پێشکەوتنى کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکى سیکۆلار و مەدەنى و ئازاد ,بەندە بە پێشکەوتنى سیستەم و حکومڕانى ئەو کۆمەڵگایە,هاوکارى کردن و پشتیوانى کردنى سیستەمى حکومڕانى وڵات بۆ دامەزراندن و ئاراستە کردنى ڕاگەیاندنێکى پێشکەوتوو شارەستانى و سەربەخۆ و ئازاد,بە مەش کاتێک ڕاگەیاندنێکى پێشکەوتوو ئازاد و سەربەخۆ گەشە دەکات کۆمەڵگاى بەشەرى باشتر و چالاکانەتر سوودبەخش دەبێت لە وەرگرتنى جۆرەکانى فێر بوون و ووشیارى و دەست ڕاگەیشتن بە پەروەردەیەکى دڵخوازى بەهێزو شارەستانى و مۆدێرن لە هەمانکاتدا ڕاگەیاندن پشتیوانى بەهێز و کاریگەردەبێت بۆ چەسپاندنى یاسا سیکۆلار و مەدەنییەکان و ئاشنابوون بە مافە بنەرەتییەکانى مرۆڤ.بەڵام لە ژێر دەسەڵاتێکى نادیموکرات و بیرۆکرات و دیکتاتۆردا زۆر بە هێواشى و پر لە قوربانیدان بۆ ئازادى ڕاگەیاندن و ئازادى ڕادەربڕین ,ڕۆژنامەنووسى سەربەخۆ و ڕاگەیاندنى شارەستانى و مەدەنى و پێشکەوتوو گەشەدەکات.ڕاگەیاندنى کوردى لە یەکەم ڕۆژى سەرهەڵدانى کە ١٨٩٨ هەتا ڕۆژانى ئەمرۆ زۆر ترین قوربانى و ماندووبون دراوە لە پێناوى ڕاگەیاندنێکى ئازاد و پێشکەوتو و سەربەخۆ کە ئامانجى کارى زۆرترین لە ڕۆژنامەنووسانى قۆناغەکانى ڕابردوو و قۆناغى ئێستاى سەردەمى گەشەى زانست و تەکنۆلۆجیا و گەشەى بنەماکانى مافەکانى مرۆڤ و دیموکراتى و ئازادى بنیاتنانى کۆمەڵگەیەکى شارەستانى و مەدەنى و ئازاد.ئەوەى ئاراستەى ڕاگەیاندنى کوردى تێکداوە و کاریگەرى سلبى و خەراپى هەبووە حیزبەکان بەگشتى و سیستەم و دەسەڵاتى فرمانڕەوا بووە, کە هەمیشە ویستویانە ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندن لە پێناوى ئامانجە تایبەتییەکانى خۆیان ئاراستە بکەن.کە سەیرى مێژووى دەرچوونى ژمارەکانى ڕۆژنامەى کوردستان بکەین دەردەکەوێت ئەم رۆژنامەیە بە شێوەى کۆچەرى دەرچووە واتە چەند ژمارەیەک لە شارێک یان وڵاتێک دەرچووە بەڵام چەند ژمارەى ترى دواتر لە شار و وڵاتى تر دەرچووە,ئەمەش لە پێناوى سەلامەتى گیانى رۆژنامەنووسەکان و بەردەوام بوونى ڕۆژنامەکە بووە.ئەوسا دەسەڵات و دەوڵەت زۆر ڕێگر بوون لە گەشەى ڕاگەیاندنى کوردى بەڵام ئێستا لەم قۆناغەدا دەسەڵاتى کوردى و حکومەتى کوردى لەخەمى گەشەى ڕاگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ نەبووە و نى یە زیاتر بە درێژاى ٢٤ساڵ لە فەرمانڕەواى کوردى تەنها دەسەڵات هاوکار و پشتیوانى ڕاگەیاندنى حیزبى بووە هەر بۆیەشە حیزبەکانن خاوەنى ڕاگەیاندنەکان نەک کەسانى پرۆفیشناڵ.حیزبەکانى دەسەڵات هەر یەکەیان چەندین کەناڵى تەلەفیزیۆنى و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و گۆڤارن هەروەها حیزبەکانى دەرەوەى دەسەڵاتیش بەهەمان شێوە ڕاگەیاندنى خۆیان هەیە لە گەڵ ئەوەشدا چەندین ڕاگەیاندنى سێبەریش کە لەلایەن حیزبەکانى دەسەڵات و حیزبەکانى دەرەوەى دەسەڵاتەوە ئاراستە دەکرێن و بەشێوازى تایبەتمەند هاوکارى و پشتیوانى دەکرێن.تا ئێستا حکومەتى هەرێم پاش ٢٢سال نەیتوانیوە یەک سێتەلایتى تەلەفیزیۆنى دابمەزرێنێت کە تایبەتبێت بە حکومەت یان تە لەفیزیۆنێکى پەروەردەى دابمەزرێنێت و یاخوود کەناڵێکى تەندروستى و ژینگەیى و وەرزشى و هونەرى و ....هیتد کەواتە دەتوانین بڵێین حکومەتى هەرێم کە حکومەتى کوردى یە پاش چەندین ساڵ لە دەسەڵاتدارێتى نەیتوانیوە ڕاگەیاندنى بیستر و لەشێوەى ڕادێوى و بیندراو لە شێوە تەلەفیزیۆن و کەناڵى جیهانى بیندراوى حکومى هەبێت .ئەوەى هەیە زیاتر ڕاگەیاندنى حزبەکانە نەک حکومەت ,لە ڕاگەیاندنى حزبەکانەوە دێن باسى پلان و بەرنامە و سیاسەتى حکومەت دەکەن بە ڕەچاوکردن و تێکەڵ کردنى سیاسەتى حزب لە هەر شێواز و جوڵەیەکى سیاسى حکومەتى کوردى دا .ئەمەش پێچەوانەیە بە بنەما نەتەوەیى و دیموکراسى و سکۆلارى و شارەستانى سەردەمى جیهانى تازەگەرى دا .بۆیە پێویستە دەسەڵاتى کوردى بە خۆیدابچێتەوە ئەگەر دەیەوێت لە داهاتوودا کورد ببێتە خاوەن دەوڵەت پێویستە لەسەرجەم بوارەکاندا هەنگاوى بۆ بنێت لەوانەش لە بوارى ڕاگەیاندن و پەرەدان بە پرۆسەى دیموکراسى و ئازادى ڕادەربرین و بە هێزکردنى یەکێتى نەتەوەیى دوور لە زالبوون و کاریگەرى سیاسەتى یەک حزبى و چەند حزبى بەڵکو تەنها کار لەسەر بە هێزبوونى کاریگەرى یە نەتەوەیى و شارەستانى و دیموکراسى بکرێت لەم ڕێگایەوە دەتواندرێت کۆمەڵگەیەک دوور لە دەسەڵاتى چەوسانەوە و دیکتاتۆرى و بنەماڵەیى و حیزبى و حێڵایەتى دابمەزرێنین و کۆمەڵگایەکى ئازاد و باشتر بنیادبنێین .

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.