كه‌ی ئێن ئێن بۆ واده‌كات؟! ... محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- محەمەد ئەحمەد
- Hits: 695
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن بۆ واده‌كه‌ن؟ یانی بۆچی هه‌ر به هه‌وای جارانی ئۆپۆزسیۆنی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن؟ به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و په‌رله‌مانتار و هه‌ڵسووڕاوانیان و كه‌ناڵه‌كه‌یان به هه‌مان نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆن بوون كار ده‌كه‌ن و لێدوان و راپۆرت و هه‌واڵ و گوزاره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رباری ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌ی بۆ خه‌ڵك و هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه درووستكراوه و هاتووه‌نه‌ته پێش، كه‌چی هێشتا پێیان كه‌مه و ره‌چاوی ئارامی و ژیان و ده‌روونی هاووڵاتیان ناكه‌ن و به زمان و گیان و ده‌روونی رقاویانهوه ده‌ستیان كردۆته‌وه به هێرشی بی بنه‌ما و هه‌رزه‌كارانه و سووكایه‌تیكردن و گێچه‌ڵكردن به حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی كه هێشتا خۆیان تێیدا هاوبه‌ش و به‌شدارن!. به‌ڵام وه‌ڵامی هۆكاری ئه‌و شێوازی ره‌فتاره‌یان زۆر ئاسان و روونه: ئه‌وان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوودا پڕوپاگه‌نده‌ی زیاد له رادده و نا لۆژیكیان بڵاو كرده‌وه‌و به‌ڵێنی زۆر قه‌به و گه‌وره‌یان به خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانیان دا كه ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، كار له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان ده‌كه‌ن و پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جی ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردنیان له حكوومه‌تدا نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جی بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵیان نه‌دا و كاریشیان نه‌كرد بۆ جێبه‌جێكردنیان هه‌تا ئه‌و پاساوه‌یان هه‌بێت بڵێن هه‌وڵماندا به‌ڵام رێگریمان هاتنه پێش و ئێمه‌یش شایه‌دییان بۆ بده‌ین! به تایبه‌تیش كه قه‌یرانی دارایی به هۆی بڕینی به‌شه بودجه و مووچه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا و دواتریش قه‌یرانی شه‌ڕی داعش سه‌ریان هه‌ڵدا، هه‌موو ئه‌مانه هێنده‌ی تر وایانكرد كه ریسه‌كه‌ی گۆڕان ببێته‌وه خووری و خه‌یاڵ پڵاوی و پێشبینییه‌كه‌یان نه‌یه‌ته‌دی، به‌ڵام بۆ داپۆشینی ئه‌و عه‌یبه‌یه و بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكیاندا بوو له بیریان ببنه‌وه، ناچار بوون ده‌ست بده‌نه‌وه خووه كۆنه‌كه‌یان ئه‌ویش به‌رده‌وامیدان به گه‌وجاندنی خه‌ڵك و دۆزینه‌وه و هۆنینه‌وه‌ی پاساوی بی بنه‌ما به‌و مه‌رامه‌ی شانی خۆیان له به‌رپرسیارێتی و ره‌خنه‌ی خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانیان خاڵی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستیانكردووه به هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان! ئه‌و شێوازی ههڵسووكهوتكردنهی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ره‌نگه له فه‌رهه‌نگی حوكمڕانیی هیچ ده‌وڵه‌تێكی دونیادا نه‌بێت، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌تا به گوته‌ی خۆیان به فۆڕمی نوی و چه‌ندین درووشمی گه‌وره و پڕوپاگه‌نده‌ی گۆڕانكاری و دیدی نوی و تێگه‌یشتنی نوی بۆ سیاسه‌ت و حوكمڕانی، دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام جگه له وێناكردنی تێگه‌یشتنی هه‌ڵه بۆ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حوكمداری و دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆنی ئه‌زموونكراو و شكستخواردوو، هیچی تازه و نوی كه به سوود و قازانجی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری و دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا بێت له‌و بزووتنه‌وه شین نه‌بوو، به‌ڵام بۆ مێژوو ده‌یڵێم داهێنانێكیان كرد كه تا راده‌یه‌ك له‌ناو پارتی كوردی تازه و نوی بوو، ئه‌ویش هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی نوی و گه‌نجی نوی بوو بۆ ناو پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری، راسته‌وخۆیش ئه‌رك و كاری گرنگیان پێسپاردن كه له ژیانیاندا ئهلف و بێی سیاسه‌ت و ئیداره‌دانیان نه‌زانیبوو!ئه‌وان نازانن یان خۆیان نه‌زان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه هه‌ركه‌سێك له شوێنی بڕیارداندا بێت یان ئه‌رك و كارێكی گرنگی سیاسی یان ئیداری پێبسپێردرێت، پێویسته ئه‌و كه‌سه ئه‌زموونی هه‌بێت و تێگه‌یشتنێكی قووڵی بۆ دیارده و رووداو و پێشهاته‌كان هه‌بێت، نه‌وه‌ك تێگه‌یشتنێكی ته‌نك و ساده و سه‌ره‌تایی هه‌بێت و بیه‌وێت ته‌نها بۆ نمایشی سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كان و سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان و ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆی بكات به فس فس پاڵه‌وان و هاشوهووش بكات و جنێو بدات و تۆمه‌ت و بوختان ببه‌خشێته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش په‌رله‌مانتار یان كاربه‌ده‌ستی حكوومه‌ت یانیش رۆژنامه‌نووس وه یاخود شڕۆڤه‌كاری سیاسی بێت! لێره‌دا پرسیارێكی گرنگ ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌وان به‌و ره‌فتارانه‌یان ده‌توانن خۆیان له به‌رپرسیارێتی بدزنه‌وه؟ یان ئایا خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رانیان سزایان ناده‌ن له به‌رامبه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانیان و تۆڵه‌یان لێناكه‌نه‌وه؟! با داهاتوو حوكمی خۆی بدات.