شیعرییه‌تی ده‌ستپێك له رۆمانی (كه‌وتنی ئاسمانه‌كان) دا ... عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عەبدولمتەلیب عەبدوڵا
- Hits: 515
(جه‌بار جه‌مال غه‌ریب) له ده‌ستپێكی رۆمانی (كه‌وتنی ئاسمانه‌كان، ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه، چ1، 2016) دا ده‌نوسێت: (ده‌شی كۆتر ده‌نووك له گومبه‌زی ئاسمان بدات و كونی بكات، به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ی پێهه‌ڵناوه‌شێته‌وه. ل1) هێلی ژێر وشه‌كان و داخستنی كه‌وانه‌كان به لای خوێندنه‌وه‌دان، من به‌و شێوه‌یه و ده‌ستپێكی له‌و شێوه‌یه‌م له رۆمانی كوردیدا كه‌م به‌رچاو كه‌وتووه. . . ده‌ستپێكێكی شاعیرانه و قووڵ و به جیهانبینیه‌كی سه‌رده‌میانه دارێژراوه! شیعرییه‌تی ده‌ستپێك له‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به مانای (تزیفیتان تۆدۆرۆف) دنیایه‌كی گۆڕاو و ناجێگیر ده‌نوێنی، مه‌به‌ست دیتنی كۆمه‌ڵێك نه‌بینراو و گۆشه و نیگای جیاوازه. . . تۆدۆرۆف قسه له شیعرییه‌تی خوێندنه‌وه یان وه‌رگر ده‌كات، ئه‌و جۆره قسه‌كردنه شیعرییه‌ت به ئاسته‌كانی خوێندنه‌وه و خوێنه‌ره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. من له‌و نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی گریمانه‌كراو بۆ جیهانبینی نوسه‌ر وه‌ك خوێنه‌ر و گۆشه‌نیگایه‌كی جیاواز بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و رۆمانه بدۆزمه‌وه، كه نه‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شیعرییه‌ته‌وه، نه‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كه‌شفكردنی نهبینراوهكانهوه.
ئه‌گه‌ر ده‌ستپێكی ئه‌و رۆمانه وه‌ك (ره‌مزی/ مه‌جازی)، وه‌ك نامه‌یه‌كی (نوسراوی/ واقیعی)، (نهنێنراوی/ خه‌یاڵیی) گریمانه بكه‌ین، ئه‌وه قسان له ئاوێته‌بوونی نوسه‌ر و خوێنه‌ر ده‌كه‌ین، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی نوسه‌ر بیه‌وی خوێنه‌ران ببڕی و خوێنه‌ران هه‌ستی پێنه‌كه‌ن؟! به‌و مانایه‌ش نابی ئه‌و قسه‌یه‌ی (ژاك لاكان) فه‌رامۆش بكه‌ین: زمان ته‌واوی دنیای خه‌یاڵ دابه‌ش و پارچه پارچه ده‌كات. . . له‌و قسه‌یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ناونانی گوزاره گریمانكراوه‌كانی (مه‌جازی و نوسراو و نه‌نێنراو) ی ده‌ستپێكی ئه‌و رۆمانه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ناونانی گوزاره كردارییه‌كانی (ره‌مزی و واقیعی و خه‌یاڵیی) لاكانانهی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه له دایك ده‌بێته‌وه! به‌و مانایه‌ش ده‌مه‌وی گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌م كه (نوسه‌ر) بۆ خۆ دڵنیاییكردنهوه له رسته‌ی مه‌جازی (ده‌شی كۆتر ده‌نووك له گومبه‌زی ئاسمان بدات و كونی بكات، به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ی پێهه‌ڵناوه‌شێته‌وه. ل1) خۆی به رسته‌ی نوسراوی (به ده‌ستی چه‌پ قه‌فه‌زه ته‌له‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، به ده‌ستی راست جارێكی دیكه له پشتێنه‌كه‌ی دڵنیابۆوه. ل1) ده‌گرێته‌وه، واته به راست و چه‌پ ده‌یسه‌لمێنی، كه نه‌ست به‌رهه‌می تایبه‌تی زمانه. ره‌نگه له خه‌یاڵی نوسه‌ر رسته‌ی یه‌كه‌م (كۆتر) و (ئاسمان) به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی كاری خۆی له خوێنه‌ر نه‌كردبی و خوێنه‌ر نه‌گه‌یشتبێته دنیای مه‌به‌ست، یان وه‌ك سه‌ره‌تا به‌سه‌ریدا گوزه‌ری كردبی، بۆیه له رسته‌ی دووه‌مدا نوسه‌ر به شێوه‌یه‌كی واقیعی (راست) و (چه‌پ) ی خۆی ده‌نوسێته‌وه و مه‌به‌سته‌كه واته (دڵنیابوونی ئاسمان و گومانی كۆتر) به بیر خوێنه‌ر ده‌هێنێته‌وه، به‌و مانایه‌ش گریمانه‌ی من ئه‌وه‌یه، كه نوسه‌ر له ده‌ستپێكی ئه‌و رۆمانه‌دا له رسته‌یه‌كی (مه‌جازی) یه‌وه ده‌كه‌وێته نێو رسته‌یه‌كی (نوسراو) و زێتر دڵنیاكهرهوهوه، دواتریش بۆ رسته‌یه‌كی (نه‌نێنراو) و خه‌یاڵی (كزه‌بایه‌ك له رووه زه‌رده‌كه‌ی ده‌دا و هه‌تاوێكی وه‌ك زێڕ ده‌كه‌وێته به‌رپێی ئه‌و نایبینی، جا بۆ كه‌س بیبینی؟ ل1) درێژ ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام وه‌ك كرده‌ی خوێندنه‌وه، ئه‌وه خوێنه‌ره له رسته‌ی یه‌كه‌م (كۆتر، ئاسمان) ه‌وه ناونیشانێكی ره‌مزی ده‌به‌خشێته كاراكته‌ر و به رسته‌ی واقیعی (پشتێن، قه‌فه‌ز) دڵنیایی ئاسمان و گومانی كۆتر وێنا ده‌كاته‌وه و دواتریش له رسته‌ی خه‌یاڵی (رووی زه‌ردی ئاسمان و رووی زه‌ردی كاراكته‌ر) پرسی شاراوه‌ی هاوكێشه‌كه وه‌ك تراوماییترین رووداوی جه‌نگی عیراق و ئیران ده‌خوێنێته‌وه. دواتریش وه‌ك چۆن (نوسه‌ر) له ئاكامدا ئه‌و تراومایه به باكگراوه‌ندی كرده تیرۆرییه‌كان داده‌نێت. ئه‌و (خوێندنه‌وه) یه‌ش له ده‌ستپێكدا هه‌وڵده‌دا وه‌ك تراماییترین گۆشه‌نیگا وێنای بكاته‌وه. . . به‌و مانایه (گوزاره گریمانكراوه‌كانی) ده‌ستپێكی ئه‌و رۆمانه وه‌ك چالاكی ره‌مزی نوسین و (گوزاره كردارییه‌كانی) خوێنه‌ر وه‌ك چالاكی خوێندنه‌وه به ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه‌دا درێژ ده‌بێته‌وه.
له ده‌ستپێكی شاعیرانه‌دا بڕیاری گه‌یشتن و نه‌گه‌یشتنی ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كه زۆر گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه نیشاندانی دنیایه‌كی گۆڕاو و ناجێگیره، ئه‌وه‌ی گرنگه جوانی و كرانه‌وه و شیعرییه‌ته! له رسته‌ی یه‌كه‌می رۆمانی (كه‌وتنی ئاسمانه‌كان) ره‌نگه (كۆتر) و (ئاسمان) وه‌ك دوو ره‌مزی ئاڕاسته‌كراو، دنیای جێگیری خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام وشه‌ی (ده‌شی) ئه‌و دوو دنیایه ده‌كاته‌وه و وه‌ك (مه‌جاز) ته‌ماشایان ده‌كات. هه‌ڵبه‌ته زۆرجار شاره‌زایی نوسه‌ر خۆی له یه‌ك جوله و یه‌ك وشه و یه‌ك نیگا و رێكخستنێكی بچوكدا ده‌بینێته‌وه، ره‌نگه خۆی له ئازادكردنی خه‌یاڵی زماندا ببینێته‌وه. . . بۆ نموونه تۆ وشه‌ی (ده‌شی) له‌و رسته‌یه بكوژێنه‌وه، راسته‌وخۆ ده‌كه‌ویته نێو قه‌ده‌ره‌وه! نوسه‌ر ده‌زانی ئه‌وه‌ی جوانی نوسین دیاری ده‌كات، قه‌ده‌ری دیاریكراو نییه، په‌یوه‌ندی به خۆ ئازادكردن و زمان ئازادكردنه‌وه هه‌یه، نه‌ك خۆ كۆنترۆڵكردن و زمان كۆنترۆڵكردن! لێره‌دا ده‌شی به گشتی شیعرییه‌ت له ده‌ستپێكی (كه‌وتنی ئاسمانه‌كان) دا ببێته نامه‌یه‌كی (نوسراوی نه‌نێنراو) به‌و مانایه‌ی كه نامه‌ی (نوسراوی نێنراو) ئاڕاستهكان دیاری ده‌كات، به‌ڵام نوسین كرانه‌وه‌یه، نوسین به هه‌موو ئاڕاستهكاندا ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئه‌گه‌ری خوێنه‌ر له خۆی كۆ بكاته‌وه و زۆرترین چاوه‌ڕوانی و پێشبینیكردنی مانا فه‌راهه‌م بكات و زۆرترین ده‌لاله‌ت له‌خۆ بگری! چونكه به‌شێكی خه‌یاڵی نوسین و ئازادی زمان، رێگا كردنه‌وه‌یه بۆ ئازادی خوێنه‌ر و فره خوێندنه‌وه و جیاوازییه‌كان. . . ده‌مه‌وی بڵێم وشه‌ی (ده‌شی) ی ده‌ستپێك وه‌ك كرده‌یه‌كی نوسراو، بریار لێدراو نییه، به‌ڵكو له‌خۆوه و خه‌یاڵییه، بۆیه ناتوانین بڵێین شیعریی نییه، فره‌یی نییه، ئازادی نییه. . . ناتوانین ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ش بكوژین كه خوێنه‌ر له ده‌ستپێك و رسته‌ی ره‌مزی و ئازادی و كرانه‌وه هه‌وڵی گرتن و راڤه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی ده‌دات، وه‌ك چۆن ناتوانین ئه‌و دوودڵییه‌ش نه‌بینین كه نوسه‌ر له رێگای پرۆسه‌ی نوسینه‌وه تووشی ده‌بێت، ناتوانین ئه‌و دنیا گۆڕاوه نه‌بینین، كه رۆمانه‌كه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات. . .
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه به دیاریكردنی (كۆترێك) و (به‌رنامه‌ی ئه‌و) و كورته رسته‌ی خه‌به‌ری (كۆتر له به‌رنامه‌كه‌دا نه‌بوو. ل1) ده‌كه‌وێته سه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه نوسه‌ر له بۆگێڕهڕهوهی ده‌خوازی (مه‌به‌ست له بۆگێڕه‌ڕه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵكراوه و زۆربه‌ی جار دانه‌ر شوێنی ده‌گرێته‌وه) . . . پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا رسته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێك پێیوایه خوێنه‌ر ته‌نها ئه‌ویتری بۆگێڕهوهیه، به بی ویستی ئه‌وی نوسه‌ر و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌وی نوسه‌ر نه‌بی، ناگات؟! ده‌زانم (دوودلی) و (پارچه پارچه بوون) و جێكه‌وته‌ی وشه‌ی (ده‌شی) هه‌موو ئه‌و پرسانه له جێی خۆیدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه. . . ده‌زانم په‌یامی ده‌ستپێك له‌و رۆمانه‌دا له رێگای وشه‌ی (ده‌شی) و دوودلی و پارچه پارچه‌بوونه‌وه به راست و چه‌پ نوسراوه، به‌ڵام ره‌نگه گومانێك له‌و گه‌یشتنه هه‌بێت، ره‌نگه هه‌ر ته‌نها بگاته ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه دیاریكراوه‌كان ده‌گرن؟! ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه ئه‌و پرسه ده‌كاته ئامانج. . .
كه‌واته نوسه‌ر له (نوسین) ی ئه‌و نامه‌یه په‌شیمانه یان نا، ئه‌وه پرسیاره‌كه نییه، به‌ڵكو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا نوسه‌ر له (ناردن) ی ئه‌و په‌یامه په‌شیمانی پێوه دیاره. . . به بڕوای من ئه‌و جاره‌ش وشه‌ی (ده‌شی) و دوودلی و پارچه پارچه بوونی ده‌ستپێك و ده‌ستنیشانكردنی راست و چه‌پ به‌شێكی ئه‌و په‌شیمانییه له‌خۆ ده‌گری، به‌ڵام حیكایهتكردنی ته‌واوی رۆمانه‌كه پێمان ده‌ڵێت نوسه‌ر ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا له ناردنی نامه‌كه دوودڵه، به‌ڵام له نوسینه‌وه‌ی نامه‌كه په‌شیمان نییه! ده‌شی خوێنه‌ران هه‌موو ئه‌و پرسیارانه له دووتوێی خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و رۆمانه‌دا بخوێنێته‌وه. كه‌واته ده‌شی ئه‌و په‌شیمانییه‌ی ناردن و ئه‌و خه‌یاڵه‌ی خوێندنه‌وه هه‌ر ته‌نها (ته‌كنیك و شێواز) ی نوسه‌ر به‌رجه‌سته بكات، شتێكی دیكه نه‌بێت. . .
