له یادمانی گوڵه بڵێسهدارهكانهوه ... نه ژاد عزیز سورمێ
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەژاد عەزیز سورمێ
- Hits: 294
( (ئێمه ئه‌وه‌ین زیندان
له‌خۆمان ده‌كه‌ینه گوڵستان،
كه زیندانمان گوڵستان بێ
گوڵستانمان ده‌بێ چی بێ. . ؟
شه‌مسی ته‌ورێزی) )
( (1
/ ئێواره/ ڕه‌نگی/ ڕووباره/ شینه/ زهردباوهكان/
/ ده‌داته‌وه/. . /
/ ترس/ به/ كڵاوێكی/ به‌ڵه‌كه‌وه/
/ سهرهتاتكێمان/ له‌گه‌ڵدا/ ده‌كا. . /
/ هه‌ڵپه‌ی/ كارامه‌یی/ یاڵی/ به/ ئه‌سپه/
/ چهقیوهكانهوه/ نه‌هێشت. /
گوڵاڵه سووره‌ی كانی مرادان
هانا بۆ عاشقان دێنن ؛
تۆ مه‌نووه، ئهستێرهگهشبوونان بگه‌ڕێوه!
كه هاتییه‌وه ده‌بینی
چۆن دونیا
ده‌ست له‌به‌ر پشتی شه‌و ده‌نێ.
(2)
/ ته‌مه‌ن/ بایی/ ئه‌وه/ نه‌بوو/
/ په‌رژین/ به/ ده‌وری/ ئاوباران/ هه‌ڵچنین/
/ شووشه‌ی/ شه‌به‌نگی/ پاڵ/ چرا/
/ ئادگاری/ تێكشكاو/ ئه‌لهای/ مه‌رگ/ و/
/ هه‌تاو/ له/ یه‌ك/ كاتا. . /
/ له/ یه‌ك/ كاتا/ ئه‌لهای/ مه‌رگ/ و/ هه‌تاو. . /
بای واده،
له پاڵ پارده‌ی بیرهوهرییهكاندایه.
بوولێڵم له كاژه‌كانی به‌نده‌ن داماڵی.
نه‌مهێشت گه‌ڵاكان
په‌یمان بشكێنن.
نه‌مهێشت لێڕه‌وار،
گلاراو. . پێكوڕه،
له هاژه‌ی سه‌هه‌ندی
ئه‌م چه‌رخه غه‌دداره بخنكێ.
(3)
/ فرمێسكی/ ماندوو/
/ له/ بۆسه‌یه‌كی/ ئه‌فسانه‌ییدا/
/ كه‌نار/ به/ گوڵی/ ههڵایساوهوه/
/ خه‌ملێنرا / بوو/
/ ئه‌ی / ئاهه‌نگی/ ههنسكاوی/
/ كه/ له/ پێش/ قافڵه‌ی/ بادهنۆشانهوه/
/ بارت/ لێ/ خستووه! /
/ ده‌مه‌وێ/ باخچه/ خۆڵه‌مێشییه‌كانی/
/ ته‌نیاییت/ ببینم. /
بادهگێڕ
به په‌یمانه‌ی پیرۆزی
برینه‌كانمی دره‌وشانده‌وه.
بێ هاوتایه ئه‌زه‌ل، په‌ری دێم!
خۆت به‌نیازی
په‌یژه‌یه‌كی شكاوه‌وه مه‌سپێره!
بێ هاوتایه ئه‌زه‌ل.
(4)
/ پرسیار/ ته‌نگیان/ پێ/ هه‌ڵچنیوم. . /
/ سه‌رابه/ ڕێ. . /
/ چه‌ندی/ ڕۆیشتم/ نه‌گه‌یشتمه/ مرۆڤ/
/ چه‌ندی/ ڕۆیشتم/ نه‌گه‌یشتمه/ دڵم/
/ كه/ له/ نێوان/ شكان و/ نهشكاندایه. /
له ڕێوه‌ڕه‌سمی ئاهه‌نگی مه‌رگی گوڵهمێخهكدا
وێستگه‌ی پاسی
شاره‌كانم بیركه‌وته‌وه. .
له شۆسته‌ی باغه سیمكراوهكانی
ئه‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری ڕێگا
گۆڕه‌پانی نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه!
(5)
/ هه‌میشه/ ده‌یگوت/ نامه‌وێ/ ته‌نیا/ بم/
/ ئه‌و/ شانۆییه/ تا/ دێ/ ماندووترمان/ ده‌كا. . /
تۆ بیرت لێ كردووه‌ته‌وه
له‌ناو هه‌نارێكی قهڵهشتوودا،
چ ده‌گوزه‌رێ؟
بیرت لێ كردووه‌ته‌وه
له‌بن چیلهمێوێكدا،
چ ژانێكی ئاسنین پێده‌كه‌نێ؟
(6)
/ خۆشه‌ویستیت/ به/ من/ نه‌ده‌شاردرایه‌وه/
/ له/ كۆڵ/ خۆمدا/ هاتبووم/
/ كورسییه‌كی / ته‌نیا/ له‌و/ لاوه/ كه‌وتبوو/
/ شانی/ بۆ/ ههڵدهتهكاندم/
/ ئه‌فسووس/ ئێستاش/
/ له/ ئاماژه‌كانی/ نه‌گه‌یشتم/
له‌رینه‌وه‌ی قامچی
جێوڕێیی خۆمم پیشان ده‌داته‌وه.
