بەو سیفەتەی کە سەردەمانێک یەکێک بووم لە کەسە نزیکەکانی(حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان)، بۆ ئەوکاتی (١٩٨٥-١٩٨٨)، بەپێی توانا، یارمەتیم داون و هاریکاریم کردوون.ئەگەرچی بەفەرمی ئەندامیان نەبووم، بەڵام پێموایە بەقەدەر ئەندامێک هاریکارییان بوویمە...هەر بۆیەش لەم کاتە سەخت و بێ متمانەییەدا، جێگای متمانەی ئەوان بوویمەو بەشی زۆری بڵاوکراوەو بەیاننامەکانیان، دەگەیشتنە دەستم.حاڵی حازر؛ هەر پێنج ژمارەکەی ( پێشکەوتن ) و کۆمەڵێک ژمارە ئۆرگیناڵی ( ئاڵای ئازادی)م لەلا پارێزراون...لێکۆڵینەوەیەکم لەبەر دەستدایە لە بارەی خوولی یەکەم(سەردەمی شاخ ١٩٨٥-١٩٨٨) بەڵام بەداخەوە ئەم ژمارانەم لەبەردەستدا نین؛(١٢، ١٣، ١٤، ١٥، ١٧، ١٨، ٢١)، بۆیە لێرەوە داوا دەکەم کە هەر بەڕێزێک، یەکێک یان چەند دانەیەک لەم ژمارانەی لایە، دەستی یارمەتیمان بۆ درێژ بکات، جا چ (فۆتۆکۆپی) یان (ئۆرگیناڵ)ی ژمارەکەم بۆ بنێری، زۆر سوپاسی دەکەم...با لەوەش دڵنیا بێت کە بە ماوەیەکی کەم، بە سوپاسەوە بۆی دەنێرمەوە، بە پێزانینەوەش ناوی لە لێکۆڵینەوەکە بە ئەمانەتەوە دەهێنم.هەر لێرەوە، حەزدەکەم، پڕ بەدڵ سوپاسی هاوڕێی دێرینم کاکە (مەریوان زەندی)بکەم کە سێ ساڵ لەمەوبەر چەند ژمارەیەکی بەشێوەی(سکانەر)، پێشکەش کردووم، مایەی پێزانینمانە...با بە هەوڵی هەموو لایەکمان، یادگارییەکانی خەباتی شاخ، زیندوو ڕابگرین.بۆ پەیوەندیش؛ ئەمەی خوارەوە ئێمێلەکەمانە؛

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.