زۆر وتراووەو دەووترێت لەسەر كۆچی گەنجان، بەرەو ڕێگەی هات و نەهات، بە هیوای گەشتن بەدوای ڕۆژێکی بەختەوەردا دەگەڕێن. زۆر هۆکار هەیە دەبنە هۆی کۆچکردنی گەنجەکانمان، دەربەدەربوونیان، وە دوورکەوتنەوە لە خۆشەویستەکانیان. هۆکارەکان دەستنیشان دەکەن بەوەی چەند لە خزمەت حیزب و لایەنەکەیدایە، وچۆن بەرژەوەندیە تایبەتیەکان دەپارێزیت. لەگەڵ ئەمەشدا هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن دوور لە پرنسیبی مرۆڤایەتی و پاراستنی کۆمەڵگا، وەک هاوکار و هاندان بۆ گەنجان زیاتر کۆچ بکەن، بەشێوازێک دەپەیڤن وا نیشان دەدەن لە ماوەیەکی کورت و ئاسان دا دەگەنە ئامانج و ئاواتەکانیان، بەدەست هێنانی ئەو بەهەشتەی کە هەیە پێی دەوترێت ئەوروپا. بەڵام لە ڕاستیدا رزگارکەری دەسەڵات و گەندەلکارانە لە نارەزایی جەماوەری.
حکومەتی کوردستان بەو سیاسەتەی گرتوویەتیەبەر، بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری وچارەسەرنەکرنی، نەبوونی موچەو ئاوکارەباوو، زێدەرۆیی لە بەرهەمهێنای نەوت وئاودیوکرنی وبەرزبوونەوەی ڕێژەی گەندڵکاری. حکومەت وحیزب، نەوت ئاودیو دەکەن (هەناردەدەکەن) لەبەرژەوەندی گەورە بەرپرساندا، گەنجان هەناردە دەکەن بۆ خۆراکی تیمساحەکان ومردنیان، سەرلێشیواندنیان بە رێگەی ڕاگەیاندنەکانیان.
بوونی گەنجان واتە بوونی نارەزایەتی دژی دەسەڵات و گەندەڵی، بوونی گەنجان واتە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆروکۆنەپەرستی، لەهەر دوو بارەکەدا. دەسەڵات و ئەوروپا، بەتایبەتی ئەڵمانیا لە هەوڵی رزگارکردنی دەسەڵات و پاراستنی ‌هێزی تیرۆرە بەشێوەیەک لە شێوەکان. دەنا دەبوو ئەوروپا پێش ئەوەی بیر لە ڕێگە خۆشکردن بێت بۆ كۆچی بەکۆمەڵ لە سوریا وعێراق و شوێنەکانی تر، دەبووهەوڵبدات بۆدابێن کردنی ئاسوودەیی و ئارامی لەو ووڵاتانەدا. دژی تیرۆر و تیرۆریستان، شەری سەپێنراو لە ناوچەکەدا، بەشیوەیەکی ڕاستگۆیانە. نەک هاوکار بێت بۆ رزگارکردنی بەرپرسەکانی تیرۆریستان، تا وون ببن لەناو ئەو لێشاوە لە کۆچکەران.
پاش ئەوەی تیرۆریستان توشی شکستی یەک لە دوایی یەک بوون، رووسیاش دەچێتە ناوچەکە بە کردار بەشدار دەبێت بۆ لەناو بردنیان، ئەوروپاو ئەمریکاش ئەو رێوشوێنەیان گرتەبەر بۆ رزگار بوونیان لە مردن و لەناوچونیان، وە گواستنەوەیان بۆ شوێنی تر کە نزیک بن لە سنوورەکانی ڕووسیاوە تا تەنگەژەی بۆ درووست بکەن.
لە بارەی ئابووریشەوە دەبنە هەڵئاوسان و درووست بوونی تەنگەژە بۆ یۆنان و سربیا و گەلێ وڵاتی تر، چونکە ئەم دوو وڵاتە دەستەمۆی ئەڵمانیاو ئەوروپا نەبوون، سربیش بەتایبەت لە رووسیاوە نزیکن.
لەکاتێکدا باس لە کۆچبەران دەکرێت، و روپێو دەکرێت لە دەزگای راگەیاندنە چەواشەکارەکاندا، کەسانی ماستاوچی ودەربارەکانی سەربە حیزب، دەڵێن رژێمی سوریا دیکتاتۆرە بێ ئاماژەکردن بۆ ئەو بارو دۆخەی شەروکاولکاریەی کە تیرۆریستان وهاوکارەکانیان دەیکەن لە ناوچەکەدا. گەر ووتمان ئەوە راستە لەدەست ناعەدالەتی و دیکتاتۆری هەڵدێن، پرسیار ئەوەیە ئەی بۆ لەکوردستانی بەهەشتی ئەو دەربارانەدا کۆچی بەکۆمەڵ هەیە؟
لەکاتێکدا خەڵک دەناڵێنن بە نەبوونی موچە و ئاووکارەباوو، مافە سەرەتاییەکان مرۆڤ و. . تاد. خەڵک وکۆمەڵگایان خەریک کرووە بە دانوستان و سازان، لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی کە لە راستیدا کێشە نییە، دەپرسین تاکەی خەڵک بەوە رازی دەبن؟ بێدەنگی هەڵدەبژێرن و خۆشەویستەکانیان لە دەست دەدەن بەهۆی کۆچکردنیانەوە.
هەشت جارە کۆدەبن، هەمووجارێکیش، دەبێژن بەرەو سازان دەچین و گەشبینین، بڕو بیانووی نوێ دە‌ێننەوە تا ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت، ئایە ئەوە ڕاستگۆیی تێدایە؟ لە هەمووی سەیر وسەمەرەتر ئەوەیە دەبێژن سەرۆکی دیوان، دختۆر. . ! پارتی نییە کەچی هەر ئەوە ووتە بێژو ئەندامی دانوستان، بۆیە هیچ هیوایەک بە دانوستانەکان نییە.
سەیرە گوڵم، هەر لایەک لای بەرامبەر تاوانبار دەکات، کات بەرێ دەکەن، ئەگەر ڕاستگۆن لەگەڵ خۆیان ودەنگدەرەکانیان و خەڵکدا، با لایەنی هەق بێژ ئەگەر پارتییە یا چوار لایەنەکە، داوا لە جەماوەری ماندوو هەوادارانی خۆیان بکەن برژێنە سەر شەقامەکان رووی ڕاستی لایەنی ساختە دەرخەن بۆ خەڵکی. کۆتایی بێنن بەو پرسە و کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان چارەسەر بکەن تا گەنجانمان کۆچ نەکەن و کۆچی پێچەوانە دەست پێبکات. کە ئەمە روونادات وناکرێت !!!!!چونکە دژی خواستی گەندەڵکارەکان ودزەکانی سەروەت وسامانی کوردستانە.
دەبا وای لێ بێت، خەڵکی بۆ گەشتو گوزار بڕۆنە وڵاتانی تر، نەک کۆچ بۆ داهاتووی نادیار بکەن. وەک ئەمرۆی گەندەڵکاران بەرپرسە دزەکان کە چ وڵاتێک خۆشە تێیدا رادەبوێرن بە پارەو پولی ئەو خەڵکە بەشمەینەتە. . .
لێرەدا خەڵکیش تاوانبارە !! تاکەی ئەوە قبوڵ دەکەن یاری بە هەستیان بکرێت، بە ناوی سەروەری نیشتیمان و نەتەوەوە؟ لەکاتێکدا هەر ئەو گەنجانەو کەس وکاریانن رووبەرووی تیرۆر مەینەتیەکان دەبنەوە، نەک بەرپرسە دزو گەندەڵەکان.
نەوت بۆ کێیە؟ ئایا پارەکەی بۆ خەڵکی کوردستانە وەک دەڵێن؟ گەر وایە ئەو نەهامەتیە بۆ؟ وە وەزیری سامانە سروشتیەکان هاوسەرگیری نوێ دەکات کە مافی سروشتی خۆیەتی، بەڵام ئەوەی ناسروشتیە، خانمی هاوسەری دەبێژێت بە ٥٠ ملیۆن دۆلارەوە گەراوەتەوە کوردستان!! لە کوێشەوە، ئەڵمانیا کە بە هیچ شێوەیەک ئەقڵ قبوڵی ناکات گەر کەمێک واقعی بین، ئایا ئەو خانمە چ کارێکی کردووە تا ئەو بڕە پارەی دەستبکەوێت؟ ئایا ئەوە سوودە لە کارەکەی ئەی چەند زەریبەی داوەبە ئەڵمانیا؟ ئەمانە هەمووی بەلایەک، ئەوخانمە ئێمە، خەڵکی کوردستان بە گێل دەزانێت یاخود خۆی گێلە. چۆن ئەو پارەی لە ئەڵمانیا دەرکرد، گەر بە ڕەشیش بێت؟
بۆیە من پێموایە، لەجیاتی ئەوەی گەنجان رێگەی هات و نەهامەتی بگرنەبەر، چێترە کۆمەڵگا بگۆڕن، باشترەو ماندووبنیان کەمتر، و زیانی مردن وخنکنانیان کەمتر دەبێت. بەڵام دونیایەک بەدەست دێنن ژیان تێیدا بەرقەرارو ئاسوودەییە.
بەسەر قسەو قسەلۆکانەدا زاڵ بن کە داعش مەترسیە لەسەر کوردستان، لەکاتێکدا داعش دورووستکراوی ئەوروپاو ئەمریکاو دەوڵەت و هاوپەیمانەکانی ناوچەکەیە. وە کۆچکرن، بردنی هێزی کارو تواناکانی گەنجانە، لە رووبەرووبوونەوەی نا یەکسانیدا. وە ئێستا لە ئەڵمانیا سەعاتی کار لە هەشت یۆرۆ کەمتر نییە، بەڵام پاش ئەم لێشاوەو جێگیرکردنی کۆچبەران، دەنگۆی ئەوە هەیە، بۆ سوودی خاوەندکارو کۆمپانیاکان سەعاتی کار ببێتە سێ یۆرۆ، تا چەند سەرکەوتوو دەبن لەو سیاسەتەدا، کۆمەڵگای ئەڵمانی بڕیاری لەسەر دەدات. وە ئەڵمانیا لە١٥ بۆ ٢٠ ساڵی داهاتوودا کێشەی هێزی کاری زۆرتر دەبێت، وە گەنجەکانیشی لە ئەنجامی نالەباری بژێویان روو لە کەنەداوشوێنی تر بۆکارو باشتر کردنی بژێوی ژیانیان.
ئەڵمانیا
23. 0. 2015