(1)

ئه‌سپه‌كان ته‌راتێنیانه‌. .

گه‌رده‌لوولی سمه‌كانیانم لێ دیاره‌

گێژه‌نێكی سه‌ره‌وژووره‌ ؛

گیزه‌ی به‌فر،

له‌ هه‌ناسه‌ی سواری ڕێبواران وه‌رده‌دا. .

كوَستی ماری ئاره‌زووشكێن،

دێ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌فسانه‌ و

به‌یانیی مێژوو به‌رده‌دا. .

(2)

چ ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمانێدا نه‌ڕژا بوو

چ كیژێ پرچی نه‌بڕیبوو. .

نه‌ ئه‌و مه‌لی بێ مه‌فته‌ن بوو،

نه‌ ئاشیانه‌ی توره‌كه‌ڕێژ. .

به‌یداخه‌ ڕه‌ش و سپییه‌كان چوَن هه‌ڵدران؟

مێرگی سوَته‌ڵ و ئه‌رخه‌وان

ئه‌و هه‌موو شیعره‌ جوانانه‌ی چوَن لێ ڕوان؟

(3)

ئاسكه‌كانم تارماییان دی و

تێیان ته‌قاند. .

خوایه‌ هه‌رگیز

ئاگرودوویان له‌ ماڵێدا نه‌كرێته‌وه‌

ئاسكه‌كانمیان ڕاچڵه‌كاند.

(4)

گوڵه‌كان هاتن ؛

پێچه‌كی بارانییان له‌سه‌ر نابوو. .

به‌ چل ئاواز ده‌یانخوێندو ده‌یانگێڕا

به‌ڵام ئه‌وان باران شوَر بوون، ڕانه‌چه‌نین

گریان. .

پێكه‌نین. .

گریان. .

به‌ نه‌وروَز كه‌وتن. .

خه‌ونیان دی:

ڕووبارێ زێڕ،

به‌ ناو تاسه‌ی تینوویه‌تییان ڕێی گرتووه‌

كولێره‌ی سووری پێدا دێ. .

گریان. .

پێكه‌نین. .

به‌ نه‌وروَز كه‌وتن. .

باران شوَر بوون ڕانه‌چه‌نین

به‌رده‌وام بوون له‌ خه‌وبینین. .

6/1987


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.