شەڕى داعش لە موسڵ و چەند ناوچەیەکى عێراق و سوریا کۆتایى دێت بەڵام سیناریۆ بەردەوامەکانى ووڵاتانى بەرهەم هێنى چەک کۆتایى نایەێت، لەدواى داعش هێزێکى تر دروست دەکرێت بۆ کریار چەکە کۆنەکان.

سیبل ادموندز، بەرپرسێکى پێشوى دەزگاى هەواڵگرى (FBI)یە لەچاوپێکەوتنێکى کەناڵى (RT) دا دان بەوەدا دەنێت کە داعش مۆدێلێکى ئەم سەردەمەیە بۆ بازاڕپەیداکردنى چەک و برەودان بە سیاسەتى بازاڕکردن.ئەو بە پێکەنینەوە دەڵێت

داعش تەنیا ناویکی تازەیە بۆ شتێکی کۆن، کاتێک شتێک کۆن بوو سوا بازاڕی نامێنێت، دەبێ بۆ خاتری بازار پەیداکردن [مارکیتنگ] سەر لە نوێ دروستبکڕێتەوە...

لە خوێندنەوەى ووتەکانى ئەم بەرپرسەى ئەمریکى ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست باشترین شوێنە بۆ یەکلا کردنەوەى خواستى بە بازار کردنى چەک بۆ ئەوەى کۆمپانیاکانى وەربەهێنانى چەک کاڵا وشمەکەکانیان لەم ووڵاتانە ساغ بکەنەوە .بەرژەوەندیە ئابوریەکانى پێ بەهێز بکەن و چەندین کەسى تر دروست بکرێت لەژێر ناوى جیاواز و بیروباوەرى جیاواز.

ئەمریکا لەوە باش تێدەگات کە ئاینى ئیسلام رێگایەکى تێدایە بۆ ئەوەى خەڵک بۆ خۆى رابکێشێت و هێزى نوێ تێدا دروست بکات، ئاین بکاتە رێگایەک بۆ گەیشتن بە مەرامى خۆى کە بازار کردنە.

لە شەڕى نێوان داعش و هاوپەیمانێتیەکان بەبەها زیاتر لە 600 ملیار دۆلار چەک فرۆشراوە، ئەمریکا لە رێگاى کۆمپانیاکانى دروست کردنى چەک هەموو چەکە کۆنەکانى خستە بازار و هەندى چەکى نوێشى تاقیکردەوە، کریارى چەک ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بوون بەتایبەتى ووڵاتە عەرەبیەکان .

رووسیا کاتێک زانى کە لە سیناریۆکە نیە و کۆمپانیاکانى ئەو ووڵاتە کە چەک دروست دەکەن گەیشتنە ئەوى کە دەبێت روسیا دەور ببینێت لەم شەڕەدا، بۆیە سەرۆکى روسیا لە سوریاى نێو جەرگەى داعش و ململانێیەکان دەستى پێکرد و هیچ هێزێکیش نەیتوانى رێگرى لێ بکات.

ئەوەى بەلاى کوردەوە گرنگ لە نێوان ئەو ململانێیە نێو نەتەوەیەدا چى رۆڵێکى هەیە و بیگومان دواى داعش موسڵ وەکو خۆى لێنایەتەوە سونە و شیعە جارێىکى تر پێکەوە ناتوانن لە ووڵاتێک حکومڕانى بکەن.دروست بوونى دەوڵەتى کوردى لە خواستى نەتەوە و لایەنە سیاسیەکانى کوردستان دەردەچێت و دەبێتە بریارێکى لۆژێکى سەردەمیانە بۆ چارسەرکردنى کێشەى ووڵاتانى عەرەبى بەتایبەتى دەبێتە بنکەى سەربازى زلهێزەکان.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny