ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر یەکێتی ئەوروپا ترسی لێنیشتووەکەهەڵوەشێتەوە، پاش ئەوەی گەنجێکی چەپی یۆنانی وەک سەرکردەیەکی دیار رووبەروویان بوەتەوە. لەکاتێکدا ئەمە هەیە خەڵکیش هاوران لە%٦٠ بە نەخێر بۆ مانەوەیان دەردەبڕن. ئەو یەکێتیە کوشندەیەی کە چەوسێنەرترین سیستەمی سەرمایەیەو پارێزەری بەرژەوەندیەکەیەتی، کۆکەرەوەیی سەرمایەن لە ئەوروپا. کە ئەڵمانیا دڵی ئەو یەکێتیەیە لەم کاتەدا، هەر بۆیە مێرکل وهاوکارەکانی لەبەرلینەوە دەستی کردووە بە جموجوڵی مەکۆکی و دەچێتە سربیا، بۆ پەلکێش کردنیان بۆ ناو ئەم یەکێتیە، یان رووبەروو بونەوەیان بە هەڵئاوسانی ئابووری و تەنگەژەی ترلە داهاتوودا، کە سەرمایەداران زیرەکن لە خولقاندنیدا. ئەم کارەش بۆ دژایەتی کردنی رووسیایە لەو رێگەیەوە، وەک پێشتر دیمان لە ئۆکرانیاوە کە بەکرێگیراوی ئەڵمانیایەو پلانەکان تێدا جێبەجێ دەکرێت. هەروەک دیمان کاتێک ریفراندۆم کرا لە کرەم، خەڵکەکەی دەنگ و ویستیان مانەوەیان بوو لەگەل رووسیا. وە لە لایەکی ترەوە کێشەی پاشەکشەی جاشەکانیانە (داعش) دەوڵەتی تیرۆرو تۆقاندن لە عێراق و سوریا هەیە، وە بوونی ترسێکی تریان، لە چونەناوەوەی رووسیا بۆ ناوچەکەواتە سوریاو لێدانی تیرۆریستان شانبەشانی کوردەکان و دەوڵەتی سوریا، ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆلەناوچوونی خێرای تیرۆریستان، وەکەشف بوونی دەستیان(ئەلمانیا وئەمریکا)، بۆیە هەوڵ دەدەن بەشێوازێک لە شێوازەکان بیان گەیەننە ئەوروپاو پاشان ناردنیان بۆ رووسیاو دەوروبەری تا کێشەی بۆ درووست بکەن، پێموایە رێگەیەک دەدۆزنەوە کە ئاسانکاری بێت بۆ تیرۆریستان بگەنە ئەوروپا لە ماوەیەکی کورتدا، چۆن ؟ دەکرێت چاوەروان بین با. .

لەسەرو بەندی ئەم پلانەدا لوتکەی بریکس بەسترا، لە رووسیا (ئوفا)وەڵامێکە بە ئەو شێوازە هەرزانە ساختەیەی کە مێرکل هاو پەیمانەکانی گرتوویانەتەبەربەناوی بەهاری عەرەبی (خەزانی خەلكی)، درێژ کردنی دەستی هاوکاری بۆ تیرۆریستان بەناوی جیاوە، بەڵام رووی راستی ئەوروپا دەردەکەوێت، ئەگەر بە دیقەتەوە تێروانینمان هەبێت.

هەروەک دەبینین بانکەکانی ئەڵمانیا روویان لە پێگەیەکی تری خۆیان لە رێگەی بەکرێگیراوەکانیانەوە روویان لە کوردستان کردووە، بەناوی پێدانی قەرز بە حکومەتی کوردستان وهاوکاریەوە، خۆڵ دەکەنە چاوی هەژارو برسیەکانی کوردستان، دێن بۆ یارمەتی دانی مافیاکان و هاوکارە گەندەڵەکانیان لەو نێوەندەدا. بەڵام وەک دەوترێت سیاسەت دایک و بابی نییە، ئاوەهاش یەکێتی ئەوروپا بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت، ئەمرۆ بێت یا سبەی.

لەسەرو بەندی ئەم رووداوانەشدا، دەبێنین ئاڵای چین لە تورکیا دەسوتێنرێت گوایە هاوکاری( ئیگور)ە لە شنگیان. . وە دەستیان کردووە بە هێرشی ئەنتەرنێتی دژی بوتین، وە نانەوەی ئاژاوە لە چین و هند و رووسیا لە رێگەی ئەو کەمایەتیە ئیسلامیەی کە تێدایە، ئەمریکاش لە هەوڵی بەر فراواندایە بۆ کێش کردنی هند یا چین بە شێوازێک لە شێوازەکان.

ئەوەی دەگوزەرێت لە داهاتوودا کوشتنی گەنجان و ئاوارەکردنی کۆمەلگایە، نانەوەی پشێویە لە سوریا و عێراق و کوردستان، گوایە ئەمانە دەبنە فریاد رەس کە پیشەیەک بۆگەنی سەرمایەداریە، لە هەوڵی لە خشتە بردنی (یەپەگە) و هێزە شۆرشگێرەکانن، پێویست دەکات ئەوان زیاتر چاوکراوەتر بن و هۆشیار بن لە سیاسەتی گڵاوی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە کوردستان.

ئەڵمانیا

  1. 2015