ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێت، بینراو بیستراو چەواشکاری و شێواندنی ڕووی ڕاستی ڕووداوەکانە، ووروژاندنی هەستی تاکەکانی کۆمەڵگایە، داڕووخاندنی هەستی بەپرسیاریەتیە. سەرەتای کۆچکردن، وایان نیشاندا کە لە دۆزەخەوە بۆ بەهەشت خەڵک هەنگاو دەنێت، بێ ئەوەی دڕکێک بە پێیاندا بڕووات، یا تووشی هەر ناڕەحەتیەک ببنەوە، وەک پێشتر ئاماژەم پێدابوو، تا لەناو ئەولێشاوەدا ئاغا و پیاوە بە ئەمەکەکانی تیرۆریستان قوتار ببن لە لێدانەکانی ئەم دواییەی رووسەکان.

ئێستاش ئامادەکاری نوێ دەکرێت بە شێوەیەکی ووریاتر و پلانی نوێی دەوڵەتە داگیرکەروفاشیستەکانی ناوچەکە، بۆ لێدانی هێزی ڕزگارکەری کۆبانی و باشووری بچوک (کوردستان) سوریا. لێدانی خەڵکی سڤیلی باکور (تورکیا)، خەریک کردنیان بە کێشەی لاوەکی ناوخۆییەوە، تا چەواشە ببن. میدیای سووتاو (ڕووداو)یەکێکە لەو میدیایانەی، بێشەرمانە وەک خۆیان دەلێن پرۆفیشناڵانە، لە هەوڵی پەرتکردنی ماڵی کوردەو، دروستکردنی گروپ، و لێکترازانی شیرازەی کۆمەڵگایە، جێبەجێکەری پلانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیایە بۆ زەمینەسازی لێدانی گەریلاو یەپەگە، شێواندنی ڕەوشەکە لەسەر زاری چەند بەکێگیراوێک. ڕوومالێکی خستە ڕوو گوایە سەروو300 هەزار چەکداری تیرۆریستی بەناو ئۆپۆزیسیۆن لە سوریادا بوونیان هەیە، 5 هەزار داعش کە شەری رژێمی ئەسەدو ئەو چەکدارە تیرۆریستانەش دەکەن، وەک ئەوەی بڵێن شۆڕشگێڕن. زۆر زیرەکانە باس لەو ڕەوشە و ئەو چەکدارانە دەکەن، تا ئامادە باشی بکەن لە یەپەگە و گەریلاکانی پەکەکە بدەن، لە ژێر سێبەری ئۆپۆزیسیۆن بە هاوکاری هاوپەیمانێتی، سعودی، قەتەری، تورکی وهاوکارەکانیان. بۆ کاولکاری زیاترو لەناو بردنی هەستی نەتەوایەتی ومرۆڤایەتی، گەشاندنەوەی هەستی حیزبایەتی وبەرژەوەندخوازی، چاندنی رق و کینە لە دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگادا. لێرەدا بەپرسیاریەتی لە ئەستۆی حیزب ولایەنە سیاسیەکانی کوردستاندایە، وەک ئەرکێکی مێژوویی بێدەنگ بوونیان واتە بەشداری کردن لەو کۆمەڵ کوژییەی بەرێوەیە، بۆ لێدانی یەپەگە و پەکەکە و شۆڕشگێران. لەکاتێکدا تورکیا گۆڕی خۆی هەڵکەند وبزماری لەتابووتی ئەردۆغان وئەردۆغانییەکان دا، پاش خستنەخوارەوەی فرۆکەی سوی رووسی، لە پەلە قاژەی مردندایە، وەک سەرو وەختی دەوڵەتی پیاوە نەخۆشەکە(عوسمانی)، ئێستای ئەمریکاش هەمان چارەنووسە. دوبارە بوونەوەی مێژووە.

پرسیار ئەوەیە، لە ئێستادا داعشەکان سەریان لێسێواوەو لە پەرتەوازەییدان، بەهۆی ئەو لێدانەیانەوە لە لایەن ڕووسیاوە، وابەو شێوە ترسناک وگەورەییە دەردەکەون و هێرش دەهێننە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، چەندین مرۆڤی ئازا لە ریزەکانی پێشمەرگە بوونە قوربانی، خێرە پاش هاتنی جەندرمە بۆ باشیک پاشان گوایە گوازراونەتەوە بۆ شوێنی تر، داعشەکان بە هێزو تینێکی ترەوە دەرکەوتنەوە، بۆ ئەو پرسیارانە ناورژێنن، پێش ئەو هێرشە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بەسەر بەرەکانی شەردا، سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا سوراوەتەو هی کێ بووە، کاری چی بووە؟؟ئەمریکاش گوایە بە سەهوو(هەڵە) لە سوپای عێراق دەدات و داوە، چەک وتفاق دەخاتە خوارەوە، دەست تیرۆریستان دەکەوێت ئەمەش هەر بە هەڵە!! ئەی پاراستنی ڕەوی سەیارەی داعش ( ببورن مارێنز) چی دەگەیەنێت. ئەی بۆ بە هەڵە لە سوپای تورکیا، خۆیان(ئەمریکا و هاوپەیمانان) نادات. ئەمە و گەلێک پرسیاری تر کە دەبوو ڕاگەیاندنە چەواشەکارەکان باسیان بکردایە تا مسباقیەتیان لەدەست نەدایە. یان کاتی هیرشی تیررۆریستەکان بۆ سەر پێشمەرگە فرۆکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی سوڕاونەتەوە هیچیان نەکردووە گوایە نەیان توانییوە لێکیان جیا بکەنەوە سەیرە گوڵم!! تۆ بڵێ بۆ پارێزگاریی تیررۆریستان نەبوبێت؟ ئەوەش هەر پرسیارە.

ئەی میدیای چەواشەکار خۆتان وخواتان، بۆ هەستی مرۆڤایەتیتان ناهەژێت وراستی ڕووداوەکان وەک خۆی باس بکەن، کە پێشمەرگە و گەریلا دژی داگیرکەران و بیری فاشیستی و رەگەزپەرستی گیانی خۆیان بەخت دەکەن، هەموویان کوری هەژاری ئەم میللەتەن، دودلیان مەکەن لەیەکتر، بەسە ئیتر لە خزمەتی داگیرکەراندا مەبن، با ویژدانتان رەقیب بێت نەک گیرفان و بیری ژەنگ هەڵاتووی حیزبی. رووی راستی فاشیستەکان دەرخەن کە چۆن ڕەفتار دەکەن لە هاوزمانەکانتان و مرۆڤەکانی باکور، کە زۆر درندانە ڕەفتاریان بەرامبەر دەکرێت ئەوانیش مرۆڤ و کوردن و هەستی مرۆڤایەتیان هەیە بەسە جودا خوازی و بەرژەوەندخوازی.

هەولێر

  1. 12. 2015