كاری نوسین تا راده‌یه‌كی زۆر له كاری ئه‌ندازیاریی ده‌چێت، به‌رهه‌مهێنانی گوتاری نوسین و رێكخستن و هه‌ڵنانی دیواری باڵه‌خانه و نه‌خشاندن و به‌رجه‌سته‌كردنیان مه‌ودایان ئه‌وه‌نده لێكدوور نییه. ئه‌و قسه‌یه ئه‌گه‌رچی زمان وه‌ك مه‌تریال و كه‌رسته، ته‌ماشا ده‌كات! به‌ڵام له روویه‌ك له رووه‌كانی هه‌ندی راستی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، چونكه زمان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ئاڕاسته‌كراوی مه‌تریال، نكۆڵی لێناكری. زمان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ئاڕاسته‌كراوی ده‌ستلێدراو، له ناونانی شته‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێت. . . بۆیه (جه‌بار جه‌مال غه‌ریب) وه‌ك (شێواز) له ده‌ستپێكدا هه‌وڵی گرتن و به‌رجه‌سته‌كردنی كۆی حیكایه‌ته‌كه ده‌دات. وه‌ك چۆن په‌نجه ده‌خاته سه‌ر پیته‌كان ده‌یه‌وی وه‌ك (ته‌كنیك) حه‌قیقه‌تی ناوهڕۆك له ده‌ستپێكدا بخوێنینه‌وه! دیتنی هێله دیاره‌كانی حیكایه‌ت و ناونانیان له ده‌ستپێكدا وه‌ك چۆن له ده‌ره‌وه‌ی شێواز و ته‌كنیكدا نییه، ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی خوێندنهوهكانیشهوه.
له ئه‌ده‌بدا مرۆڤ ناتوانی ده‌سبه‌رداری حه‌قیقه‌ت بی بۆ جوانی، وه‌ك چۆن ناتوانی جوانی له پێناو حه‌قیقه‌ت فه‌رامۆش بكات! به‌ڵام به بڕوای من ده‌ستپێك ده‌شی خاڵی بی له حه‌قیقه‌ت، به‌ڵام ناشی خاڵی بی له ئیستێتیكا. ده‌مه‌وی بڵێم هه‌موو خاڵبوونێكی ده‌ستپێك له جوانی خاڵیبوونه له خه‌یاڵ و ئازادی و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز، خاڵیبوونه له شیعرییه‌ت. . . جوانی چییه‌تی كاری ئه‌ده‌بییه، هه‌موو قوڕسایی ئه‌و چییه‌تییه له ده‌ستپێكی رۆمانی كه‌وتنی ئاسمانه‌كاندا له وشه‌ی (ده‌شی) ی رسته‌ی سه‌ره‌تادا كۆبۆته‌وه، هه‌موو قوڕسایی ئه‌و چییه‌تییه له دوودڵی نوسه‌ر و پارچه‌پارچه‌بوونی ده‌ستپێكدا خۆی ده‌نوێنی، وه‌ك چۆن گرنگی حیكایه‌تی ئه‌و رۆمانه له‌و حه‌قیقه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گری، كه دیوه شاراوه‌كه‌ی واقیعی كوردی و ناوه‌ڕۆكی ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتی نوسیوه‌ته‌وه.
