گۆڕان، سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین حزب له جیهاندا! ... محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- محەمەد ئەحمەد
- Hits: 595
به‌پێی ره‌فتار و تێڕوانین و به‌رنامه‌ی كاركردنیان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین حزبه له دونیادا و پێموانییه هیچ پارت و رێكخراوێك له دونیادا هه‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ی گۆڕان كاری پارتایه‌تی بكات!، چونكه ره‌فتاره‌كانیان پێچه‌وانه‌ی گوفتار و پره‌نسیپی كار و ئه‌ته‌كێتی سیاسی و دیپلۆماسی و رێكخراوه‌ییه، به‌ڵگه‌شمان ئه‌م هۆكارانه‌یه:
1-گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌ی تر به‌شداری له حكوومه‌تی بنكه فراوان و ته‌وافووقی كرد و هه‌ر به‌و تهوافووقهش پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندین وه‌زاره‌تی گرنگ و پۆستی دیكه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تهوافووقه و له جارانی سه‌رده‌می ئۆپۆزیسیۆنی، زیاتر ئۆپۆزیسیۆنه و له ناوزڕاندن و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و تۆمه‌ت و بوختان له دژی داموده‌زگاكانی ئه‌و حكوومه‌ت و هه‌رێمه درێخی نه‌كردووه، له ده‌ستكه‌وته‌كاندا خۆی پێوه باده‌دا و له كهموكورتییهكانیشدا خۆی به به‌رپرسیار نازانێت! له جیاتی ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ خه‌ڵكی باس بكه‌ن و بڵێن هه‌رێمه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه و پێویسته یه‌ك ریز و یه‌كده‌نگ بین، به‌ڵام ئه‌وان داوای په‌رته‌وازه‌بوونی ریزه‌كان و دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن! له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم، بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌ڵام ئه‌وان راستییه‌كان ناڵێن و ده‌ڵێن پاره هه‌یه و پارتی شاردوویه‌تییه‌وه و نایدا به مووچه خۆر و فه‌رمانبه‌ران!
2-گۆڕان سه‌ری زمان و بنی زمانیان په‌یڕه‌وكردنی یاسا و دیموكراسییه‌ت و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بی هیچ كۆنگره و هه‌ڵبژاردنێك و وه‌رگرتنی شه‌رعییه‌ت، رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان و تاكه خاوه‌ن بڕیارده‌ری ئه‌و حزبه‌یه و خۆی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌دا سه‌پاندووه!
3-بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت نابێت حزب ده‌ست وه‌رداته كاروباری دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی وڵات، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بی بڕیاری رێكخه‌ری گشتیی حزبه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت په‌نجه له ئاویش ههڵناكێشی، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌كوو رۆبۆت له په‌رله‌مان كاری ده‌كرد و هه‌موو بڕیار و كار و پڕۆژه‌یه‌كی ته‌نها له گرده‌كه‌وه بۆ ده‌هات و ئه‌ویش وه‌كوو تووتی ده‌یگوت و ده‌یگوته‌وه!
4-گۆڕان ده‌ڵێت نابێت بنه‌ماڵه له‌م هه‌رێمه‌دا سه‌روه‌ر و كاربه‌ده‌ست بێت و ده‌بێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه بێت، به‌ڵام بی ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌وه بنه‌ماڵه‌كان بوون له جیهاندا ده‌وڵه‌تیان دامه‌زراند، جگه له‌مه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا چونكه خۆی ره‌سه‌ن زاده نییه و بی بنه‌ماڵه‌یه یانی خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراو و شۆڕشگێڕ نییه، هه‌ربۆیه دژی پێگه و رۆڵی بنه‌ماڵه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه نه‌وشیروان مسته‌فا بنه‌ماڵه‌شی نییه، به‌ڵام هه‌رچی خزم و نزیكه‌كانی خۆی هه‌یه له ده‌وری خۆی كۆیكردوونه‌ته‌وه و به‌رپرسیارێتی له‌ناو گۆڕان پێداون، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره و فراوانی هه‌بووایه، ئاخۆ ده‌بوایه چی تری بكردایه!
5-گۆڕان له به‌ناو خۆپیشاندان و له ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆڵی سه‌ره‌كی بینی و كادر و هه‌ڵسووڕاوانیان هانی ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان ده‌دا تا هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش پێش ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییانه له كه‌ناڵه‌كه‌یان (كه‌ی ئێن ئێن) به‌رده‌وام به سروودی (ده‌می راپه‌ڕینه) خه‌ڵكیان هانده‌دا تا له حكوومه‌ت و له پارتی راپه‌ڕن، هه‌ر له‌و كه‌ناڵه‌ش قسه‌ی ناشیرین جنێو و سووكایه‌تی به حكوومه‌تی هه‌رێم و به پارتی ده‌كرد و ده‌كات، كه‌چی ده‌شڵێن ئێمه ئاگامان له‌و پشێویانه نییه و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه!
6-كادر و هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان و میدیاكانیان ده‌ڵێن گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه و رێز له به‌ها و مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت ده‌گرێت، به‌ڵام له ره‌فتار و گوفتاریاندا رێك پێچه‌وانه‌ن و له راگه‌یاندنه‌كان و شاشه‌كانی تیڤی و له خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌رچی قسه‌ی سووك و نا شایسته و قێزه‌ون هه‌یه، له ده‌می ئه‌وان ده‌رده‌چێت و هه‌ر ئه‌وانیش ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گۆڕن بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حكوومه‌ت و باره‌گاكانی پارتی، هه‌ر كادر و هه‌ڵسووڕاو و به‌ناو نوخبه‌ی رووناكبیری ئه‌وانن به‌رد ده‌هاوێژن و باره‌گا ده‌سووتێنن و داوای كوشتن و بڕین ده‌كه‌ن!
ئه‌مانه و چه‌ندین سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تر كه پیشه‌ی گۆڕان و گۆڕانخوازانه!!