چۆل کردن و وێران کردنى گوندەکان بۆتە شتێکى باو ناشایەستە بە جوانى یەکانى سروشتى کوردستان کە بەمەش دەگوترێت کۆچ کردن .کۆچ کردن بە هۆى چەوسانەوەى چینایەتى کە دەوڵەت و دەسەڵات لەبەرامبەر خەڵکى جوتیار و زەحمەتکێشى لادێ کان و گوندەکان و ئاواییەکان ,بەڕێوەى دەبات .لەئەنجامى زوڵم و زۆرى و چەوسانەوە و سەپاندنى باجى زۆرى ساڵانە و ئیهمالکردنى ئاواییەکان و گوندەکان و لادێ کان لە ڕوانگەى خزمەتگوزارى و ئاوادانکردنەوە و دابین نەکردنى پێداویستى یەکانى وەکو (ڕێگا و بان و نەخۆشخانە و قوتابخانە و ....هیتد) ئەم جۆرە کۆچ کردنە لە گوندەکانى باشوورى کوردستان دەستى پێ کرد کە خەڵکى لە دوایى ڕووخانى حیزبى بەعس و ساڵى ١٩٩١ دەستى بە ئاوەودانکردنەوەى گوند و لادێ کانى باشوورى کوردستان کرد بەڵام بەهۆى نەبوونى بەرنامە و پلانى حکومەتى هەرێم و چارەسەر نەکردنى کێشەکانى زەوى وزار کە چەندین کەس لە سەر زەوى یەکانیان کوژران و برینداربوون ,کێشەى زەوى و زار هەتا ئێستا هەرماوە ,حوکمەت وپەرلەمان نەیان توانیوە چارەسەرى کێشەى زەوى و زار لە باشوورى کوردستان بکەن, پاش ٢٤ ساڵ لە دەسڵاتدارێتى و حکومەتدارى حێزبەکانى یەکێتى نشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان ,وە لە سەردەمى ئێستاشدا کە حیزبە ئیسلامى یەکان وبزوتنەوەى گۆڕان لە ناو هەمان حکومەتدان بەڵام بەبێ چارەسەر کێشەى زەوى و زار ماوەتەوە ,زۆرترین گوندەکانى باشوور بە کەمینەیەکى زۆرر کەمەوە خەڵکى تێدا دەگوزەرێت و بەشێکیش لە لادێ کان بەتەواوى چۆل کراون.بۆیە دەتوانین بڵێین خەڵکى گوندەکان بەبێ ویستى خۆیان و بە زۆرە ملێ گوندەکانیان بەجێهێشت بەرەو شارەکان لە بەرئەوەى خێزان هەیە منداڵەکانى خوێندکارى ئامادەیی و بنەرەتییە بەڵام لەو گوندەدا خوێندنگەى نییە کە خوێندنەکەى تەواو بکات یاخود خانەوادەکەى هیچ کارێک نییە بیکات ,یان ئەگەر کاریش بکات بەرهەمى کارەکەى نافرۆشێ یاخود بفرۆشێش باى ئەو خەرج و مەسرەفەى ناکات کە لە بەرهەمە کشتوکاڵى یەکەى یان بەرهەمەکانى مەڕو ماڵاتى کە مەسرەف و خەرجى کردووە ,کێشەیەکى تر ئەوەیە کە زۆرینەى زەوى گوندەکان لەلایەن کەسانى خاوەن پلە و پایەى حیزبى و حکومى یەوە بەنرخێکى کەم لە جوتیارەکان دەکڕدرێت ,لە بەرئەوەى بۆ جوتیار و خەڵکى زەحمەتکێشى گوندەکان سوودى زۆرى نابێت لەشێوەى ناچاریدا دەى فرۆشن هەتاوەکو لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکانیان بۆ ماوەیەک پێداویستى یەکانیان دابین بکەن و کەمێک ئاسوودەبن لەرووى ئابوورى یەوە .هەرچى قەراخ جادە و ڕێگاکان هەیە کە پێشتر ئەو زەوى یانە بۆ بەرهەمى کشتوکاڵى بەکاردەهات بەڵام ئێستا لەلایەن سەرمادار و لێپرسراوانى حیزبى و حکومى یەوە شوورە کراوە یان تەلبەندکراوە بە حیساب کراوەتە باغ و خانوو یان فێلایەکى زۆر جوانى تێدا کراوە .بۆیە ئەبینین لە جیاتى ئاوەدانکردنەوە, گوندەکانى باشوورى کوردستان بەرەو چۆل بوون دەچێت .کە واتە چۆن دەکرێت خەڵکى لادێ و گوندنشین پشت بە بەرهەمى ناوخۆیى خۆیان ببەستن بۆ گەشەدان بە ئابوورى خۆیان و دابینکردنى سەرجەم پێداویستى یەکانى خۆیان ؟؟!! ئەرکى حکومەتە بۆ ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان بەرنامە و پلانى درێژخایانى هەبێت ,بەتایبەت لە بوارى گەشەکردنى بەرهەمى ناوخۆیى وە ک بەرهەمى کشتوکاڵى و بەرهەمى مەڕ و ماڵات و بەرهەمى سپیایى و ....هیتد ئەرکى حکومەتە پێداویستى یەکانى خەڵکى جوتیار و زەحمەتکێشى لادێ کان دابین بکات ,ئەو گوندانەى کە کارەبا و ئاو و جادە و نەخۆشخانە و ...هیتدنییە حکومەت بە شێوازێکى شارەستانى و بەبێ کەم و کوڕى بۆ دابین بکات بەبێ جیاوازى کردن لە نێوان گوندەکان .بۆئەوەى جوتیارەکان و خەڵکى گوندنشینەکان دڵیان بە گوندەکان خۆشبێت و لە هەوڵى ئاوەدانکردنەوەى گوندەکاندابن .

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.