هە موو ئە و قە یرانە جۆربە جۆرانە ی کە لە ئێستادا بوونیان هە یە و هۆکارێکن لە ناخۆش کردنی ژیانی خە ڵك و بێزارکردنیان، هۆکارە کانی دروست بوونیان ئە گە ڕێتە وە بۆ سە رکردایە تی سیاسی بزووتنە وە بە ناو شٶڕش گێڕی یە کوردی یە کە لە باشووری کوردستان، بە تایبە ت لە و کاتە ی ئە و سە رکردایە تی یە سیاسی یە خاوە نی پلانی دروست نی یە لە باری سیاسی و ئابوری وکۆمە ڵایە تی لە م هە رێمە دا، لە هە مان کاتدا تێڕوانینێکی واقیعیانە ی نی یە بۆ ئایندە ی ئە م هە رێمە و خە ڵکە کە ی، بە پێچە وانە وە، ئە م واقیعە سیاسی و ئابوری و کۆمە ڵایە تی یە ی کە ئە مڕۆ ئە گوزە رێ، بە شێکە لە پلانی ئە و سە رکردایە تی یە کوردی یە، و بە شێکە لە ئامانجی داهاتووشیان، ئە مە ش بە هۆی بوونی دە ست تێوەردانی دە رودراوسێ لە ناوخۆی کوردستان و تێنە گە یشتنی ئە م سە رکردایە تی یە لە ڕووکاری سیاسیانە ی ئە مڕۆی ناوچە کە و جیهان .

تێنە گە یشتنی سە رکردایە تی سیاسی دە گە ڕێتە وە بۆ ئە و عە قڵی یە تە کۆمە ڵایە تی یە ی کە ئێستا کۆمە ڵگای کوردی خاوە نی یە تی، چونکە تاکە کانی نێو سە رکردایە تی کورد ئە ندامی ئە م کۆمە ڵگا کوردی یە ن و بە شێکن لە و عە قڵی یە تە کۆمە ڵایە تی یە و سیستمە کۆمە ڵایە تی یە کە ی، بە هە مان شێوە ش هە موو کۆمە ڵگایە ك لە م سە ر زە مینە سیستمە سیاسی یە کە ی ڕە نگدانە وە ی سیستمە کۆمە ڵایە تی یە کە یە تی، هە ربۆیە ئە وە ی ئە مڕۆ سە رکردایە تی کورد لە باشورئە نجامی ئە دات، بە شێکە لە تێڕوانین و لێکدانە وە و فکرو کە لتوری زۆرینە ی خە ڵك، هە ر ئە مە شە وای کردووە کە وا گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی و بە ڕێوە بردندا سە خت بێت و بە ئاسانی نە توانرێت کە سانی نوخبە دیاری بکرێن، ئە وانە ی کە ئامانجیان ڕزگارکردنی ئە م هە رێمە یە لە وقە یرانانە ی کە تێ ی کە وتووە و بتوانێت چاك سازی بکات .

