لە 3/8/2014دا چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش) بەبێ شەڕ و تەقە دەستیان بەسەر تەواوی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گرت کە لە چوارچێوەی مادەی 140دایە و ڕووبەرەکەی نزیک بە چارەکێکی باشووری کوردستانە کە دەیان شار و شارۆچکە و زیاتر لە هەزار گوند لە خۆ دەگرێت .

بەشێک لەو شار و شارۆچکانەش بریتین لە شەنگال، تەلەعفەر، کەسک، تلکێف، قۆش، حەمدانیە، باشیقە، بەحزانی، بەرتەڵە، خازر، قەرەقۆش، نەمرود، مەخمور، گوێر، ...هتد .کە لەم نەخشەیەدا بە ڕەنگی شین دیاری کراوە :-

دەست بەسەردا گرتنی ئەو ناوچە بەرفرەوانە بەبێ شەڕ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت بە غەیری ڕێک کەوتنێکی ژێر بە ژێر و تەسلیمکردنی ئەو ناوچانە بە دەوڵەتی ئیسلام(داعش) .بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :-

زۆر هۆکار هەبوون بۆ ئەو تەسلیمکاریانە، کە گرنگترینیان بریتیبوون لە :

1-ل زۆرینەی پێکهاتەی ئەو ناوچانە ئێزدین و بە دوای ئەوانیشدا مەسیحی و کەمینەیەکیش لە ئیسلامی شیعە و سونەن، کە بە شێوەیەکی گشتی سیاسەتەکانی بارزانی و پارتیان بۆ قبوڵ نەدەکرا .

2-ل وەک کۆمەک کردنێک بە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش)، تاکو بتوانن لە گشت لایەکەوە گەمارۆی کانتۆنەکانی ڕۆژاوای کوردستان بدەن و کۆتایی بە دەستکەوتەکانی ڕۆژاوای کوردستان بهێنن .

3-ل تاکو ببێتە هۆکارێک بۆ داڕمانی ورەی کوردان بە گشتی و هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی و لەو ڕێگەیەوە بتوانن هێزەکانی یەکێتی تەسلیم بە ویستەکانی بارزانی بکەن و بۆ هەتا هەتایە کۆتاییان پێ بهێنن .

4-ل بۆ ئەوەی بە بیانووی ڕەشەکوژیەکانی داعشەوە، پارتی بتوانێت جیهان لە خشتە ببات و زۆرترین هاوکاری مادی لە دەوڵەتانی جیهان وەربگرێت .

5-ل بۆ بێ دەنگکردنی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە گرێبەستی پەنجا ساڵەی بارزانی و تورکیا بەرامبەر بە تاڵان بردنی نەوتی کوردستان و ڕێگەیان بدرێت بەبێ هیچ گرفتێک نەوتی هەرێم تاڵانفرۆش بکەن .

ئەی بۆچی شەنگال !!؟؟

سەرسوڕمان ئەوەیە کە پارتی بە تەواوەتی ئەو ناوچە بەرفرەوانەی فەرامۆش کردووە و تەنها ناوچەیەک کە هێزی بۆ کۆدەکاتەوە بریتییە لە شەنگال .هیچ گومانێکی تێدا نییە کە هێز کۆکردنەوەی پارتی بۆ ڕزگارکردنی شەنگال نییە، چونکە ئەگەر مەبەست لە ڕزگارکردن بوویایە ئەوا یەکەم جار تەسلیم بە داعشی نەدەکرد، یان لانی کەم سەرەتا هەوڵی ڕزگارکردنی سەرجەم ناوچەکانی دیکەی دەدا کە لە هەردوو شاری دهۆک و هەولێرەوە نزیکن و بەسەر ئەو هەموو شار و شارۆچکانەدا بازی نەدەدا بۆ شەنگالێک کە سەدان کیلۆمەتر دووری هەولێر و دهۆکە .

هۆکارەکەشی تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاکو ڕێگر بێت لە ڕزگارکردنی شەنگال لە لایەن گەریلاکانی هەپەگە و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە .

خۆ ئەگەر بێتو گەریلا و شەرڤانان لە ناوچەکەدا نەبوونایە ئەوا هیچ کاتێک پارتی و بارزانی ئامادە نەدەبوون کە جارێکی دیکە هەم ڕوو لە شەنگال بکەنەوە و هەم وەک شارێکی کوردستانیش باسیان لێوە بکردایە، بەڵکو وەک سەرجەم شار و ناوچە تەسلیمکراوەکانی دیکە فەرامۆشیان دەکرد بۆ ژێر ڕەحمەتی چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش) .

لێرەدا پێویستە لە بارزانی بپرسین، ئایا ئەگەر مەبەستتان لە ڕێگریکردن لە ڕزگارکردنی شەنگال نییە، ئەی بۆچی بە هیچ شێوەیەک هەوڵی ڕزگارکردنی باقی ناوچەکانی دیکە نادەن ؟ یاخود بۆچی هێز بۆ ناوچەکانی مەندەلی و زەرباتیە و بەدرە نانێرن و بیانگێڕنەوە سەر هەرێمی کوردستان ؟

بریا هێندەی بارزانی هانا بۆ دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان دەبات .لانی کەم ئەگەر هەر هاناشی بۆ لایەنە کوردیەکان نەدەبرد هێندە نەبوویایە بە دوژمنێکی سەرسەختیان !

بریا هێندەی پارتی لە هەوڵی چاو سورکردنەوەدایە دژ بە کوردان، لانی کەم هێندە تەسلیمکار بە دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان نەبوویایە !

بریا هێندەی بارزانی لە پیلانگێڕی دژ بە دەستکەوتەکانی کورداندایە، لانی کەم هێندە لە هەوڵی کۆمەک کردن بە داگیرکەرانی کوردستاندا نەبوویایە !

بریا هێندەی بارزانی بە گوتە باس لە کوردایەتی دەکات، لانی کەم بە کردەوە هێندە دژ بە بوونی کوردان نەبوویایە .

بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :-

https://www.facebook.com/166029613463380/videos/1097139713685694/?pnref=story