دوودڵی نوسه‌ر و پارچه پارچه بوونی ده‌ستپێك (ده‌شی كۆتر ده‌نووك له گومبه‌زی ئاسمان بدات و كونی بكات، به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ی پێهه‌ڵناوه‌شێته‌وه. ل1) وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی گوتار و نه‌خشاندنی ئه‌ندازیارانه، وه‌ك مه‌جاز و جوانسازی له سنوری جوله‌ی تایبه‌تی ئه‌و رۆمانه‌دا، دیوه داپۆشراوه‌كه‌ی واقیع یان ئه‌گه‌ره‌كانی ناو واقیع به نوسراوی (به ده‌ستی چه‌پ قه‌فه‌زه ته‌له‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، به ده‌ستی راست جارێكی دیكه له پشتێنه‌كه‌ی دڵنیابۆوه. ل1) نیشان ده‌داته‌وه و به خه‌یاڵ و فه‌نتازیای چنینی (كزه‌بایه‌ك له رووه زه‌رده‌كه‌ی ده‌دا و هه‌تاوێكی وه‌ك زێڕ ده‌كه‌وێته به‌رپێی ئه‌و نایبینی، جا بۆ كه‌س بیبینی؟ ل1) دهلكێنی، كه له لایه‌ك گوتاری رۆمانه‌كه تۆختر ده‌كاته‌وه، له لایه‌كی دیكه شیعرییه‌ت زێتر به‌رجه‌سته ده‌كات!
ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت و جوانی رسته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێك له وشه‌ی (ده‌شی) ه‌وه سه‌رچاوه بگری، ئه‌وه شاراوه‌كانی واقیعی كوردی و دڵنیابوونه‌وه له‌و چه‌پێنراو و نوسراوه له چه‌پ و راستی رسته واقیعییهكهدایه، به‌ڵام خه‌یاڵیی چنین له په‌یوه‌ندی رووی زه‌ردی پاڵه‌وان و رووی زه‌ردی ئاسماندا نییه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كه‌وێته نێو چه‌مكی (نه‌بینراو) و پرسی نهنێنراوهوه (ئه‌و هیچ نابینی، جا بۆ كه‌س ببینی؟ ئه‌و گه‌ز گه‌ز باڵا ده‌كات و ده‌فڕی. ل1) كۆی خه‌یاڵی كوردی، كۆی نهنێنراوی كوردی ده‌خاته ژێر: ئه‌وه‌ی شیاوه رووبدات، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی روویداوه، (بۆ كه‌س نایبینی؟) پرسێكی نهنێنراوی خه‌یاڵییه و كۆی ئه‌و رۆمانه وه‌ك ئه‌ده‌ب نیشان ده‌دات، نه‌ك مێژوو. . .
رۆمانی كه‌وتنی ئاسمانه‌كان له رێگای گوزاره كردارییه‌كانی (ره‌مزی و واقیعی و خه‌یاڵیی) خوێندنه‌وه و له رێگای گوزاره گریمانكراوه‌كانی (مه‌جازی و نوسراو و نهنێنراوی) نوسه‌ره‌وه، درزێك ده‌خاته شوناسی ره‌مزی كاراكته‌ری سه‌ره‌كی و شوناسی سایكۆلۆجییه‌وه. . . خوێنه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی دوودڵی نوسه‌ر و پارچه پارچه بوون و خه‌یاڵی زمانی ده‌ستپێك له كۆی رۆمانه‌كه‌دا ده‌خوێنێته‌وه. ده‌مه‌وی بڵێم كاراكته‌ر له نێوان دوو به‌رنامه (ئاسمان، پشتێنی دڵنیابوونه‌وه، نه‌دیتن) و (كۆتر، گومانی چه‌پگه‌رایی، پرسی خه‌یاڵ) خۆی ده‌دۆزێته‌وه، له ئاكامدا به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م كاراكته‌ر دهخهسێنی و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
بابه‌تی ئه‌و رۆمانه شه‌ڕی عیراق و ئیرانه. راسته رۆماننوس مێژووی شه‌ڕی عیراق و ئیران ناگێڕێته‌وه، به‌ڵام نایه‌وی مێژوو بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی فانتازیاكانی حیكایهتكردنییهوه، چونكه ئه‌و رۆمانه هه‌وڵده‌دا له رێگای فانتازیاوه به حه‌قیقه‌ت بگات، له رێگای كاراكته‌ره پهراوێزكراوهكانهوه له رووداوه‌كان نزیك بێته‌وه. له رێگای جوانییه‌وه له نێو ره‌مز و واقیع و خه‌یاڵدا بخولێته‌وه. ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی دوودڵی و پارچه پارچه بوونی ده‌ستپێكه وا له كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ئاسۆ تۆ بڵی زه‌ینه‌ڵ ده‌كات، پێمان بڵی: ئه‌وه من نیم وه‌زیفه‌ی (خۆته‌قاندنه‌وه) ئه‌نجام ده‌ده‌م، به‌ڵكو شوناسی منی ره‌مزی و منی سایكۆلۆجی خه‌سێنراوه، من له رێگای ئازادبوونی خه‌یاڵه‌وه ده‌كه‌ومه سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و وه‌زیفه‌یه بكه‌مه‌وه. به مانایه‌كی دیكه (منی ره‌مزی منی سایكۆلۆجی منی خه‌سێنراو) وه‌ك كه‌سێكی (لاده‌ر) خودی به‌ش به‌ش بووه و له‌گه‌ڵ خۆی له نێودژییدایه. . . كه‌واته ئه‌وه‌ی كه كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ئاسۆ تۆ بڵی زه‌ینه‌ڵ له كاتی كرده‌ی خۆته‌قاندنه‌وه به‌ری ده‌كه‌وێت، ده‌نگدانه‌وه‌ی راستییه! به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه راستی له درۆ جیا بكاته‌وه، ئه‌وه ده‌بی ده‌ستبه‌رداری راستی درۆكه بێت! ئه‌و راستییه‌ی كه بی مه‌رج پێوه‌ی په‌یوه‌ست ببوو، ئێستا له ساتی خۆته‌قاندنه‌وه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی ده‌بیستی، به‌ڵام پێشتر رێگری له بیستنی ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ی ده‌كرد. . .
