کەم نین ئەو دەمامکدارانەی کە وشەی کوردایەتیان کردۆتە وێردی سەر زاریان، بەڵام سەرتاپای کردەوەکانیان دژ بە کورد و لە خزمەت داگیرکەراندا بووە، ئەگەر سەرنجێکی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوومان دابێت ئەو ڕاستیانە زۆر بە باشی بەدی دەکرێن کە بە چ شێوەیەک هەوڵی دەستەمۆکردنی کوردیان داوە بۆ خزمەتی دەوڵەتی تورک .

بۆ نموونە زۆرترین لێدوانی دەمامکدارەکان باسکردن لە دیموکاتیەتی دەوڵەتی تورک و مرۆڤ دۆستی ئەردۆغان بوو، تەنانەت لە کاتی سەرکەوتنە بێ وێنەکەی کۆبانێشدا پیرۆزباییان لە ئەردۆغان کرد و وەک ڕزگارکەری کۆبانێیان پێناسە کرد، کەچی سەرسوڕمان ئەوە بوو کە ئەم نۆکەرایەتیکردنەش لە ژێر دەمامکی کوردایەتی و ئیسلامبووندا ئەنجام دەدرا .

ناگەڕێمەوە بۆ دواوە و تەنها وەک نموونەیەکی بچوک باس لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەم .

لە 2015/11/1دا لە کەش و هەوایەکی تەواو میلیتاریزاوی و تۆقێنەرانەدا هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجام درا، لە هەڵبژاردنەکاندا ئاکەپە زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست هێنا بەڵام بە چ شێوەیەک ؟

بە کۆمەڵ کوژیەکانی ئەنقەرە و پیرسوس، بە ڕەشبگیری و قەدەغەکاریەکانی سەر شارە کوردیەکان، بە داخستنی هەموو ڕاگەیاندنەکان بە ڕووی هەدەپەدا، بە سوتاندنی سەدان بنکە و ناوەندی هەدەپە، بە وێرانکردنی گۆڕستانەکان و ڕێگریکردن لە ناشتنی تەرمی شەهیدەکان، بە ڕوتکردنەوەی تەرمی گەریلا شەهیدەکان و ڕاکێشانیان بە دوای ئوتومبێلدا، بە بەخێوکردنی سەدان چەتەی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلام بۆ خۆ تەقاندنەوە لە نێو کۆبوونەوە جەماوەریەکانی کورداندا، بە زیندانکردنی هەزاران خەباتکار و بۆردومانکردنی تەواوی ناوچەکانی کوردستان، بە دوورخستنەوەی چاودێرانی سەر سندوقەکان و فەلاقەکردنیان، بە ڕێگریکردن لە چاودێرانی نێونەتەوەیی و هەزاران کردەوەی وەحشیانەی دیکە .

لە هەمانکاتدا شارێکی وەک ئەستەمبوڵدا کە سەرجەمی دانیشتوانەکەی نزیک بە 15 ملیۆن کەسە و لەو ژمارەیەش تەنها 10 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە .کەچی 17 ملیۆن کەس لەو شارەدا دەنگی داوە، کە ئەم شێوە دەنگدانەش هاوشێوەی دەنگدانەکانی پارێزگای دهۆکە کە مردۆکانی نیو سەدە پێش ئێستا دەنگی خۆیان دەدەن .کە هیچ بە دووری نازانم و دەرس دادەری ئەم جۆرە فرت و فێڵانە هەمان دەمامکدارەکانی باشووری کوردستانن، لەبەرئەوەی بەرپرسانی باشووری کوردستان لە یەکخستنی ماڵی داگیرکەران و بە کۆیلەهێشتنەوەی کورداندا دکتۆرایان بە دەستهێناوە .

جێی سەرسوڕمان نەبوو کە دەمامکدارەکان وەک هەر جارێکی دیکە ئەم هەموو تاوانە نەبینن و دیسان قاوانی دیموکراتبوونی تورکیا لێبدەنەوە و پیرۆزبایی لە دوای پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەلادەکەی ئەنقەرەی بکەن .

