ده‌ركه‌وتنی جوانیی و هونه‌ر (قه‌ره‌نی جه‌میل) [1] له كلتورێكی چه‌قبه‌ستوودا ... عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عەبدولمتەلیب عەبدوڵا
- Hits: 667
كلتور وه‌ك زمان، وه‌ك ده‌قه مێژووییه‌كان. . . هه‌ر ته‌نها خودی خۆی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه ناكه‌وێته خودی خۆیه‌وه، به‌ڵام قابیلی راڤه‌كردنی زمانه‌وانین وه‌ك: كه‌رسته‌كان، ته‌كنیكه‌كان، دابونه‌ریت، پیشه‌گه‌ریی و ده‌ستكردی مرۆیی. . . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا له بیرمان نه‌چی كلتوری باو، یان فۆرمه چه‌سپاوه‌كانی كلتور، سیستمێكه بۆ له ناوبردنی جیاوازای. . .
(1)
كاری هونه‌ری (قسان ده‌كات)، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی رابردوو بۆ مێژوونووسانی جێهێشتووه، یان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی كه به‌رده‌وام خۆی نوی ده‌كاته‌وه، چونكه هونه‌ر وه‌ك هیگل تێیگه‌یشتووه، شتێك نییه له رابردوودا بێت، به‌ڵكو هونه‌ر له رێگای خودی زمانی كاره‌وه قسان ده‌كات، یان وه‌ك (فیرناندۆ پیسوا Fernando Pessoa1888-1935) ی شاعیر ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ده‌یبینم، ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز نه‌مدیووه. . . یان ده‌ڵێت:له هه‌موو چركه‌یه‌كدا وا هه‌ستده‌كه‌م تازه له دایكبووم. [2] ئه‌وه به شتبوون ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌ركه‌وتنی هونه‌ری جوانیی و چركه‌ساتی داهێنانه. . . لیره‌وه‌یه (هایدگه‌ر) كاری هونه‌ری وه‌ك (شتێكی دروستكراو) سه‌یر ده‌كات، كه شتێكی دیكه ده‌ڵێت، واته ره‌هه‌ندێكه كه ته‌جاوزی به شتبوون ده‌كات، ئه‌و ره‌هه‌نده‌ش له جه‌وهه‌ری كاری هونه‌ری نه‌بێت، ناناسرێته‌وه!له كتێبی (ئه‌سڵی كاری هونه‌ری) دا هایدگه‌ر له‌تابلۆی (پێڵاوه‌كه‌ی ڤان كوخ) ده‌دوی و ده‌ڵی: ده‌شی پێڵاوه‌كه‌ی ڤان كوخ دوو دنیامان نیشان بدات، یه‌كه‌م: دنیایه‌ك كه وه‌ك ئه‌رك و نیاز پێڵاو پێوه‌ی په‌یوه‌سته، واته وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زه‌وی بۆ جوتیار. دووه‌م: دنیایه‌ك كه له جه‌وهه‌ری كاری هونه‌رییدا ده‌رده‌كه‌وێت ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی هه‌یه و ئاماژه به لادی ده‌كات، له‌وێشه‌وه وه‌ك ئامرازێك ده‌بێته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جوتیار بۆ بێده‌نگی زه‌وی. له یه‌كه‌میاندا پێڵاو شتێكی دروستكراوه و له دووه‌مدا پێڵاو ته‌جاوزی به شتبوون ده‌كات وله‌گه‌ڵ بێده‌نگی زه‌وی قسان ده‌كات. . .