له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و رۆمانه‌دا، له ناونانی ره‌مزی و واقیعی و خه‌یاڵیدا، له خوێندنه‌وه‌ی منی ره‌مزی و منی سایكۆلۆجی خه‌سێنراو و ئازادی خه‌یاڵدا، له رێگای گریمانه‌كردنی گوزاره‌كانی مه‌جازی و نوسراو و نه‌نێنراو بۆ نوسه‌ر ده‌مه‌وی دوو گۆشه‌نیگا بنه‌خشێنم، یه‌كێكیان شێواز و ته‌كنیكی نوسه‌ر ده‌رده‌خات، ئه‌ویدیكه‌یان ئازادی زمانی خوێندنه‌وه ده‌نوێنی، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به زمان وه‌ك مهتریالهوه هه‌یه، دووه‌میان په‌یوه‌ندی به زمان وه‌ك ئهبستراكهوه ده‌كات، به مانایه‌كی دیكه یه‌كه‌میان ده‌یه‌وێت هێله سه‌ره‌كییه‌كانی حه‌قیقه‌تی حیكایه‌ت له ده‌ستپێكدا وه‌ك مه‌جازی و نوسراو و نهنێنراوی نوسه‌ر گریمانه بكات و به خوێنه‌ری بگه‌یه‌نێت، دووه‌میان به شێوه‌ی ره‌مزی و واقیعی و خه‌یاڵیی قسان ده‌كات و جوانی فانتازیاكانی خۆی و ئازادی بیركردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه بۆ خوێنه‌ران ده‌كاته‌وه. . . من وه‌ك خوێنه‌رێكی ئازاد هه‌وڵی گرتنی خه‌یاڵی فه‌نتازی ده‌ده‌م و ده‌شی نوسه‌ر وه‌ك خوێنه‌رێكی پابه‌ند هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی شێواز و ته‌كنیك بدات؟! به‌و مانایه‌ش ده‌شی خوێندنه‌وه‌ی من: شێواز به لادانی زمانی په‌یوه‌ست بكات و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی نوسه‌ر: شێواز وه‌ك رێگای نوسین بناسێنی؟! هه‌موو ئه‌وانه‌ش له سه‌ر دوو تێڕوانین و دوو تێز و دوو شێوه دیتنی زمان وه‌ستاون، زمان وه‌ك ئه‌بستراك و زمان وه‌ك مه‌تریال، ئه‌و دوو تێزه‌ش هه‌میشه له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا به‌نێویه‌كدا ده‌چن! كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا بۆ خوێنه‌ر گرنگه گۆڕینی واقیعی بینراوه بۆ واقیعی زمانی، گۆڕینی ره‌مزی و واقیعی و خه‌یاڵییه بۆ مه‌جازی و نوسراو و نه‌نێنراو. . . به‌و مانایه‌ش له ده‌رئه‌نجامدا ده‌مه‌وی ئه‌وه دووباره بكه‌مه‌وه كه شیعرییه‌ت یاخی بوونه له واقیعی بینراو و كه‌شفكردنی به‌رده‌وامی نه‌بینراوه.
هه‌ولێر 19/5/2016
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.