کابینەى هەشت بەسەرۆکایەتى نێچیرەڤان بارزانى و سەرەتاى بە حکومەتى پێنج قۆڵى دەستی پێکرد کە هەموویان چاوەروانى ئومێدیان لێ دەکرد بەڵام ئومێدەکەیان درێژەى نەکێشاو  هاوپەیمانیە پێنج قۆڵیەکەیان هەڵوەشاندنەوە.

لەکۆى هەشت کابینەى حکومەتى هەرێم ئەم کابینەیە خراپترینە لەچاو کابینەکانى تر، چونکە قەیرانەکان زیاتر بوون و پلانش بۆ چارەسەر لەژێر ئەیمەنى حزب دەرناچێت.

لەم کابینەیە برسیى کردنى خەڵک و برینى مووچە و پێنەدانى مووچەى فەرمانبەران و قەرزاربوونى حکومەت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە یەکێکە لە قەیرانە ترسناکەکان کە لە هەر ووڵاتێکى تربوایە حکومەت هەڵدەوەشایەوە و پەرلەمان لایەنە سیاسیەکان ئامادەکاریان بۆ چارەسەر دەکرد.

ئەوەى دەبینرێت حکومەت ناتوانێت لەژێر کاریگەرى حزب دەربچێت و هەنگاوى بوێرانە بنێت.

قەیرانەکان زۆر خراپترن لە ساڵى 1992 کە هیچ داهاتێک نەبوو، ئێستا داهاتى نەوت بە بۆرى و داهاتى نەوت بە تەنکەر و داهاتى خاڵە سنوریەکان و داهاتى باج و غەرامە و فەرمانگەکانى حکومەت هەموو ئەمانە ناروون و نادیارن.

لەم کابینەیەدا دیاردەى کۆچ دەستى پێکرد و گەنجان ووڵات بەجێ دەهێڵن و تواناى ولیهاتووى خۆیان بۆ ووڵاتى دووەم سەرف دەکەن نەک ووڵاتى خۆیان کەئەمەش قەیرانى توانا و هێزى گەنجان لە ووڵات کەم دەکاتەوە.

رۆیشتنى مامۆستاو دکتۆر بۆ ووڵاتێکى تر یان گواستنەوەى راژەکانیان بۆ شارەى خوارەوە لەپێناو بەدەست هێنانى بژێوى ژیانیان، دەبێتە هۆى داواکەوتووى کۆمەڵگا و لەدەستدانى زانستخوازان کە ئایندەى ووڵاتیان لەدەستە.

ململانێ سیاسیەکان لەپێناو پارە و سامان و نەوت خەڵکى برسى کردوە و بەرپرسەکانى دەوڵەمەند کردوە و ئاگایان لە خەڵکى نەماوە، بەجۆرێک هەموو بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنى خۆیان متمانەیان بە پزیشک و کارمەندانى خۆمان نیە و پەنا بۆ دەرەوەى ووڵات دەبەن.

یەکێکى تر لە قەیرانە وێرانەکانى ئەم حکومەتە گرنگیدان بوو بە کەرتى تایبەت لەسەر گیرفانى کەرتى گشتى کە ئەمەش پێچەوانەى یاسا و رێساکانى کەرتى تایبەت و بنەما ئابوریەکانە لە جیهاندا، چونکە کاتێک کەرتى گشتى کەوتە قەیران بەشێکى زۆرى کۆمپانیاکان و کەرتى تایبەت پووکانەوە و قاسەکانیان بەتاڵ بوو، چونکە خۆیان لە بنەڕەتدا خاوەنى قاسەى بەتاڵبوون لەسەر گیرفانى کەرتى گشتى قاسەکانیان پڕ دەکرد.

لەم هەرێمە نەبوونى پلان بۆ چارەسەرکردنى قەیرانەکان و نەبوونى هەستى بەرپرسیارێتى و دانان بەشکست هۆکار گەلێکن بۆ ئەوەى شکستەکان بەردەوام بێت و هەڵسانەوەى زەحمەت بێت.

حکومەتێک بەشێکى زۆرى وەزیرەکانى دەرکردبێت و کۆبوەنەوەى نەبێت و پلانى چارەسەرى رانەگەیەنێت هەڵوەشاندنەوەى زۆر باشترە لەبەردەوامى.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny