بەدەر لەوەی بۆدۆزی کورد باشترە یا نا، گشتپرسییەکەی 23/6/2016 بەدەرچونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، کۆتاییهات. . ئەشێ لەڕوی ئابوریەوە، ترازوی سودو زیانیان، بەلای چەپدا لاسەنگبێ! کەچی پرسی دەرچونیان لەکۆتوبەندی یەکێتیی ئەوروپی، یابڵێین بەدەسهێنانەوەی سەربەخۆییان، بەشی شێری بەرکەوت. ئەو زۆرینەیەی بۆ دەرچون لەیەکێتیی ئەوروپا دەنگیاندا، هیچ دەربەستی ئەوە نەبون کەئەشێ ئابورییەکەیان بداتەدواە، بەهای پاوەن دابەزێ، بێکاری زیاتربێ و. . هتد. ئەوە نەک هەر بەریتانیا، خەڵکی جەزائیریش کە ملیۆنێ شەهیدیاندا لەپێناوی جیابونەوە لەفەرەنسا، توشی زیانێکی ئابوریی زۆربون. بەڵام سەربەخۆییەکەیان لاگرنگتربو. ئەو عەرەبانەی لەناو ئیسرائیلدا ئەژین، باری ئابورییان دەیانجار باشترە لەوانەی ژێر دەسەڵاتەکەی مەحمود یاسین، کەچی دەوڵەتی فەلەستینیان لاباشترە کە ئاشکرایە ئەو دەوڵەتە ئەبێ بە سواڵ بژی و خەڵکەکەی هەناسەی سارد هەڵکێشن بۆ ژەمێکی چەورو گەرم!. . ننجا نەک هەر مرۆڤ، کەوێکی ناو قەفەز کە بەبێ ماندوبون باشترین خۆراکی ئەخرێتە بەردەم و لەسەرماو گەرماو توفەنگی راوچی ئەپارێزرێ، بەرەڵایی و ئازادییەکەی لاباشترە کە ئەشێ بەسەد دەردیسەر بڕێک خواردن یا قومێک ئاوی دەسنەکەوێ. ئەم نمونانەش بەڵگەی گرنگیی ئازادین کە بەبێ سەربەخۆیی، هیچ گەل و هیچ مرۆڤ و هیچ ئاژەڵێکیش، ئازادنابێ.

با ئەنجامی گشتپرسییەکەی بەریتانیا، ببێ بە وانەیەک بۆ ئەو فەریکە رۆشنبیرانەی لە سەربەخۆیی کوردستان سڵئەکەنەوەو هەمیشە کۆسپ و (تاکۆس-بەڵام) ئەخەنە بەر رەوڕەوەی دەوڵەتی کوردی.

24/6/2016