كه‌واته كاری هونه‌ری پێویستی به تێگه‌یشتنه وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌زایی زمان پێویستیه‌تی، له‌وێوه تێده‌گه‌ین كه هه‌میشه كاری هونه‌ری شتیكمان پێده‌ڵی. . . هه‌میشه شتێك به مێژوونووسان ده‌به‌خشێت، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو شت به هه‌مووان ده‌دات، به مانایه‌كی دیكه هه‌ر یه‌كه و شتێكی له كاری هونه‌ری ده‌ست ده‌كه‌وێت. به‌ڵام كاری هونه‌ری وه‌ك شته‌كانی دیكه ناگوازرێته‌وه، كاری هونه‌ری به‌رده‌وام نابێت و ده‌مێنێته‌وه به‌و ئامانجه‌ی ئه‌و شته‌مان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌وی رۆژی روویداوه، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی هونه‌ره به‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوودا. . . [3]كه‌واته كاری هونه‌ری ئه‌و ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆیه‌یه كه (هونه‌رمه‌ند) له‌میانییه‌وه ده‌توانی (ئه‌زموونی بوونی خۆی) به‌ره‌و پێدراوێكی جێگیر به‌رێت، جێگیركردنی ئه‌زموون وه‌ك "گادامێر" ده‌ڵێت واده‌كات كاره‌كه له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه دووباره به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه، واته كاری هونه‌ری له رێگای خوێندنه‌وه‌وه شیاوی به‌شداریكردن و گۆڕین و گواستنه‌وه ده‌بێت. [4]
(2)
كاتێك (فریدریك هیگل 1770-1831) هه‌موو وێناكردنه هه‌سته‌كی و ئهزموونگهرییهكانی به عه‌قڵه‌وه به‌ستبۆوه. . . (وێنه) و (خه‌یاڵ) و (كرده) ی به كاری عه‌قڵ دانا. . . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش لای وایه كه حه‌قیقه‌تی ره‌ها له به‌رانبه‌ر سی وێنه له ئاگامه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌وێت: هونه‌ر، ئایین، فه‌لسه‌فه. هونه‌ر یه‌كه‌م قۆناغی ده‌رككردنی حه‌قیقه‌تی ره‌هایه و له هه‌مووان كه‌متر بانگه‌شه‌ی ته‌واویی ده‌كات. به مانایه‌كی دیكه كاری هونه‌ری هه‌میشه ناته‌واوی و بۆشایی و كه‌لێنه‌كانی پێویستی به به‌رهه‌مهێنانه‌وه و ته‌واوكردنی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز هه‌یه، پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز هه‌یه تا بۆشاییه‌كانی پڕ بكاته‌وه، كاری هونه‌ری هه‌میشه له رێگای به‌رهه‌مهێنانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی جیاوازه‌وه ده‌شی به‌ره‌و ته‌واویی هه‌نگاو بنێت! له كاتێكدا فه‌لسه‌فه به ته‌نها وێنه‌ی ته‌واوی ده‌رككردنی ره‌ها ده‌كێشێت.
كاری هونه‌ری لای هیگل ده‌ركه‌وتنی هه‌ستپێكراوه‌كانی بیركردنه‌وه‌یه، یان هونه‌ر حه‌قیقه‌تی گشتییه و هه‌میشه به ئاڕاسته‌ی پێشبینیكردن كار ده‌كات، وه‌ك چۆن رووه‌و عه‌قڵه: واته عه‌قڵانی ده‌كه‌وێته‌وه، به‌و مانایه‌ش بوونی هه‌ستی په‌تی ئه‌گه‌رچی جوانیش نه‌بی، به‌ڵام چونكه له رێگای عه‌قڵه‌وه‌یه، جوان ده‌بی، به مانا هیگلییهكه ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه جوانی رۆناك ده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌وێشه‌وه جوانی و حه‌قیقه‌ت له هونه‌ردا ده‌بنه یه‌ك، به‌ڵام به سروشت لێكجیان، چونكه حه‌قیقه‌ت بیركردنه‌وه‌یه، كاتێك له خودی خۆی ده‌رك ده‌كرێت به‌وه‌ی كه فیكره‌یه‌كی په‌تییه، به‌مجۆره لای هیگل حه‌قیقه‌ت له رێگای هه‌سته‌وه ده‌رك ناكرێت، به‌ڵكو له رێگای فه‌لسه‌فه‌وه ده‌رك ده‌كرێت. [5]فه‌لسه‌فه و ئاینیش خاوه‌نی یه‌ك ناوهڕۆكن، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ڕۆكه له ئاییندا فۆرمی ئیمان و سۆز و ویژدان وه‌رده‌گرێت، له فه‌لسه‌فه‌دا له عه‌قڵدا ده‌بینرێت. به دیوه‌كه‌ی دیكه فه‌لسه‌فه و ئایین یه‌ك بابه‌ت كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش حه‌قیقه‌ته. . . هیگل لێكۆڵینه‌وه میتافیزیكهكهی خۆی له رێگای ئه‌نتۆلۆژیا و ئه‌بستمۆلۆژیاوه دامه‌زراندووه.
(3)
(ئیمانۆیل كانت 1724-1804) بوو، گوتی: عه‌قڵی مرۆڤ ناتوانی ده‌رك به حه‌قیقه‌تی شته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، بكات! هه‌موو ئه‌وه‌ی دهشكری عه‌قڵی مرۆڤ بیناسی له (دیارده) زێتر شتێكی دیكه نییه. . . وه‌ك ده‌بینین كانت رووه و هه‌ست و جوانییه، به‌ڵام هیگل به ئاڕاسته‌ی عه‌قڵ و مێژوودا ده‌ڕوات! ئێمه له دیارده‌گه‌رایی هۆسرل -فێربووین- كه هه‌موو ئاگامه‌ندییه‌ك ئاگامه‌ندییه به شتێك، ئه‌و شته‌ش هه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ئاگامه‌ندی رووی تێده‌كات. ئاگایی ئیستێتیكی یان شاره‌زایی ئیستێتیكی ده‌بی هه‌میشه شاره‌زاییه‌ك بی روو له بابه‌ته‌كه‌ی، واته روو له هه‌مان كاری هونه‌ری.
كه‌واته ئاگایی ئیستێتیكی شێوازی تێگه‌یشتنمانه له هونه‌ر، یان شارهزایمانه له هونه‌ر. به‌ڵام له پێش كانت ئاگایی ئیستێتیكی به ئه‌خلاقه‌وه به‌ند ده‌كرا، دواتر كانت هات و گوتی: حوكمی ئه‌خلاقی حوكمێكی عه‌قڵانی وێنهئامێزه و دووره له هه‌ست و ئاگاییه‌وه، وه‌ك چۆن له هه‌موو بابه‌تێكی ناوهڕۆكئامێزی واقیعی به‌ده‌ره. ئیتر له‌وێوه حوكمی ئیستێتیكی له هه‌موو فیكره و نیاز و یاسا و ئه‌خلاقێك رزگاری بوو. تیۆری هونه‌ر بۆ هونه‌ر كه له سه‌ده‌ی (19) هاته كایه‌وه، درێژكراوه‌ی جوانیناسی كانتی بوو، كانت ئه‌و تیۆره‌ی گه‌یانده پله‌یه‌كی به‌رزتر. . به‌ڵام گادامێر پێیوایه هه‌رگیز كاری هونه‌ری وه‌ك زه‌خره‌فه به شێوازی جوانی په‌تی "كانت"ی رازی نابێت، به‌ڵكو كاری هونه‌ری بڕوای به حه‌قیقه‌تی جوانی هه‌یه. لێره‌دا گادامێر بڕوا به هیگل ده‌كات كه پێیوایه (جوانی سروشتی) ره‌نگدانه‌وه‌ی (جوانی هونه‌ری) یه. . . به‌ڵام ئه‌و بڕوابوونه‌ی گادامێر په‌یوه‌ندی به تێگه‌یشتنی هیگل بۆ جوانی نییه، به‌ڵكو گادامێر قسان له حه‌قیقه‌تی جوانی ده‌كات، چونكه بۆ ناسینی جوانی راسته‌وخۆ كانت ده‌كه‌وێته پێش هیگله‌وه!