نوخبە لە کۆمە ڵگا تە قلیدی یە کان و کۆمە ڵگا دواکە وتووە کان ئاسان نی یە بتوانێت کارە کانی بکات بە تایبە ت کە کارە کان پە یوە ندیان بە چاك سازی یە وە هە بێت، چونکە زۆرینە ی خە ڵك ئامانجە کانیان لە سە ر گە ندە ڵی و خۆپڕکردن و گە ندە ڵ بوون هە ڵئە چنن، بە تایبە ت لە و کاتە ی زۆرینە ی خە ڵك باوە ڕیان بە چارە نووس و خەرافیاتە کانی ئاین و خە رافیاتە کانی تری وە ك بە خت هە یە وهە ڵ ئە دە ن هیچ کات ئە و هە لە یان لە دە ست نە چێت کە وا بۆیان دێتە پێش، لە خۆدە و ڵە مە ندکردن و بە هێزکردنی پێگە و دە سە ڵاتیان، ئە مە ش بە شێکە لە سایکۆلۆژی تاکی کورد و بە شێکە لە کلتوری کوردی، کە دیارە هۆکاری بوونی سایکۆلۆژی یە کی لە و شێوە و ڕە نگ دانە وە ی بە شێوە یە کی کلتوری کۆمە ڵایە تی، هۆکاری خۆی هە یە و ئە کرێت لە داهاتوودا بە درێژترو باشتر پێناسە ی بکە م و هە وڵ بدە م بە شێوازێکی باشتر باس لە کۆمە ڵناسی کوردی بکە م، ئە گە ر چی سە رچاوە ی یە کجار کە ممان لە بە ردە ست دایە سە بارە ت بە کۆمە ڵناسی کوردی، وهیچ جۆرە لێکۆڵینە وە یە کی ئە وتۆش نیە کە بتوانرێت پشتی پێ ببە سترێت لە لێکۆڵینە وە یە کی وە هاگرنگ دا سە بارە ت بە کۆمە ڵناسی کوردی، ئە وسە ر چاوانە ی کە بە ردە ستیشن یان لە زمانی عە رە بی وە یان زمانە کانی تری فارسی وە رگێڕدراون، من بڕوام وایە زۆرێك لە و بابە تە وە رگێڕدراوانە بە مە بە ست شێوێنراون بە تایبە ت ئە وانە ی وە رگێڕدراونە تە سە رزمانی عە رە بی، دیارە ئامانجە کە ش ڕوونە، عە رە ب هە وڵیان داوە فە لسە فە ی سیاسی بریتی بێت لە فە لسە فە ی ئیسلام بۆ حوکمڕانی کۆمە ڵگاو سە پاندنی دە سە ڵاتی سیاسیش بێت، کە واتە ئە بێت کۆمە ڵناسی کۆمە ڵگاکانیان کۆمە ڵناسی یە کی ئیسلامیانە بێت، هە ر ئە م تێڕوانینە شە وای کردووە کە وا کۆمە ڵناسی کوردی کۆمە ڵناسی یە کی ئیسلامیانە بێت و کلتوری کوردیش بە شێك بێت لە کلتوری ئیسلامی عە رە بی،

کە واتە ئە و شێوازە بیرکردنە وە و تێروانینە ی تاکی کوردو پە روە ردە کۆمە ڵناسی یە کە ی چ وە ك پە یوە ندە یە کانی تاك بە دە سە ڵاتە وە وە و تاك بە خێزان و کۆمە ڵگاکە یە وە، ئە و پە یوە ندی یە لە هە موو ڕووە کانە وە کار لە کردارو کلتورو تێڕوانین و بیرکردنە وە ی تاك بکات و بیگۆڕێت بۆ ئە و تاکە ی کە وا دە سە ڵاتێکی لە و شێوە یە بە رهە م بێنێت .

لێرە وە ئە توانین بڵێین ئە و قە یرانانە ی کە ئە مڕۆ لە ئارادان دروست کراو بە رهە می ئە و عە قڵیە تە سیاسی یە یە کە تاکە کانی ئە م کۆمە ڵگایە شە ڕیان لە سە رئە کە ن و دابە شیان کردوون بۆ چە ندان جە مسە ر و سە ربازگە ی جیاواز لە نێوان خۆیانداو چە ندان ناوچە ی جیاجیاو جیاواز لە یە کتریان لێوە بە رهە م هێناون، بە جۆڕێك لە ئێستادا کۆمە ڵگای کوردی بووە تە کۆمە ڵگای کۆیلە لە بە ردە م دە سە ڵات .

یە کێك لە کێشە کانی تاکی کورد ئە وە یە کە واهیچ کات بۆ خۆی بریتی نیە لە خۆی، چونکە هیچ کات لە ناخدا ئازاد نی یە و بە ردە وام هە ست بە نائارامی دە روونی ئە کات، ئە مە ش ئە گە ڕێتە وە بۆ بە شداری کردنی گشت لە بڕیارە کانی دا، هە ر ئە مە شە وای کردووە تاك لە کۆمە ڵگای کوردی دا زیاتر کە سایە تی یە کی شە رمن و چە ند ڕوو بێت و هیچ کات خاوە نی بڕیاری ڕاست و دروستی خۆی نە بێت،