ئەوانەی کەوتنە پێشبڕکێێ پیرۆزبایی ناردن تەنها گروپە ئیسلامیە دڕندەکان نەبوون بەڵکو سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە بوون کە لە بەرەیەکدا خۆیان ڕێکخستووە و ئەردۆغانیش وەک ڕابەرێکی خۆیان دەبینن .کە بریتین لە :- (مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، دارودەستەی عيزەت الدوری و بەعسیەکان، عەلی قەرەداخی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی ئیسلام، محەمەد بازیانی لە بزوتنەوەی ئیسلامی، عبدالستار مجید لە کۆمەلی ئیسلامی، ئاوات کەرکوکی لە ئەنسار الاسلام، چەتەکانی جەبهە الاسلام، چەتەکانی ئەحرار الشام، چەتەکانی جەبهە الشام، گەنجانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، چەتەکانی فەیلەق الڕەحمان، چەتەکانی ئەجناد الشام، چەتەکانی یەکێتی ئیسلامی ئەجناد الشام، چەتەکانی لیواء العاشر، چەتەکانی جیش الاسلام، چەتەکانی الجەبهە الشامیە ) .

بەر لە هەموو ئەو کەس و لایەنانە، مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەردۆغان و ئاکەپە کرد، بڕوانە ئەم لینکە :-

http://xendan.org/dreja.aspx?=hawal&jmara=53523&Jor=1

هەر دوا بە دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش، وەزیری دەرەوەی تورکیا (فەرەیدون سینیرلی ئۆغڵو) بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن کاربەدەستانی پارتیەوە لە ئامێز گیرا، کە ئەمەش یەکەمین سەردانی کاربەدەستانی تورکە بۆ دەرەوەی سنوورەکانیان لە دوای هەڵبژاردنەکان .بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :-

http://rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=36903&LinkID=12&-%D8%A6%D8%A7%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%BE%D9%87%E2%80%8C-%D8%AF%D9%88%D8%A7%D9%89-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86-%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%85-%DA%86%D8%A7%D9%88%D9%BE%DB%8E%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%AA%D9%86%D9%89-%D9%84%D9%87%E2%80%8C%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%DA%B5-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AC%D8%A7%D9%85%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%AF%D8%A7%D8%AA

هەرچی هێزە ئیسلامیە دژە مرۆڤێکانیشە، بە بروسکەی پیرۆزبایی سۆزی خۆیان بۆ ئەردۆغان و ئاکەپە دووپات کردەوە، کە لە نێویاندا نۆکەرێکی وەک عەلی قەرەداخیش هەبوو کە لە ناچاریدا خۆی بە کورد دەزانێت .بڕوانە ئەم لینکانەی خوارەوە :-

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=1070558132976709&set=a.177448258954372.41951.100000675988732&type=3&theater

http://rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=36836&LinkID=13&%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%95-%DA%86%DB%95%D8%AA%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B2%D8%A8%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A6%D8%A7%DA%A9%DB%95%D9%BE%DB%95-%D8%AF%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%86-...-%D8%A8%DB%95%DA%B5%DA%AF%DB%95

ئەوەی من تێبینیم کردبێت ئەوەیە کە تورەکەی کەس و لایەنە بەناو کوردیەکان بە چۆڵی دەمێنێتەوە، چونکە چەندەش خۆ بە دڵسۆز نواندن بۆ داگیرکەر و دژ وەستانەوەیان دژ بە نەتەوەکەیان هێشتا لە لایەن داگیرکەرەوە حسابی کوردیان بۆ دەکرێت، وەفای ئەردۆغانیش لە وەفای محەمەد ڕەزا شا زیاتر نابێت کە بە بیرکردنەوەیەکی کەمتر لە یەک دەقەیی ئاشبەتاڵی بە بارزانی کرد .