گادامێر ئاگایی ئیستێتیكی به‌و ئاگایهیه داده‌نی، كه به فۆرمێكی ئیستێتیكی (سلبی) یان (ئیجابی) ده‌مانبه‌ستێته‌وه. وه‌ك چۆن شاره‌زایی هونه‌ری شاره‌زاییه‌كه شتێكی هه‌یه به ئێمه‌ی بڵی (هه‌ڵبه‌ته له میانی حوكمكردن به سه‌ر فۆرمی هونه‌ری ئه‌وه‌ی كه بریاری له سه‌ر ده‌ده‌ین) . . . شتێك كه داوای تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن ده‌كات. [6]
(4)
(هانز جۆرج گادامێر 1900-2002) پێناسه‌ی هیرمینۆتیكا له هونه‌ری روونكردنه‌وه‌ی گوتراوی ئه‌ویدیكه‌دا ده‌بینێته‌وه، یان هیرمینۆتیكا زمانی نامۆی ئه‌ویدیكه روون ده‌كاته‌وه. ده‌توانین بڵێن ئه‌گه‌ر هیرمینۆتیكا به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆی له راڤه‌كردندا هه‌ڵگرێته‌وه، ئه‌وه خودی راڤهكردنیش ده‌كه‌وێته سه‌ر تێگه‌یشتن و دیالۆگ. هه‌میشه راڤه‌كردن هه‌وڵدانه بۆ تێپه‌ڕاندنی حاڵه‌تێك له نامۆیی، كه ئێمه به‌رانبه‌ر به بابه‌تێك هه‌مانه، له‌وێوه كه بابه‌تێك لامان روون نییه، به‌ڵام له رێگای راڤه‌كردنه‌وه ده‌توانین جۆرێك له هۆگری له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین. ده‌بی بزانین كه راڤه‌كردن وه‌ك پێویست له تێگه‌یشتنه‌وه‌یه و پێویستی به تێگه‌یشتنه، به‌ڵام تێگه‌یشتن له‌وێوه نایه‌ته‌دی كه (خود) ده‌ست به سه‌ر بابه‌تدا بگری و بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه (وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ره‌ها بێت) به‌ڵكو له رێگای دیالۆگه‌وه خود به سه‌ر بابه‌تدا ده‌كرێته‌وه، یان بۆ ئه‌ویدیكه ده‌كرێته‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه به هاوبه‌شی ده‌گه‌ن! به‌مجۆره تێگه‌یشتن ئه‌و كاته دێته دی كه دیالۆگ له ئارادابی. . . ئه‌وه‌ش چه‌مكی (بوون له جیهان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه) جێگیر ده‌كات. لێره‌دا جیهان به مانای شاره‌زایی له‌و ژیانه‌ی كه تێیدا ژیاوین، دێت، شاره‌زایی له رێگای ژیانمانه‌وه. بڕوانه تجلی الجمیل ل11، 12. . . به‌و مانایه هیرمینۆتیكای گادامێری له رێگای (ئه‌زموونی ژیانه‌وه) یان شاره‌زابوون له ژیانی مرۆڤه‌وه دێته به‌رهه‌م، و هه‌وڵدانه بۆ نیشته‌جێبوونی مرۆڤ له ژیان و ته‌جاوزكردنی نامۆییهكانی، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به هاوژیانی مرۆیی هۆسره‌ل و راڤه‌كردنی -بوون لێره له جیهان -ی هایدگه‌ره‌وه ده‌كات.
گادامێر پێیوایه هونه‌ر یه‌كێكه له بابه‌ته مێژووییه‌كان، هه‌ر ئه‌و بیركردنهوهیهشه وا له گادامێر ده‌كات به لای هیگلدا بكه‌وێته‌وه، ئێمه له رێگای هونه‌ره‌وه ده‌شی له خۆمان بگه‌ین. هونه‌ر مێژوو دروست ده‌كات، كاتی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه جێده‌هێلی كه گه‌یاندوویانه. له كتێبی ده‌ركه‌وتنی جوانی له لاپه‌ره 15، 19دا ده‌ڵێت هه‌موو گه‌یشتنی به هونه‌ر گه‌یشتنه به خۆمان. . به‌و مانایه‌ش ناشی هونه‌ر له ئاسۆیه‌كی مێژوویی (به كاتی له دایكبوونییه‌وه) به‌ند بكه‌ین. ئه‌گه‌رچی هه‌میشه شتێك ده‌ڵی كه به مێژووی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی دهیلكێنی. .