ئە م سایۆلۆژی یە شێوێنراوە ی تاکی کورد بۆتە بە شێك لە کلتوری کۆمە ڵایە تی و ڕە نگدانە وە ی لە سە ر هە ر یە کێکمان هە یە، ئە مە شە وای کردووە کە سە رکردایە تی کورد سە رکردایە تی یە کی شە رمن بێت و بە ردە وام لە دانوساندنە سیاسی یە کاندا بە شێوازێکی ساویلکانە هە ڵبخە ڵە تێنرێن و لە هە موو دانووساندنە کاندا کورد بە دۆڕاو دە ربچێت، قسە یە ك هە یە کە کورد ئە یڵێت، ئە وە ی بە چە ندان ساڵ پە یدای ئە کە ین بە جە نگ و خوێن لە سە ر مێزی گفتووگۆدا ئە یدۆڕێنین، ئە مە ش دە گە ڕێتە وە بۆ ئە و سایکۆلۆژی یە تێك شکاوە ی کوردی، ئازاد نە بوون لە بڕیاردان و نە بوونی فکر لە لای تاك، بێگوومان ئە وە ی من ئە یڵێم هیچ کات بە شێوە ی مطلە قی نیە بە ڵکو زۆرینە ی تاكی کورد لە کۆمە ڵگای کوردە واری دا وایە، کە وا ئە مە ش هۆکارە بۆ دە رنە کە وتنی ئە و بە شە کە مە ی کە لە ڕووی فکروتێڕوانیندا جیاوازترە و تاڕادە یە ك ئازادە، لە گە ڵ ئە مە ش کە بە شێك لە و کە سە ئازادانە سود مە ند بوون لە و کێشە یە ی تاکی کورد دوچاری بۆتە وە و بە بە ردە وامی جۆرێك لە کە سایە تی یە سیاسی یە کان توانیویانە سودمە ندی سە رە کی ئە و خاڵە لاوازە ی کە سایە تی کوردی ببن و بینای دە سە ڵات و پێگە کۆمە ڵایە تی و سیاسی یە کانی خۆیانی لە سە ر دابمە زرێنن، ئە گە رچی زۆرێك لە و کە سایە تیانە لە بنچینە ش دا خاوە ن عە شرە ت و خێڵ نین، خوێندنە وە یان بۆ خاڵە لاوازە کانی کە سایە تی کوردی وای کردووە پێگە ی خۆیان لە نێو کۆمە ڵگادا بسە پێنن و بتوانن سە رکردایە تی خە ڵك بگرنە دە ست، لە هە مان کاتدا ئە و سە رکردایە تی کردنە بۆتە بە شێك لە مێژووی خە ڵك و نە تە وە و جۆرێکی تر سایکۆلۆژی تاکی کوردی شێواندووە، لە کاتێکدا ئە و کە سایە تیە بە رژە وە ندی پارێزانە ی کورد جۆرێك لە ئامانجیان کردۆتە دروشم دیارە لە کۆتای دا هە مان ئە و ئامانجانە بوون کە ئە وانە ی پێشتر لە چوارچێوە ی بنە مالە و خێڵ دا کاریان بۆ کردووە .

