لە یادى ڕۆژى جیهانى مناڵاندا هەزاران نەفرەت لە چەوسێنەرانى مناڵان بێت . جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایى خۆم ئاراستەى سەرجەم مناڵان دەکەم ,وەکو نەریتێک کە ١-٦ هەموو ساڵێک ئەم یادە بە شێوازى جۆراو جۆر دەکرێتەوە چ لە باشوورى کوردستان چ لە سەرجەم وڵاتانى جیهان بەڵام گرینک یاد کردنەوەى تەشریفاتى نییە کە گۆرانى و سەما و هەڵپەرکێ و جۆراوجۆر بکرێت و پۆستەر و وێنەى ڕەنگاو ڕەنگ بڵاو بکرێتەوە بەڵکو گرینک ئەوەیە کە لە هەر گۆشەیەکى ئەم گەردوونە و جیهانەدا چەند ڕێز لە ماهیەت و ئینسانى بوونى مناڵان دەگیرێت لەلایەن خانەوادە و حکومەت و کۆمەڵگاوە گرینگ ئەوەیە کە یاسا کان شارەستانى و سیکۆلار بن کە ماف و بەرژەوەندى مناڵان بپارێزن . بەڵام ڕۆژ بە رۆژ ئەم جیهانە لە سایەى دەوڵەتە کۆنەپەرست و سەرمایەدار و نەتەوە و ئایین پەرستەکان بۆ مناڵان و ژنان و گەنجان دەبێتە زیندان و بەندینخانەى پر ئازار تر و کۆیلایەتى تر ,ئەوەتا لە ژێر سایەى یاساکانى ئەم سیستەمە دژە بەشەریانەدا مناڵان زیاتر دەکەونە سەر شەقام و خوێندن و فێربوون و قوتابخانە جێدێڵن دەچن بۆ میدانى کارى تاقەت پروکێن و کارى زۆر قورس و نالەبار دەکەن یاخود لەلایەن خانەوادە و یان تیم و گروپى جۆراوجۆرى دژە بەشەرى بازرگانى بە جستەى ناسکیان دەکرێت و یان دەبرێن بۆ بەرەکانى جەنگە یاخود بۆ هەر کارێکى نەخوازراو دوور لە بەهایى ئینسانى ڕاپێچ دەکرێن . خۆش بەختى و بەختیارى و ئاسوودەیى کۆمەڵگا بەندە بە دەستەبەر کردنى ژیان و گوزەرانێکى بەختیار و ئاسوودە بۆ مناڵان و ژناو گەنجانە کە بە شێوەیەکى کردارى و دوور لە نمایشى سیاسى و حیزبى و ئایینى لە کۆمەڵگەدا رەگدابکتوێ و جێگیربکرێت بەردەوام بەبێ وەستان نەشونما بکات و هەنگاوبنێت بۆ چەسپاندنى یاسا سیکۆلار و شارەستانییەکان کە لە بەرژەوەندى مناڵان دابێت . پێویستە هەموو لایەک هاوکار و پشتیوان بێت بۆ هەر هەنگاوێکى مەدەنى و شارەستانى دەنا بەپێچەوانەوە کۆمەڵگا بەرەو جەهل و کۆنەپەرستى دەگەڕێتەوە

سەرکەوتوبێت تێکۆشان بۆ چەسپاندنى کۆمەڵگایەکى ئازاد و یەکسان 
هەزاران نەفرەت لە چەوسێنەرانى مناڵان و ژنان و گەنجان .

عبدالرحمن رسول