چەند ھۆکار وادەکات کە ھۆڵندا ببێتە ئەو دەوڵەتەی ئایندەیەکى گەش ونایابی ھەبێ. ھۆڵندا بەوە ناسراوە کە پڕۆژی گرنگ لە وڵاتەکەیدا ئەنجامدەدات، کەئەمەش بۆتە هۆکارى جێگای بەدواداچوون وسەرنج وتێروانین و تێڕامانی جیھانى مرۆڤایەتى.

زۆرن ئەوهەنگاوبەرنامانەى کەبەرپرسانى دەوڵەتى هۆڵندا جێبەجێیان کردووە وبەردەوامن لەجێبەجێ کردنى هەنگاوەجوان وسوودبەخشەکانیان,بەڵام لەم نووسینەدا دیاریترین بەرچاوترینیان باس دەکەم ,بەهیوام سەرجەم ئەوکۆمەڵگاووڵاتانەى گیرۆدەى قەیران وکێشەو بێکارى ودزى وگەندەڵین سوود لەم هەنگاوانەببینن ئەگەر وەک دەوڵەتى هۆڵنداش نەبێت کە نەخاوەنى نەوتى ژێرزەوى و نەخاوەنى غازى ژێرزەوى یە بەڵام خۆش بەختانە ئێستا مرۆڤەکانى کۆمەڵگاکەى ئاسوودەوبەختەوەرن ودوورلەقەیرانن بائەوانیش هەنگاوەسەرەتاکانى سەرەتایى ئاسوودەیى وبەختەوەرى تاکەکان ومرۆڤەکانى کۆمەڵگاکانیان دەستپێ بکەن . بەشێوازوجۆرى شارەستانى ومەدەنى وسیکۆلاروئازادیخوازى ومرۆڤایەتى, خۆیان بەدووربگرن لەهەرهەنگاوێکى نادیموکراسى وناشارەستانى وسەرکوت وئازاردانى خەڵک بەدەنگ خواست وداواکارى ومافەسەرەتاکانى خەلکى هەژارو ناڕازى لەناعەدالەتى وگەندەڵى دا بچن .

دیاریترینیشیان کەدەوڵەتى هۆڵنداى لەجیهانى مرۆڤایەتى دا پێدەناسرێت وجێگاى دڵخۆشى نەک دانیشتوانىى هۆڵندا بەلکوسەرجەم مرۆڤایەتى یە کەئەمانەن.


