هاووڵاتێکى کورد دانیشتووى یەکێک لة شارەکانى هەرێمى کوردستان ئەگەر ئارەزوو بکات بە ئوتۆمبیل گەشتێک بۆ تورکیا بکات ئەوا وەکو ئەوە وایە گەشتێک بە ناو مین بکات .
مافى هاووڵاتیى بوون لە هەرێمى کوردستان پلە بەندى بۆ کراوە کاتێک هەست بەم پلە بەندیە دەکەێت کە بتەوێت کارێک بکەیت یان گەشتێک بکەێت.

خاڵى پشکنین (سیطریە) لەکوردستان هێمایەکە بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى بەڵام هەندێ جاریش دەبێت هۆى بێزار بوونى تاکەکانى کۆمەڵگا بە مەبەستى حزبى بەکاردێت .

تاوەکو ئێستا جیاوازى نێوان شارەکانى کوردستان وەکو دوو ووڵاتى جیاواز مامەڵە دەکەن ئەگەر هاووڵاتێکى سلێمانى گەشتێک بۆ هەولێر بکات لە خاڵى پشکنینى نێوان هەولێر و کەرکوک وامامەڵەى لەگەڵ دەکەن کە لەووڵاتێکى ترەوە هاتبێت و بیەوێت بچێت بۆ ووڵاتێکى تر .

خاڵى پشکنین بەو ژمارە زۆرە لە نێوان شارەکان نەیتوانیوە توندو تیژى و تەقینەوەکان بپارێزێت لە پایتەختى هەرێمى کوردستان

ئێستاش لە هەولێر وا مامەڵە لەگەڵ خەڵکى سلێمانى و کەرکوک دەکەن لەووڵاتێکى ترەوە هاتبێتن، لە خاڵى پشکنینى ئاکرێ ئۆتۆمبیلێکیان گەڕاندنەوە کە ویستیان لەرێگایەوە بچن بۆ شەقڵاوە لەوێ بگەرێنەوە بۆ سلێمانى لەبەر ئەوەى تەنها چەند تورکمانێکى دانیشتووى سلێمانى تێدا بوو.

ئەوەى لە کوردستان دەگوزەرێت تەنها درامایەکە بۆ سوکایەتى کردن بە تاکى کورد .
کوردستان تەنها پێویستى بە چەند خاڵێکى پشکنین هەیە لە سنورەکانى کوردستان نەک ئەو هەموو خاڵە پشکنینە لە هەموو شارەکان لە رۆیشتن و هاتنەوە دانراوە تەنانەت شار هەیە چوار خاڵى پشکنینى بۆ دانراوە .
ئاسایش و ئارامى کوردستان بە دانانى خاڵى پشکنین ناپارێزرێت بەڵکو بە پلان و ستراتیژى ئاسایش دەتوانێت بیپارێیت.
جیاوازى زۆر گەورە لە مامەڵە کردنى نێوان خاڵە پشکنیەکان هەیە بۆ نمونە لە خاڵى پشکنینى بانى مەقان لە چەمچەماڵ و لە خاڵى پشکنینى سلێمانى تەنها بە متمانە کە بلێت هەموومان کوردین لە ناو ئوتۆمبیلەکە بە پێکەنینەوە دەڵێن برۆن بەرێزان، بەڵام لە هەولێر زۆرجار سەگ بۆنى جانتاکەت دەکات یان کۆن و قووش بنى ئوتۆمبیلەکەت بۆ دەپشکنن.

دەستگیر کردنى تیرۆریست بە خاڵى پشکنین نیە ئەوە خەڵکى مەدەنى نیە تیرۆر دەکات و بازرگانى لەگەڵ تیرۆر دەکات بەڵکو پێویستە خاڵى پشکنین لەبەردەم ماڵى بەرپرسان و سەرمایەداران دابنرێت .

 
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny