنەیان بۆ رێکخە، بەمەرجێ مێزەکە لەجٶری ئەو مێزە نەبێ کە قاسملۆو شەرەفکەندیی لەسەر کوژران.

-هەواڵەکان: هەردو بەڕێز حاجی تۆفیق و حسەین زڕگوێزی، 2 ملیۆن دۆلاری شەکراوی دو منداڵەکەیان بەخشی بەنەخۆشخانەی هیوا.

+خێریانبنوسێ. بائیتر هەمو بوک و زاواکان وابکەن. ئەم خێرخوازییە، هەڵەیەکی مێژوییشی راستکردەوە: ئەو گوندەی خوار سلێمانی، بەهەڵە پێیئەوترێ زڕگوێز، راستییەکەی ئاڵتونگوێزە.

-هەواڵەکان: وەفدە شەش پەرلەمانیەکەی یەکێتی و گۆڕان لەبەغدا: گشتپرسی ناکەین و سەربەخۆییمان ناوێ و لەعیراقی یەکگرتو جیانابینەوە.

+ئەی بۆچی منداڵی خەڵک بەکوشت ئەدەن؟

-هەواڵەکان: وەفدەکە: ئامانجمان بەدەسخستنی مافەکانی کوردە لەبەغدا.

+گوریس بەیەکپارچەیی نەگەیشتەوە، ئێستا بە دو لەتی!؟ پێشتر بە65کورسی هیچنەکرا، ئێستە بە30!؟

-رۆژنامەی خەبات: شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

+پێشبڕکێی کوڕنوشبردنە! ئەگەر بۆ پشکی هەرێمە لەقەرزی نێو دەوڵەتی، وەک ئەڵێن؟ وەفدە شەشنەفەریەکە! هیچی هەڵنەگڕان، ئێوە چی؟

-هەواڵەکان: مالیکی و عەبادی و موتڵیگ و تورکومان پشتگیریی لە رێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان ئەکەن.

+هەربەوەدا بزانن چ رێکەوتنێکی گرنگە بۆ کورد!.

-          -کوردستانی نوێ: کوردەکانی قەفقاز وەک بەفر توانەوە.

-          +دوای بریارەکەی پارێزگار، کتێبێ بۆ کوردەکانی سلێمانیش بگرنەوە.

-خەبات: پارتی: ئەگەر یەکێتی و گۆڕانیش دەنگ بۆ سەبەخۆیی نەدەن، ئێمە سەربەخۆیی هەر رائەگەیەنین.

+دە رایگەیەنن، دڵمان شەقیبرد.

-    -خەبات: بارزانی: بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بکەوینە گفتوگۆی راشکاوانەو برایانە!.

-          +ئێ، ئێ!! کاتی خۆی کوردەکانی رۆژهەڵاتیش ئەیانوت: ئەگەر شا رێگەمانبدا، ئێمەش شۆڕش ئەکەین!

-                29/6/2016