چه‌قی كاتژمێر ئینجانه.
(7)
/ بارانمان/ بۆنی/ خاكی/ پێوه/ نه‌ماوه/
/ جه‌سته/ شێوێنراوه‌كان/ بردوویانه/
/جۆگه‌لی/ بنار/ خه‌می/ حه‌وزه‌كانی / خۆیانه/
/ هه‌موومان/ چاوه‌ڕێی/ گه‌ڕانه‌وه‌ی/ جه‌نازه‌ی/
/ خوێناوی/ ڕووبار/ ده‌كه‌ین/ هه‌موومان. . /
له كه‌په‌نه‌كی شوانێكدا نوستبووم
خه‌ونم به بارانه‌وه بینی
به‌دیار ئاگری باڵانوێنی كۆچهرییانهوه ؛
زمانی شازادان فێربووم. .
ئه‌رخه‌وان، زێڕئاژن. .
ئه‌رخه‌وان، ده‌نگی با، وینگهی به‌رد. .
ئه‌رخه‌وان، شه‌یدایی خه‌ڵوه‌ت،
ئه‌رخه‌وان، ئاڵا. . .
(8)
/ ئاسمان/ له/ حه‌زو/ ئه‌ڤینمان/ هه‌ڵدێ. . /
/ سێبه‌ر/ شهفهقمان/ لێ/ ده‌تۆرێنێ/
/ نه/ ده‌رگا/ نه/ ئاراسته/ نه. . . /
بمانه‌وێ ده‌توانین له دڵۆپێك باراندا،
زستان ببینین.
بمانه‌وێ ده‌توانین
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی كه‌ویه بهفرێكدا،
هاوین ببینین.
بمانه‌وێ ده‌توانین
له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی شكاوی (مه‌چكۆ) دا،
دونیا ببینین.
( (9
/ به/ خه‌ڵوه‌تی/ بێ/ نهواییدا/ ده‌ڕۆن/
/ كه‌س/ خۆی/ له/ هاوڕێكه‌ی/ ناكاته/ خاوه‌ن/
/ ئه‌م/ په‌نایه/ ئیتر/ ژیانی/ لێ/ نه‌ماوه. . /
كه‌پكه شاخێكی زیز
له كه‌نارێكی شێتدا
چاوی بڕیبووه دارستان. .
تارمایی مردن نه‌بوو،
خۆڵبارانی ته‌م بوو. .
له هۆشیارییه‌كی مه‌ستدا،
له قۆزاخه‌ی گوڵێكی نهپشكووتوودا،
له بنكه‌ی ئه‌به‌دییه‌ت. .
كه‌پكه شاخێكی زیز،
له‌كه‌نارێكی شێتدا
چاوی بڕیبووه دارستان.
(10)
/ هیوای/ ڕه‌ش/
/ ڕه‌ش/ تا/ تاریكی/
/ تاریكاییه‌كی/ شێت /
/ شێت/ تا/ هیوا. /
من له‌نێوان دوو شووره‌ی دڕكاویدا
له‌نێوان دوو شووره
له‌به‌ر پڕشنگی نیگاكانت،
ئیمتیحانی وانه‌ی
مۆمی ده‌م بام دایه‌وه. .
(11)
/ ئه‌و/ گوڵه‌ی/ له/ ده‌ستت/ گرتووه/
/ بڵێسهیهكه/
/ له/ حیله‌ی/ ئه‌سپ/ ئه‌چێ/
/ ده‌نگ/ ده‌داته‌وه/
/ ئایا/ بۆمان / هه‌یه/
/ خه‌م/
/ بۆ/ ڕهنگپهڕیویی/ خۆمان/ بخۆین؟/
/ بۆمان/ هه‌یه/
/ ئه‌ندازه‌یه‌ك/ بۆ/ گۆڕستانهكانمان/ دابنێین؟/
بیره‌وه‌رییه‌كان
پێشزانییان فێركردم ؛
هه‌موومان ده‌ڕۆین. .
قه‌سیده خهماوییهكانمان ده‌مێننه‌وه
كێشمانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
( (12
/ ژه‌نگ/ ژه‌نگ/
/ له/ هاتی/ دا/ ژه‌نگ/
/ له/ قاتی/ دا/ ژه‌نگ/
شووشه‌یه‌كی به‌تاڵ،
له پیادهڕۆییهكی بنبه‌ستدا كه‌وتبوو. .
ڕێگر نه‌بوو، جه‌رده نه‌بوو. .
بوونه‌وه‌رێكی ئه‌فسانه‌یی نه‌بوو
شووشه‌یه‌كی به‌تاڵ بوو
شه‌ڕی مان و نه‌مانیان له سه‌ر كرد!!
( (13
/ چرپه‌م/ بۆ/ نه‌خوێندرایه‌وه/
/ ئه‌م / جاره/
/ سروه/ له/ میحرابی/ پاییزدا/ هه‌ڵناكا/
/ خۆر/ له‌سه‌رمان/ پاڵتۆی/ هه‌ورانی/ پۆشیوه/
له ترافیك لایتی ئه‌وسه‌ری شه‌قامدا
دره‌ختێكیان ڕاقهناند
شاعیرێكیان سارد كرده‌وه. .
له ترافیك لایت،
دره‌ختان به‌رده‌ده‌نه‌وه
شاعیران سارد ده‌كه‌نه‌وه. .
حوزه‌یرانی 2013