بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی تورکیا هەر حیزبێک حکومەتی بەرێوەبردووە فاشی یانە و دژە مرۆڤانە بەرامبەر مافە ڕەواکانی خەڵکی کورد زمان وەستاوەتەوە، بۆ چارەسەری کێشە نەتەوەیی و چینایەتی یەکانی تورکیا تەنها پشتی بە سوپا و پۆلیس بەستووە کە بۆ مەبەستی سەرکوت و چەوسانەوە و کوشتن و زیندانی کردن و ئاوارەکردن لە دژی کە سانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و ئینسان دۆست بەکاری هێناوە. لە کاتی هاتەنە سەرکاری حیزی ئیسلامی (پارتی دادو گەشەپێدان) کە لە شێوازی هەلسورانی سیاسی لە ئیخوانی ئیسلامی میێرەوە زۆر نیزیکە، ئەو کەسانەی شارەزای و ئاگایان لە سیاسەتی ئیسلامی سیاسی نی یە پێیان وابوو کە پارتی دادو گەشەپێدان، کۆمەڵگای تورکیا بەرەو ئاشتی و دیموکراسی دەبات بە تایبەت بەشێک لە پارت و کەسایەتی یە سیاسی و رۆشنبیری یەکانی باشووری کوردستان بەم دیدو تێروانینەوە ئایندەی تورکیایەن تاوتوێ دەکرد و پێان وابوو پارتی ئیسلامی (دادو گەشەپێدانی تورکیا) کێشەی کورد و سەرجەم کێشەکانی تورکیا لەڕیی پرۆژەکانی ئەم پارتە ئیسلامێ یەوە دەچێتە پێش و چارەسەر دەکرێت ئەمە بۆچوونی پارتی دیمورکراتی کوردستان و حیزبە ئیسلامی یەکانی باشووری کوردستان بوو لە کاتی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا بە ئاشکرا لە ڕاگەیاندنە بینراو بیستراو نوسراوەکانیاندا پروپاگەندەی زۆریان بۆ سەرکردە و ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دەکرد. زۆر جار لە دژی کاندیدانی ئەندام پەرلەمانی هەڵبژێدراوی کورد هەوال و نوسینیان لە دژ بڵاو دەکردنەوە، احمد داود ئۆغلۆ و رەجەب تەیب ئۆردوغانیان بە فریشتە ئاسا ناودەبرد، دەبا ئێستا سەیری رووی خۆیان بکەن و کەمێک بیر لە مرۆڤایەتی بکەنەوە بزانە چ دەگوزەرێت. لە سەر هێرشەکانی سوپا و پۆلیسی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و خۆر ئاوای کوردستان و خەڵکی کورد زمانی باکووری کوردستان!!!!!هەڵوێستیکی نەتەوەیی و ئینسانی نیشان بدەن ئەم کۆشتارگەیە کە کە سانی وەک احمد داود ئۆغلۆ و رەجیب تەیب ئۆردوغان بەگەریان خستووە. ئەوە دیسانەوە رژێمی تورکیا بەپاساوی ناڕەوا هێرشەکانی بۆ سەر گوند و شاخەکانی باشووری کوردستان و فڕۆکە جەنگیەکان بۆم بارانی شاخ و دۆل و گوندەکان دەکەن و تۆپخانەی تورکیاش کوێڕانە تۆپبارانی ناوچەکە دەکات لەو بۆردۆمان و بۆمبارانانە دەیان ژن و منداڵ کوژراون، زیانێکی زۆر بە سەروەت و سامانی خەڵک گەیشتووە، ، بەپێی سەرچاوەی ڕاگەیاندنە کان قوربانیانی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا لە گوندی زارگەلی لە قەندیل گەیشتە 21 كەس 4 كەس لە شەهیدانی گوندی زارگەلی ئەندامی یەك خێزانن لە بۆردومانی زارگەلی 11 كەس برینداربوون و برینی ژمارەیەكیان قورسە لە بۆردومانی گوندی زارگەلی 10 كەس شەهیدبوون كە سیانیان گەریلانن، ئەگەر ئەردۆغان و تورکیا دەیانەوێ دژی تیرۆر شەڕ بکەن با بنکەکانی داعش و بەرەی نوسرەو بۆمباباران بکەن، ئەگەر مەبەستیان نەهێشتنی تیرۆرە با چیتر هاوکاری داعش و بەرەی نوسرە نەکەن و چیتر ئاسانکاریان بۆ نەکەن.

ئەگەر تورکیا دەیەوێ مەترسی تیرۆر لە سنوورەکانی دوور بکەوێتەوە با رێگاکانی هاتوچۆ لە چەتەکانی داعش دابخات و چیتر رێگانەدات لە وڵاتانەوە بێن و لەڕێگای تورکیا بچنە ناو داعش، با چیتر داعش لە گیانی خەڵکی کۆبانێ و گردەسپی و عەفرین بەرنەدات. ئەگەر تورکیا دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ ساحەی سیاسی نێو دەوڵەتی دەبێ واز لە کورد کوشتن بهێنێ ورێگای گفتوگۆ و ئاشتی درێژە پێدابت، چونکە بە شەڕو کوشتن بە تورکیا پارێزراو دەبێ و نە کوردیش لەناو دەچێت. پێویستە هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز ئەوە بزانێت رژێمی تورکیا لە دژی داعش و تیرۆر شەرناکات بەڵکو تەنها شەڕدەکات لە دژی بەرەی دیوکراسی و ئازادیخوازی و ئیسنان دۆستی کە بە ڕابەرایەتی بەرێز ئۆج ئالان دەستی پێ کرد ووە، پارتی کرێکارانی کوردستان (p.  k.  k) و پارتی دیموکراتی گەلان ٠ (H.  D.  P) دەیانەوێت بە شێوازی کرداری لە تورکیادا پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی گەشە بکات. بۆ یە پێویستە هەموولایەک وێرای محکوم کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشوور و خەڵکی یڤلی باکوور و خۆر ئاوای کوردستان لە هەمان کاتدا داکۆکی بکەن لە سەر کەوتنەکانی کورد لە خۆر ئاوای کوردستان کە شۆرشگیرانی کورد بەدەستیان هێناوە، داکۆکی بکرێت لە سەرکەوتنەکانی کورد لە تورکیا کە هەنگاو بە هەنگا و بە رەو سەرکەوتنی زیاتر و گەورەتر دەچن. پێویستە بەیەکەوە نەفرەت لە جەنگ و شەڕ و ئەم کاولکاری یە بکرێت و بەرگری زیاتر بکەین لە گەشەی ئاشتی و ئازادی و مەدەنیەت و مافی مرۆڤەکان بەبێ جیاوازی لە ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا. . . . . . . . .

  1. rasul@gmail. com

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.