بەرتیل جۆرێک لەجۆرەکانی گەندەڵی. کە کەسێک لەدام و دەزگایەکدا کاردەکات بڕێک پارە وەردەگرێ کەهیچ کات هەقی ئیشەکەی یان ئەرکەکەی نیە کە بەبەرتیل ناودەبرێ وەک بەڕێکردنی ئیشی خەڵکی لەکاتێکدا کەئەوە ناکرێ و یاسای نیە.

تیۆری بەرتیل دابەش دەبێ بۆ دوو ئاڕاستە. ئاڕاستەی یەکەم ئەوەیە کە تاوانەکەدوو جەمسەرە یەکیان وەرگرەو ئەوی پێدەرە، کەهەریەکەیان سزایە بەسەر ئەوی تردا، کەبەهەموو مانایەک تاوانە بەهەموو پێوەرێک. کە دەکرێ ئەوەی بەرتیل وەردەگرێ وەک خوەیەک بێ کە پێدەر بە ئیجابیەبۆی دەشکێتەوەو وەرگر بەسلبیات.

ئاڕاستەی دووەم ئەوەیە کەبەرتیل تاوانێکی تاکەکەسیەو کە فەرمانبەر یان بەرپرس بازرگانی بەشوێنی کارەکەیەوە دەکات، بکەری ڕاستەقینە وەرگرەو پێدەر تەنها هاوبەشێکی لێوەرگیراوی تاوانەکەیە.

هۆکاری بڵاوبونەوەی بەرتیل

لەڕوانگەی قەبارەی مەترسی و تەشەنەکردنی بەرتیل لەناو تاکی کۆمەڵگادا وامان لێ دەکات زیاتر ووردترو قوڵانەتر لەم دەردە بکۆڵینەوە لەپێناو کۆتای هێنانی دەست نیشان کردنی چارەسەرەکانی لەدووای دەست نیشان کردنی هۆکارەکانی کەئەوانیش سیاسی و ئابووری و ئیداری و کۆمەڵایەتی .

یەکەم هۆکاری سیاسی

گومانی تێدا نیە بەرتیل نەخۆشیەکە لەناو لایەن و ڕێکخراوە سیاسیەکان زیاتر بڵاوە لەهةموو کۆمەڵگاکاندا بە پئش کەوتو دوواکەووتوەکانیشەوە، بەتایبەتر لەو لایەنەی کە چاودێریەکی و چڕو ڕوون نیە لەسەر کەرەکان وەڕێگاش بەئازادی ڕادەربڕین نادرێ و ئازادی ڕۆژنامەگەری نیە کەئەمەش وادەکات نەخرێتە ژێر چاودێری ووردەوە لەلایەنەکانەوە بۆ کۆمەڵگاو پاشان بەڕێوەبردنیش دەگرێتەوە کەئەمانەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی دەسەڵاتی دادوەری. لەدیدی دەسەڵاتی جێ بەجێ کردن و دەرکردنی بڕیار وەنەساپاندنی یاسا بەسەر کەسانێک کە پلەیەکی ئیداری بەرزیان هەیە.

دووەم. هۆکاری بەڕێوەبردن

واتە حکومەت، بەڕێوەبردن ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لەنەهێشتنی بەرتیل بەپێی ئەم خاڵانە

  1. ناڕێکی لەلێپرینەوەو ڕۆتیناتی ئیدارێ.
  2. ناڕوونی و جیاوازی پڕۆژەکان کە مانای جیاوازبدات.
  3. لاوازی دەووری چاوێری ناکارای و نابەرپرسی لە هەندێ لەکەسانی ناو کایەی بەڕێوەبردن
  4. هەڵنەبژاردنی کەسانی شیاو بۆ شوێنی شیاو، کەئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ هەموو کەسێک کە بەهەر ڕێگایەک بێت بگاتە پلەیەک بەکارهێنانی هەرجۆرە ڕێگایەک و بەرتیل بەتایبەت وەکاتێکیش دەگاتە ئەو شوێنە بیر دەکاتەوە کەچۆن هاتوە هەرواش مامەڵە بکات و هانی دەدات بۆ زیاتر کردنی سەروەتەکەی لەڕێگەی بەرتیلەوە کەئەمەش هەنگاوێکە بۆ گەندەڵی، لەتوێژینەوەکاندا دەرکەوتوەلەسەدا حەفتای ئەو کەسانەی بەرتیل وەردەگرن گەندەڵن ئەو کەسانەن لە پلەیەکدان کە لێپرسینەوەیان لێ ناکرێت

سێیەم هۆکاری ئابووری

یەکێکە لەهۆکارەگرنگەکانی بڵاوبوونەوەی بەرتیل وە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە

  1. نزم بوونەوەی بژێوی ژیان و زیادبوونی نرخی پێداویستیەکان، فەرمانبەر هەمیشەزوڵم لێکراوە بۆ پارە هەمیشە موبەڕیرێکی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانەلەپێناوی پێویستی بۆپارە چونکە ژیانێکی پڕ لە دەردەسەری دەبێ هەندێک جار کرێی خانوو گرانی بازاڕ پێداویستی زۆرن کەمووچەکەی ئەو پێداویستیانەی پڕ ناکەتەوە
  2. گرانی دابەشکردنی خەرجی نەتەوەی؛کەئەمش وادەکات داهاتی گشتی لەدەستی چەن کەسێک بێت و چینایەتی دروست ببێتو فەرمانبەر هەست بە توڕەی و بەغیڵی بکات و هەنگاو بەرەو بەرتیل بنێ

چوارەم. هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان

بەرتیل دەبێتە کەلتورێکی کۆمەڵایەتی لەتاکەوە بۆ کۆمەڵگەبۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژانە

لەگرنگترین هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان کەبەرتیل بڵاودەکاتەوە

  1. لاوازی ڕوئیای کۆمەڵایەتی. کەئەمەش لە هۆزو تیرەعەشائیریەکانە کە لەچینەکاندایە کەپەیوەندیەکانیان پەلکێش دەبێ بۆکاری بەڕێوبردن و لەژێر پێنانی بەرژەوەندیە گشتیەکان،
  2. ئاستی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری تاک؛کەئەمەش بایەخی تاکە لەکۆمەڵگادا بۆ ڕۆشنبیری گشتی و نەزانی هاوڵاتی لەڕێوشوێنەکانی بەڕێوەبردنو یاساکان
  3. لاوازی هەستی جەماوەر بۆڕێکخستنی کۆمەڵگە. لەدوای ئەوەی وەرگر لەبینینی کۆمەڵگەوە تەنها وابزان بەدەستهێنانی کارەو بەرتیل نیە، بۆیەکراوێکی پڕۆژەیە و هەندێک وەک ڕێزێک و هەدیەک دەیبینن.
  4. لاوازی دینی و ڕەوشتی. لەڕووە دینیەکەیەوە ئەگەر هاتو ئەنجامدەر خودی خۆی چاودێری بێت کەئەمە لە دینەکەیەوە ڕێگە پێدراو نیە، لەڕووی ڕەوشتەوە، ڕەوشتی تاک لەخولقاندنی کاری چاک وو ڕەوشتی بەهێز .

لەپێناو نەهێشتنی بەرتیل. ئەوە بەس نیەنەخۆشیەکە دەس نیشان بکرێ و هۆکارەکانی دەس نیشان بکرێ بەڵکو دەرمانەکەی گرنگەبۆ نەهێشتن و بنەبڕکردنی گەندەڵی دەبێت بەم شێوەیە بێت؛

یەکەم، لەڕووی سیاسیەوە

  1. پێویستە دەرکردنی بڕیاری درووست و ڕاستی لەدەسەڵاتی سیاسیداهەبێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەکان، وەلەپلەی بەرزی وەزیفی هەتا پەلکێش بکرێتە خوارەوە
  2. پێویستی بوونی دادپەروەری لەنێوان هاوڵاتی سیاسیەکاندا

. 3. ئازادی دینی و ڕۆژنامەگەری و بیرو ڕا جیاوازەکان لەمومارەسەکردنی ئاشکراکردنی گەندەڵیەکان .

  1. مەبدەئی بوونی دادگاو کارکردنی لە ژینگەیەکی گونجاو بۆ دڵنیای کاراکردن.

دووەم. لەڕووی بەڕێوەبردن،

  1. چاودێری کارا لەسەر فەرمانبەران، دەبێ سەرجەم لایەکانی بەڕێوە بردن بنەماڕەوشتی و دینیەکانیان بەشێوەیەک بێ کەخیانەت لەکارەکانیان نەکەن. بەڕێوەبەر بەسەر فەرمانبەروو فەرمانبەر بەسەر بەڕێوەبەرەوە چاودێربێ.
  2. دانانی کەسی شیاو لەشوێنی شیاو.
  3. جێبەجێ کردنی سزاکان بەشێوەیەک کەبڵێیت ئەمەت لەکوێ هێنا، بەدوواداچونی هەندێ کاروو پڕۆژە ئەگەر تێبینی کرا تەنها کارەکانی بەڵێندەرایەتی و ئەو کارانەی قازانجی مادی هەیەلەدەورووبەری کەسانێکی دیاری کراون ئەوا هەوڵەکان چڕتربکێتەوە بۆ چاودێری کردن و بەدوادا چوونیش بۆ موڵکدارێتی کەسەکان بکرێت.

سێیەم. لەڕووی ئابووریەوە.

  1. باشترکردنی باری گوزەرانی فەرمانبەران. و زیادکردنی دەرماڵەی کارکردن بەشێوەیەک فەرمانبەر پەنا نەباتە بەر بەرتیل
  2. دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی خەرجی سامانی دەوڵەت. لەپێناو نەهێشتنی چینایەتی.
  3. پەرەپێدانی ڕێکخستنی یاسا ئابوریەکان،