١-زۆرگرینگى دەدات بەلایەنى پەروەردەیى وزانستی دا بەردەوام هاندانێکى زۆرهەیەلەلایەن دەوڵەتەوە بۆئەوەى گەنجان ولاوانى هۆڵندا پەرەبەلایەنى پەروەردەیى وزانستى وزانیارى بدەن. نەک لەشارەکان بەڵکولەگوندەکانیش کتێبخانە هەیەولەسەرجەم دامودەزگاحکومییەکان شوێن هەیە بۆ دانیشتن وخوێنەوە.
٢-دەولەت زۆرگرینگى بەچەسپاندنى یاسامەدەنى وشارەستانییەکان دەدات,بۆهەرسەرپێچێک سزایەکى داناوە وجێبەجێى دەکات لەکاتى سەرپێچێکاندا. هەربۆیە یاسا لەووڵاتەدا سەروەرە.
٣-بەهۆى هەبوونى بەرزبونەوەى ووشیارى پەروەردەیىتاکى هوڵندى واى کردووە کە سەرپێچى کردن لەیاساشارەستانى ومەدەنییەکان کەم ببێتەوە , لە ساڵی ٢٠٠٩ دا توانی ١٩ بەندینخانە دابخات، بەھۆی کەمی ژمارەی بەندیەکانیەوە.
٤-حکومەتی ھۆڵندا توانیویەتی چەند ڕێڕەوێک دروست بکات بەمەش گیاندارانی کێوی دەتوانن بە سەلامەتی ھاتووچۆ بکەن تێیدا.
٥-تاکە وڵاتە کە گیانداری بێلانەی نیە، لەم کۆتایەدا ئەوەی ڕاگەیاند کە ھیچ گیاندارێکی بێسەرپەرشتی نیە، ئەم کارەی ئەنجامداوە بێئەوەی زیان بە ھیچ گیاندارێک بگەیەنێت، ھەروەھا دەسەڵات یاسایەکی دەرکرد دژی دەستدرێژی کردنە سەر گیانداران.
٦-لەبوارى ژینگەپارێزى وپاکوخاوێنى بەیەکێک لەودەوڵەتانەدادەنرێت کەبەشێوەیەکى بەرچاوگرینگى بەپاراستنى ژینگەوپاک وخاوێنى دەدات,ئەگەربەراوردبکەى بەولاتانى ترئەوروپاودەوڵەتانى ترئەوا بەیەکیک لەوڵاتەپاکوخاوێنەکانى جیهان ئەژماردەکرێت,بەتایبەتى لەبوارى چاندنى گول وسەوزایى هەربۆیەشە لەجیهاندا بەوڵاتى گوڵ ناسێندراوە.
٧-دەوڵەتى هۆڵندا زۆرپەرەبەپاسکیل سوارى دەدات,یەکەم ڕێگای ھەیە بۆ پاسکیل سواری، کە سود لە تیشکی خۆر وەردەگرن بۆ بارگاوی کردن و ڕوناکردنەوەی ڕێگاو بانەکان، بەناوی (SolaRoad) بە ھاوکاری حکومەت و کەرتی تایبەت ئەم پڕۆژەیە بەرھەم ھاتووە، بەشێکی ئەم ڕێگایە لە ساڵی ٢٠١٥ کراوەتەوە کە ڕوبەرەکەی ١٠٠ مەترە.
٨-لە یەکێک لە شارەکانی ھۆڵندا بە ھیچ جۆرَێک ئوتومبێل بەکارناھێندرێت، ھەر بۆیە بە دەوڵەتێکی سەلامەت(ئاسایش) دادەندرێت لە جیھاندا، پاش ئەوەی شارۆچکەی ( ھوتین ) بڕیاریاندا لە شوێنی ئوتومبێل پاسکیل بەکاربھێنن، ھەر ئەمەش وای لە تەواوی ئەو شارە کرد ھەموویان پاسکیل بەکاربھێنن. ٤-حکومەتی ھۆڵندا لەوە نزیک بۆتەوە کە ئەو ئوتومبێل و پاسکیلانەی کە بە (دیزل) کاردەکەن بگۆڕێت، بە ھاتنی ٢٠٢٥ ئەو ئوتومبێلانە نامێنێت. ٥-حکومەتی ھۆڵندا توانیویەتی چەند ڕێڕەوێک دروست بکات بەمەش گیاندارانی کێوی دەتوانن بە سەلامەتی ھاتووچۆ بکەن تێیدا.
٩-لەبوارى تەندروستى ,دەوڵەتى هۆڵندا بەشێوەیەکى زۆرباش کارلەسەرپاراستنى تەندروستى مرۆڤەکان دەکات,لەهەمانکاتدا بەشێوەیەکى باش پەرەبەنەخۆشخانەکان دەدات وکارلەسەربەدواداچوونى چارەسەرەکانى نەخۆشییەکان دەکات کەپشت بەسەرچاوەى زانستى وزانیارى سەردەم دەبەستێت.
١٠-دەولەتى هۆلندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرنامەڕێژى دەکات بۆ بەرزکردنەوەى ڕیفاهێت وئاسوودەى مرۆڤەکانى. هەربۆیە بەیەکێک لەووڵاتانەدەژمێردرێت کەڕیفاهێت وئاسوودەیى مرۆفە کانى لەئاسـتێکى باشدایە,دەوڵەت کاردەکات بۆ لەئایندەیەکى باشتریش.