لەبەر رۆیشتنى مردن، دۆزینەوەى جەستەیە

ئاوڕدانەوە لە باران

1

باران کە دەڕوا، قسان دەکات

چەشنى مردن.

2

قسە ئەوەیە مردن ژیان نییە

ژیان بە دواى مردندا دەگەڕێت.

3

سەرەتاى هەستکردن بە مردن

با دەڕوا.

4

ئەوەى عاشقى ژیان بێ

لە مردن ناترسێ

ئەوەى لە مردن نەترسێ بایە.

5

نابێ بڕوامان بە ژیان هەبێ

دیمەنى مردن لە چاوەڕوانیدا.

6

مردن تابلۆیەکە

لە دەفتەرى ژیان

هەندێجار بە ریشى سپى.

7

ئەوەى لە ژیان سپى دەچێتەوە

لە ژیان دەڕوا.

8

ئاو وەک لەبەر رۆیشتنى ژیان

خۆى بە با دەدا

خۆمان نەگرین دەکەوین.

9

هیچ شتێ لە با دڵکراوەتر نییە

مردن نەبێ.

10

دەڕۆم بۆ ئەوەى ژیان تەڕم بکا

گۆرانى لەبەر مردن.

11

بەیانى لە چاوى مردن

نیوەڕۆ بە چاوى با

ئێوارە دەبارێ.

12

هیچ شتێ لە دنیا با نییە

لە باران نەبێ.

13

مردن نەفرەتێکە

وازمان لێناهێنى

هەتا واز لە ژیان نەهێنین.

14

جوانى با لە باراندایە

جوانى ژیان.

دنیایە.

15

لە ناوەوەى "با بژین"

خۆمان و دنیا لە ناو دەبەین

لە دەرەوەى "با بژین"

خۆمان دنیاین.

16

مردن لەبەر رۆیشتنى مەعریفەیە.

عەقڵى دووەمە.

17

ژیان نامەى بایە

ئاو دەسەڵات

کە ژیان لە ئاودا دەمرێ، با دێ.

18

دەتوانین لە با بگەین

با لە خۆمان نەگەین؟

19

سوپاى با بەندەى جەستە نییە

رۆحمان ئاو دەکا.

سوپاى ژیان بە مردن ئازادە،

بەندەوارین.

20

باران جەستەیە

با هەناسە.

21

با لە مرۆڤ دەدا

درەخت یەکجار دەکەوێ.

24

خۆشترین ونبوون

ئەو ونبوونەیە کە بەرەو خۆمانە.

25

ژیان سامانى مرۆڤە

لە زەوى.

26

بڕوا بە مرۆڤێ مەکە، کە لە مردن دەکەوێ-

شیعرە.

27

هێزى با لە باراندایە

هێزى مرۆڤ لە زەوى.

هەولێر کانونى یەکەمى 2015