بە شێوە یە ك لە شێوە کان سە رکردە کانمان هە قی هە موو ئە وشە ق هە ڵدانە لە بە رد وە ك خۆیان ئە یڵێن، لە خە ڵك بە زیادە وە وە رگرتۆتە وە، خۆئە گە ر سە روە ت و سامان و دە سە ڵاتی خۆیان و بنە ماڵە و کە سە نزیکە کانیان لە کوڕو کچ و ژن و ژن خوشك و براوبرازاو نە ندامانی عە شرە ت و کە سە کانی ترلێك بدە ینە وە و لە بە رامبە ر ئە و خە بات و تێکۆشانە ی ئە واندا بیگرین، بە دڵنیای یە وە زۆرزیاتریان وە رگرتۆتە وە، تە نانە ت لە کاتی پێشمە رگایە تی و خە باتیان بە کاتە ئاڵتوونی یە کان ئە بێت پێناسە بکرێت و باسی لێوە بکرێت، ئە گە رچی لە کاتی خۆیداو لە سە ردە می شاخیش دا ئە وان زۆرجیاواز بوون لە پێشمە رگە، چ لە ڕووی ماددی و مە عنە وی، ئە وان ئە و کاتیش پۆشتە ترو گیرفان پڕتر بوون، ئە گە ر ئێمە و مانان پێڵاوی پاتە ی وێن و ئە دیداسمان لە پێدابووبێت ئە وائە وان پووتی تورکی و شە وڕۆی ئێرانیان لە پێدابووە و هە ردە م قات و کە تافی یە کانی ئە وان لە ئە وانە ی ئێمە باشترو بە نرختر بووە و جامانە ی گوڵ تۆخی ووردو کڵاوی چنراوی باشتریان لە سە رکردووە، قە مسە ڵە ی ئە مریکیان لە بە ردابووە، دیارە بە هارانیش بە کلاشی هە ورامی و ڕانك و چۆغە ی بزووە وە دە رکە وتوون، کە ئە مە بۆ زۆرێك لە گە نجانی کورد نە ك هە ر نە بووە بە ڵکو بریتیش بووە لە خە ون و خە یاڵ، جگە لە وە ی ئە وان چە کە جوانە کان و مزە لی یە کە شخە کانیان پێبووە بە دە مانچە چواردە خۆرە کانی کە لە کە یانە وە، لە و کاتە ی بە شێك لە شۆڕش گێرانی کورد خاوە نی هە موو شتە سادە کان بوون بە ووریە کی پۆڵاینە وە، خۆنە ویستانە زۆرێك لە و کە سانە ژیانی خۆیان کردۆتە قوربانی ئە و ڕێبازە ی لە کاتی خۆیدا هە مووان لە پێناو بە دیهاتنی دا تێئە کۆشاین و بڕوامان وابوو کە وا ئە م ڕێبازە ڕزگارمان ئە کات لە و نە هامە تی و بێدادی یە کۆمە ڵایە تی و چە وسانە وە نە تە وە ی و چینایە تی یە ی کە بوونی هە بووە و هە یە لە کۆمە ڵگای کوردی دا، پێمان وابووە کە وا ئە توانین جیهانێکی نوێ لە دوای تێك شکاندنی شۆڤێنیزمی عە رە بی و بە عثی دروست بکە ین و تاکی کورد بگە یە نین بە هە موو ئاواتە کانی، خە ونە گە ورە کانی ئە م نە تە وە یە بهێنینە دی.

کە واتە ئە وانە ی کە ئە مڕۆ سە رکردایە تیمان ئە کە ن و هە تادێت زیاتر داوای پاداشتە کانیان ئە کە ن لە ماندوو بوونی شاخدا و زیاتر براگە ورە ی خۆیان ئە سە پێنن، بە شێکن لە هە ڵە بە ردە وامە کانی ئێمە و گە مژە بوونمان، بە تایبە ت لە و کاتە ی ئێمە نە مان توانیووە ئازاد بین و چاکتر ئە و بە رژە وە ندی پارێزانە بناسین و بە دە یان ساڵ بتوانن هە ڵمان خە ڵە تێن و فێڵمان لێ بکە ن، لە هە مان کاتدا هە ر ئە و سە رکردانە ی کە لە ئێستادا خاوە نی هە موو شتێکن و بست بە بستی ئە م نیشتمانە بە تاپۆی خۆیان ئە زانن بە مرۆڤە کانیشە وە، لە و کاتە ی ئە وان هۆکاری هە موو نە هامە تی یە کانی دوێنێ و ئە مڕۆمانن، لە گە ڵ هە موو ئە وانە شدا، لە ئێستادا هە وڵ ئە دە ن بۆزیاتر گە مژە کردنمان، ئە وە مان پێبڵێن، کە وا ئە وان لە هە و ڵی چاكسازی دان و ئە یانە وێت گە ندە ڵی بن بڕبکە ن، کە دیارە ئە م بانگە وازە پڕ فێڵبازی یە مە گە ر تە نها لە عیراق و کوردستان گوێ ی لێ بگیرێت وباوە ڕی پێبکرێت، لە و کاتە ی کە دز بڕیاربدات دز بداتە دادگاو چاك سازی بکات، ئە گە ر ئە مە سە ری گرت ئە وا ئە و کات هە موو هاوکێشە کان پێچە وانە ئە بنە وە و ئە بێت مرۆڤایە تی لە نوێ دە ست پێبکاتە وە .