(5)
كاری هونه‌ری خودی خۆی له بوونێكی تایبه‌تدا پێشكه‌ش ده‌كات، بوونێك كه به‌كاری هونه‌رییه‌وه په‌یوه‌ست بێت و ئاماده‌ییه‌كی هه‌نووكه‌یی هه‌بێت، ئاماده‌ییه‌ك كه حه‌قیقه‌ت له رێگایه‌وه ده‌بێته رووداو، یان به مانایه‌كی دیكه ئه‌و ئاماده‌ییه ده‌ركه‌وتنێكی تایبه‌تی حه‌قیقه‌ته كه له كاری هونه‌رییدا رووده‌دات. ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی شته‌كان له كاری هونه‌رییدا مانای چوونیانه بۆ ناو فۆرمێكی رێكخراو له په‌یكه‌رێكی وجودییدا كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته فۆڕمی كاری هونه‌ریی. ئه‌گه‌ر فۆڕم ده‌ركه‌وتن و ئاشكرابوونی جیهان بێت له ناو كاری هونه‌رییدا، ئه‌وه كار (له‌میانی فۆڕم له بوونیدا) له خودێتی و بابه‌تێتی تێده‌په‌ڕێنێـت. [7]ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هیگل ده‌كه‌وێته‌وه، كه پێیوایه حه‌قیقه‌ت له رێگای فه‌لسه‌فه‌وه ده‌رك ده‌كرێت، نه‌ك هونه‌ر. كاری هونه‌ری و حه‌قیقه‌تی كاری هونه‌ری لای هایدگه‌ر له نێودژی نێوان رۆناكی و شاردنه‌وه‌دا ده‌رك ده‌كرێت، نیشته‌جێبوونی خودی حه‌قیقه‌تیش له‌و بوونه (دروستكراوه) دا (كه شتێكی دیكه ده‌ڵێت) بۆ جه‌وهه‌ری حه‌قیقه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
(6)
كار و قسه‌كان پاشخانێكی رۆشنبیریی و هه‌ستیی له هونه‌رمه‌ندان داوا ده‌كه‌ن، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به كورتی (هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل) بیر ده‌خه‌ینه‌وه. . . قه‌ره‌نی جه‌میل بۆ ده‌ربڕینی (ئاستی فیكریی) و (هه‌ستی هونه‌ری) له كلتورێكی چه‌قبه‌ستوودا (رووداو) دروست ده‌كات. من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م فیكره‌ی بابه‌تی كاری هونه‌ری و هه‌ستی هونه‌ری وه‌ك رووداو له (په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ) ی نێوان رابردوو و داهاتوو، هه‌ست و نه‌ست، تاریكی و رۆناكی، دیار و نادیار. . . بخوێنمه‌وه، به‌و نیازه‌ی (وه‌رگر) له رێگای به‌رجه‌سته‌كردنی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی نێوان فیگه‌ره‌كان (figure) [8] شته‌كان جوانتر ببینێت. . . له سه‌ره‌تاوه تێگه‌یشتن له گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی فیگه‌ره‌كان، زۆر شتمان له تێگه‌یشتنی بنه‌ڕه‌تی فیكره‌ی بابه‌ته دراماتیكیهكانی هونه‌رمه‌ند بۆ ده‌خاته روو! رابردوو ئه‌گه‌رچی به‌سه‌رچووه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند له كاره‌كانیدا مانایه‌كی دیكه به‌و رابردووه ده‌به‌خشێت، ده‌مه‌وی بڵێم جیاكارییه‌ك هه‌یه، له‌نێوان به‌خشینی مانا به رابردوو و ته‌ماشاكردنی داهاتوو. . .
مرۆڤ له سه‌ره‌تایی بوونییه‌وه له نه‌وه‌كانی پێش خۆی روانیوه، به‌ڵام گۆڕینی رابردوو بۆ هێزێكی گه‌وره‌تر له داهاتوو، به‌كارهێنانی ماناكانی رابردوو دژ به داهاتوو، به‌كارهێنانی رابردوو دژ به داهێنان و بیركردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانه‌وه. . . ده‌چێته خانه‌ی چه‌قبه‌ستنه‌وه؟! ئه‌وه‌ش خاڵی بنه‌ڕه‌تی نێوان دوو جیهانبینییه. ده‌مه‌وی بڵێم قه‌ره‌نی جه‌میل ئه‌و چه‌قبه‌ستنه ره‌تده‌كاته‌وه. به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه، له نێوان رێزگرتنی رابردوو و گۆڕینی رابردوو بۆ ئامێرێك دژ به داهاتوو! رێزگرتنی رابردوو به‌شێكه له رێزگرتنی جیاوازی، به‌ڵام گۆڕینی رابردوو بۆ موقه‌ده‌س، میكانیزمێكی گرنكی به‌رگری له‌خۆ كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئایینییه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ری. له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا هه‌میشه رابردوو پێویستی به به‌رهه‌مهێنانه‌وه و دووباره خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونه‌وه هه‌یه، هه‌رگیز رابردوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نییه، رابردوو ناتوانی هه‌ڵوێست له داهاتوو وه‌ربگرێت، ئاماژه‌كردن نییه به جه‌برێك، كه ده‌بی داهاتوو مه‌حكوم بێت به هه‌مان هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ توانای هه‌ڵبژاردن، توانای هه‌ڵبژاردنی دیار به توانای هه‌ڵبژاردنی نادیار به‌راورد ناكرێت؟!
ره‌نگه به‌شێك له ته‌ماشاكردنی ئه‌و (گفتوگۆیه) له ئاستی بابه‌ت و فیكره‌وه، ته‌ماشاكردنێكی جیاوازی كلتور و جیهانبینی لێبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ته‌ماشاكردنه له روانینی هه‌ستی هونه‌رییه‌وه جیاوازی (په‌یوه‌ندییه‌كان) ی لێدێته به‌رهه‌م. . . مه‌به‌ستمه بڵێم هونه‌ر به دوو خاڵی زۆر به‌هێزه‌وه به‌نده، یه‌كه‌م: به‌جێهێنانی رووداو به شێوه‌یه‌كی هونه‌رییانه! دووه‌م: به‌جێهێنانی رووداو به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه. مه‌به‌ستم له زاراوه‌ی دادپه‌روه‌رانه ئه‌وه‌یه، كه هونه‌ر له سه‌ر ئاراسته‌كردن و ویست و پێویستییه‌كانی كۆ ناوه‌ستی، به‌ڵكو له بوونێكی تایبه‌تی ئاستی رۆشنبیریی و هه‌ستی هونه‌ری خۆی پێشكه‌ش ده‌كات. مه‌به‌ستم له زاراوه‌ی هونه‌رییانه‌ش ئه‌وه‌یه، كه كاری هونه‌ری وه‌ك ئامانج بۆ خۆی هه‌یه. . . [9]
له سیاسه‌تدا مێژوو به رێكخستنی رووداو هه‌ڵده‌سێت، هه‌ڵبه‌ته دوای روودانی. . . به‌ڵام له هونه‌ردا رووداو خه‌ڵق ده‌كری، یان له لێوردبوونه‌وه و دنیای خه‌یاڵه‌وه دووباره بونیاد ده‌نرێته‌وه. جوانی كاری هونه‌ری وه‌ك رووداو ئه‌وه‌یه، كه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا وا هه‌ست بكه‌یت یه‌كه‌مجاره ده‌یبینیت! به‌و مانایه‌ش ده‌توانم بڵێم هه‌میشه هونه‌ر، جوله و چاوكرانهوهیهكی دیكه‌یه، دیار و نادیاره! هونه‌ر له‌وه‌ی ده‌یبینین شتێكی دیكه ده‌ڵێت.
به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی من بۆ (به‌های ره‌نگ) لای هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل له په‌یوه‌ندی نێوان رۆناكی و تاریكیدایه، ره‌نگی سێیه‌می دووه‌مه به بارسته و تۆنی تایبه‌ت، له‌وێشه‌وه فه‌زا و به‌رجه‌سته‌بوونی جوله‌ی بابه‌ت نیشان ده‌دات! له ره‌نگی سپی كه ده‌لاله‌تی بۆشاییه‌كانی داهاتوو و بۆشاییه‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌یه و به‌های جیاوازی هه‌ڵگرتووه، به‌ره‌و خاكیبوون ده‌ڕوا، كه هه‌ڵگری سیفه‌تی ئابورییانه‌یه و به فیكره‌وه به‌نده، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ڵچوونه‌كانی ناوه‌وه بێت، وه‌ك تهعبیرییهكان بیری لێده‌كه‌نه‌وه. له ته‌ماشاكردنی مندا (بابهتهكان) ی قه‌ره‌نی جه‌میل زێتر ئه‌بستراكت و دراماتیكین هه‌ڵگری په‌یوه‌ندییه‌كی ئاراستهنهكراون و كه‌وتوونه‌ته نێو فه‌زای ئاوابوونی مرۆڤ! جوله و بابه‌تی ئه‌و خۆ له مرۆڤ لادانه (ده‌رنه‌كه‌وتن/ ده‌ركه‌وتنه)، ده‌شی به یه‌كێك له دنیابینییه‌كانی هونه‌رمه‌ند بۆ زێده‌ڕۆیی گه‌شه‌ی دانیشتووان و زێدهڕۆییپاشماوهكانی مرۆڤ و رابردووی مرۆڤ بژمێردرێت؟! ده‌مه‌وی بڵێم ئه‌وه ته‌ماشاكردنی هونه‌رمه‌نده وا ده‌كات دنیای (پوكاوه‌ی مرۆڤ) به ره‌نگی سێیه‌می دووه‌م له دنیای ته‌واونه‌كراوی جوله‌ی رووداودا به‌رهه‌م بهێنێته‌وه. به‌ڵام خه‌ڵق كردنی كاری هونه‌ری وه‌ك رووداو له‌لای هونه‌رمه‌ند له‌و تێگه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری، كه هیچ لایه‌ك كار بۆ لایه‌كه‌ی دیكه ناكات (واته هه‌م ته‌ماشای پووچی زه‌وییه و هه‌م دیارنه‌بوونی ئاسمانه! نه مه‌رگ كار بۆ ژیان ده‌كات و نه ژیان كار بۆ مه‌رگ ده‌كات. . . )، به‌ڵكو بوونی خۆی له په‌یوه‌ندی دینامیكیی (ده‌ركه‌وتن و ده‌رنه‌كه‌وتن) دا لێكده‌داته‌وه.
هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل هه‌ستكردنمان به (شوێن) ی رووداو لێده‌سێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاگایی پڕمان ده‌كات له (زه‌مه‌ن) ی رووداو، كه له بڕینی زه‌مه‌نه ئاسۆییهكانهوه هاتووه و له بوونێكی شاقولی تایبه‌تدا وه‌ك په‌ڵه‌ی (سپی/رۆناكی) ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. . . واته ئه‌و به‌شه‌ی په‌ڵه‌ی (سپی/رۆناكی) ده‌كه‌وێته سه‌ر، خۆی بۆ هونه‌رمه‌ند ده‌رده‌خات و ده‌بێته هۆكاری شاردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی نێو كاره هونه‌رییه‌كه، به‌ڵام نابی له بیرمان بچێت ئه‌گه‌رچی دهركهوتنهكه لایه‌نی ئۆنتۆلۆجی هه‌یه، به‌ڵام دوایین راستی نییه، ئه‌وه‌ش وه‌رگر هانده‌دات هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی دیكه بدات؟! ئه‌و ئاسۆ و ده‌ریچه‌یه‌ی له تابلۆكانی قه‌ره‌نی جه‌میل رۆناكی لێدهڕژی نادیاره و له گفتوگۆی دیاردایه، رابردووه و له داهاتوودایه، تاریكییه و له رۆناكییدایه، ئه‌و په‌یوه‌ندی و گفتوگۆیه، په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی كه‌لله‌سه‌ر و میوه‌كانی (پۆل سیزان) مان بیر ده‌خاته‌وه، (كه‌لله‌سه‌ر و سوراحی 1865) ی (سیزان) [10] و میوه‌كانی. . . وه‌ك ده‌زانین مۆتیفی (motif) [11] میوه لای سیزان زینده‌گی و جوانی ده‌گه‌یه‌نێت! په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی نێوان مۆتیفهكانی كه‌لله‌سه‌ر و میوه له‌لایه‌ن سیزان و تاریكی و رۆناكی له لایه‌ن قه‌ره‌نی جه‌میل له سه‌ر ویست و داوا و پێویستییه‌كانی كۆ وێنا نه‌كراوه، به‌ڵكو له رووییه‌ك له رووییهكانی شاردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی مرۆڤ و دوارۆژ به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، ئه‌و له‌یه‌كچوونه له ته‌ماشاكردنی مندا ده‌شی ترسی هونه‌رمه‌ندان بێت له ژیان!
ژیان لای هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل ترسناكه، ژیان له كاره‌كانیدا له ده‌ره‌وه‌ی شوێن دی و به زه‌مه‌ن رۆناكمان ده‌كاته‌وه. . . ده‌توانم بڵێم له كۆی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندا په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی نێوان زه‌مه‌ن و شوێن، تاریكی و رۆناكی. . . نائارامی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، یه‌كێك له ماناكانی ئه‌و گفتوگۆ و په‌یوه‌ندییه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رجه‌سته‌كردنی ئارامییه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی نێوان (ئارامی و نائارامی) ناكه‌وێته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌فسانه و كوشتنی فیكر، ناكه‌وێته سه‌ر ته‌ماشاكردنی باوی كلتور و وه‌لاخستنی هه‌ستی هونه‌ری. . . چونكه وه‌ك گوتمان داهێنان وه‌ك ئامانج بۆ خۆی هه‌یه، داهێنان له سه‌ر ئاراسته‌كردن نه‌وه‌ستاوه. ده‌شی كاری هونه‌ری لای قه‌ره‌نی جه‌میل نیشاندانی سه‌ره‌تای قاره‌مانێتی و پاشماوه‌كان بێت، له رێگای پڕشنگه‌كانی داهاتووه‌وه. . . ده‌شی هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل له رێگای خودی (زمانی كار) ه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئینفۆرمهڵ[12] وێنهبكێشی و خۆی بنوێنی. . . به‌ڵام به‌رده‌وام كلتوری چه‌سپاوی خودێتی و بابه‌تێتی و شێوازگه‌ریی تێده‌په‌ڕێنێـت.
14ی ته‌مموزی 2015 هه‌ولێر
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
[1]- قةرةنى جةميل حةسةن سالَى 1954 لة هةوليَر لة دايكبووة، لة سالَى 1976-1977 ثةيمانطاى هونةرة جوانةكانى لة شارى بةغداد تةواو كردووة، لة سالَى 1979- 2003 لة دةرةوةى ولاَت (ئيتالَيا، ئيسثانيا، هؤلَةندا) ذياوة، ئيَستا مامؤستاى ثةيمانطاى هونةرة جوانةكان- بةشى شيَوةكاريية.
[2] -(فيرناندؤ ثيسوا، Fernando Pessoa) شاعيرى ثرتطالى لة (لةشبونة) لة سالَى (1888) لة دايكبووة و هةر لةويَش دواى (47) سالاَن لة سالَى (1935) كؤضى دوايى كردووة، ئةو ثارضة شيعرة لة ئينطليزييةوة (زاموا محةمةد) وةريطيَرِاوة. برِوانة: سايتى دةنطةكان 14/4/2015.
[3]- تجلي الجميل- هانز جيورج جادامر، تحرير : روبرت برناسكوني، ترجمة ودراسة وشرح: د. سعيد توفيق. المجلس الاعلى للثقافة،ط 1997. ص21،22.
[4]- كادامير، مفهوم الوعي الجمالي في الهيرمنيوتيكا الفلسفة، د. ماهر عبدالحسين حسن، دار التنوير 2009، ط1،ص34.
[5]- نفس المصدر... ص71
[6]- نفس المصدر... ص17.
[7]- هايدغر، اصل العمل الفني، ترجمة: د. ابو العيد دودو، منشورات الجمل، ط1.
[8] - figure- نيطار، شيَوة، نويَنةرايةتيكردن بة شيَوةيةكى ديجيتالى، مةجاز...
[9] - ئةو قسةية لة طوتةيةكى ((ئيمانؤيل كانت 1724-1804)) هاتووة كة دةلَيَت: مرؤظ و هةموو بوونةوةريَكى عاقلَى ديكة وةك ئامانج بؤخؤى هةية، نةك وةك كةرةستة بؤ نيازى بةكارهيَنان لة لايةن ويستى ئةو و ئةويديكةوة.
[10] - هونةرمةند ثؤل سيزان )1839_1906 (لة هةريَمى (ئيَكس ئان ثرؤفانس) فةرةنسا هاتؤتة دنياوة، لة لاويَتيدا هةميشة هةستى بة دؤرِان كردووة، ذيان بة نيسبةت سيزان حةفيفةتيَكى بزرة.. دواتر تا دوا تةمةنى هةموو ذيانى خؤى بؤ نيطاركيَشان تةرخان كردووة.
[11]-motif- بنةماى فيكرةى كارى هونةرى. تاكة نيطاريَط. الفكرة الرئيسية بعمل فني... رَسْم مفرد
[12]- informal- سادة، نا فةرمى، غَيْر رسمي. عامّي.