کەباس لە کلاسیکۆ دەکەین ڕاستەوخۆ بیر لەیارى نێوان بەرشەڵۆنە و ریاڵ مەدرید دەکەینەوە، کەزۆرترین بینەرى هەیە لەجیهان مێژووى ئەم یاریە پەیوەندى بە سیاسەتى هەرێمى کەتەڵۆنیا و دەسەڵاتى پاشایەتى ئیسپانیاوە هەیە.

کلاسیکۆى بەرشەڵۆنە و ریاڵ مەدرید ئەگەر ساڵى دوو جار بێت یان بەهۆى جامى سۆپەرەوە یاریەکە زیاد بکات ئەوا لە کوردستان کلاسیکۆى نێوان حزبەکان رۆژانە رووبەرووى یەک دەبنەوە .

لەیارى کلاسیکۆى ئیسپانیا هانەدەران زۆرجار لە جیهاندا توندوتیژى ئەنجام دەدەن بریندار و سوتاندن و کوشتن روو دەدات، کلاسیکۆکەى هەرێمى کوردستان هیچى کەمتر نیە لەوە.

مێژوو ى کلاسیکۆى کوردستان دەگەرێتەوە بۆ کۆتایى چلەکان کە یاریەکى بەهێزى فکرى و نەتەوەى لە نێوان پارتى وشیوعى بوونى هەبوو، لە کلاسیکۆى نێوان شیوعى و پارتى ململانێەکان توندوتیژ بوون لەجیاتى تۆپى پێ لوولەى تفەنگەکانیان بەرامبەر یەک بوو.ئەم کلاسیکۆیە لە ساڵانى شەستەکان کەمتر بوویەوە بەهۆى یارى دێربى نێوان باڵى مەلاى و جەلالى لە نێو شیوعیش باڵى مەکتەبى سیاسى و جەماعەتەکى تردا.
لەوساتەدا بەهێزترین یارى کە بینەرى زۆرتر بوو دێربى بوو.چونکە هەردوو لە نێوان خۆیاندا لیژنەى کوتەکیان دروست کرد بۆ چەوساندنەوەى ئەوەى تریان .

بەهۆى بارودۆخى سیاسى و نەبوونى سەرکردەى بە توانا و جەماوەرى یارى کلاسیکۆى شیوعى و پارتى کاڵ بویەوە لە ساڵانى 75 تاوەکو کۆتایى نەوەدەکان بۆ یارى کلاسیکۆى نێوان یەکێتى و پارتى .
ئەم یاریە بە خوێنى هەزاران گەنج و ئاوارەبوونى هەزاران خێزان و بێ سەروشوێن بوونى سەدانى تر بوو، لەپاڵ کلاسیکۆ لە هەردوو زۆنى سەوز و زەرد یارى دێربى سەرى هەڵدا لە زۆنى سەوز لە نێوان ئیسلامى و یەکێتى کە یاریەکى یەک لاکەرەوە بوو بە هێز چەک ، لەزۆنى زەردەیش لە نێوان پارتى وشیوعى کە دێربێکى بەهێزى راکێشانى کادیر و بچووک کردنەوەى شیوعى کۆتای پێهات .

ئێستا لەدواى 2009 کلاسیکۆى کوردستان گۆڕانکارى بەسەر هاتووە یارى دێربیش بەهەمان شێوە کۆڕاوە و کلاسیکۆى نێوان پارتى و بزووتنەوەى گۆڕان بەشێوەیەکى تر بەرێوە دەچبَت جگە لە رشتنى خوێن گەنجان و سوتاندنى بارەگا حزبیەکان کلاسیکۆ بە شکاندنى یاسا و دەرکردنى سەرۆکى پەرلەمان و وەزیر یاریەکە توندتر بوەتەوە، بەجۆرێک ئومێدى خەڵک بە دەسەڵاتى کوردى نەماوە.

لەیارى کلاسیکۆى نێوان گۆڕان و پارتى لەسەر بلۆک و چیمەنتۆ خوێنى گەنجان لەشەقامەکان دەرژرێت هێزى چەکدارى شوێنى پرۆژەى سیاسى دەگرێتەوە،
ئەمجارە لەگەڵ یارى کلاسیکۆ دێربیەکانیش بەهێزتر بوون.
لەزۆنى سەوز دێربنى نێوان گۆڕان و یەکێتى لە ململانێکى سەخت بوون هەردوولا بۆ کۆکردنەوەى جەماوەر شەرى نێوانیان بە هەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوو بوو، بەهەمان شێوەش دێربى زۆنى زەرد بەتایبەتى لە بادینان لە نێوان پارتى ویەکگرتوو بە سوتاندنى بارەگاکانى یەکگرتووى کۆتایى هات و خوێنى سەرکردەکانى ئەو حزبە دێربى بەهێزتر کرد.

کلاسیکۆکانى هەرێم کۆتایى نایەیت بەڵام تیپەکانیان دەگۆرێت نازانین لە ئایندەدا یارى کلاسیۆک و دێربى لە نێوان چ حزبێکدا دەبێت، بەڵام کلاسیکۆ و دێربیەکانى ئسپانیا هەر وەکو خۆیان دەمێننەوە.

 
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny