هەبوونى ئازادى بۆ تاک واتە دابینکردنى ماف بۆ ئەوەى باشتر و ئاسوودە و دوور لە کۆیلەیەتى بژیت و نەچەوسێنەربێت و نەچەوساوەش بێت . بەمانایەکى تر مرۆڤەکان ئازار بە یەکترى نەگەیەنن . کەواتە ئەم شێوە ژیانە چ جۆرە سیستەم و یاسایەکى گەرەکە هەتاوەکو بەپێى یاسا و بەپێى ئەم دەستورە بگوزەرێن !!!!!!ئایا کەس دەیەوێت فێڵ لە خۆى و خەڵک بکات؟!ڕاستى یەکەى ئەوەیە کاتێک دەمانەوێت ئازادبین لە جل و بەرگ پێویستە ئازادبین لە بیرکردنەوە و ووتن و نووسین و کارى رۆژنامەنوسى و ئازادبین لە رەخنە گرتن, ئازادبین لە داواکردنى مافەکانى مرۆڤ بەشێوەیەکى شارەستانیانە و مەدەنیانە !!!!!هەریەک لەمانە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە کە لە سایەى یاسا و سیستەمێکى ئازاد و سیکۆلار و مەدەنی دا بە سەرکەوتویى مومارەسەى ئازادی یەکان دەکەن مرۆڤەکان بەڵام لە باشوورى کوردستاندا لە سەر نووسین و کارى رۆژنامەنووسى و رەخنە گرتن لە دژى گەندەڵى چەندین کەس بێ سەروشوێنکران و چەندین کەس بەنادیارى کوژران و بەبێ ئاگادارکردنەوەى پۆلیس و دادگا دوور لە یاسا لەلایەن چەند کەسى چەکدارەوە هەڵیان کوتایە سەر و بێ سەروشوێن کران !!بەڵام تاوانباران نەزاندران و لەلایەن دادگاوە سزاى خۆیان وەرنەگرت !!!! بکوژەکانى کۆمۆنیستەکان لە ساڵى ٢٠٠٠چیان لێ بەسەرهات کە بەناڕەوا پێنچ کۆمۆنیست بەناوەکانى (ئومێد نیکبین و محمد مستەفا و ئیبراهیم محمد و هاورێ لەتیف و عەبدول باست محسن ) کەیەکێک بوون لە هەڵسوراوانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق ,بکوژە کەى سۆرانى مامە حمە و سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانى و . . . . هیتد بۆچى نەدرانە دادگا ؟؟!! بۆچى بە نادیارى مانەوە !!!!!!!!؟؟؟ یەکگرتویى ئیسلامى و گۆران بارەگاکانیان دەسوتێندرێن لە بادینان ئەو ناوچانەى کە پارتى دیموکراتى کوردستان تیدا باڵا دەستە,هەر لەم ساڵدا لە ٢٠١٥ لەدواى ئەوەى بەشێک لە حیزبەکانى یەکێتى و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ کە قسەیان لەبارەى دەستورەوە دەکرد لە سەر هەڵبژاردنەوەى سەرۆکى هەرێم لە دوایى بایکۆت کردنى پارتى لە پەرلەمان , حیزبەکان لەلایەن پارتى یەوە چەندین فشاریان کەوتە سەر ,ڕاستى یەکەى ئەوەیە سیستەم و حکومەت و دەسەڵاتى باشوورى کوردستان رۆژ بە رۆژ بەرە و کۆنەپەرستى و دواکەوتویى ملدەنێت !

چۆن لە وڵاتێکى مەدەنى و پێشکەوتوو شارەستانى دا لەسەر سوکایەتى و بێڕێزى کردن بە مرۆفەکان و ئیهانەکردنى مرۆڤەکان پۆلیس و دادگا بێ دەنگ دەبێت ,تاوانباران بەبێ سزا دەردەچن ؟؟!! ئەوەى لە کۆتایى مانگى ڕەمەزانى ٢٠١٥ لە شارى سلێمانى کە ناسراوە بە شارى ڕۆشنبیرى ڕوویدا گاڵتە و سوکایەتى و بێڕێزى بە ژنێک نەکرا بەڵکو بێڕێزى و سوکایەتى بە سەرجەم ژنان و پیاوانى ئازادیخواز و یەکسانیخواز کرا ,ئەم فیکە لێدان و هاى هۆ کێشانە و تێزاب رشتنانە تازە نییە لە کوردستان بەڵکو چەندین جارى تر لە ساڵانى ڕابردوو لە هەولێر و سلێمانى ڕوویداوە ,دەبێت هەموو خەلک بزانن ئەوە زەنگێکى رەش و خەتەرناکە بۆ سەر تەواوى ئازادى یەکانى مرۆڤ ,ناکرێت داواکارى گشتى و حکومەت و خەلکى ئازادیخواز و یەکسانیخواز لێى بێ دەنگ بێت . ئەوە بێگومان تەنها لە ژێر سایەى دەسەڵات و یاسا و سیستەمێکى دواکەوتوانە کۆنەپەرستانە ڕوودەدات کە تاوانبارانێک سزا نادرێن کە تێزاب بە ژنان دادەکەن و فیکە لیدەدەن و هاى هۆ بۆ ژنان لە سەر لەبەرکردنى جل و بەرگ دەکێشن !ئەمە دیارە پیلانى دژە مەدەنى و دیموکراسى یە لە کوردستان لەبەرئەوەى لە کاتێکدایە لە شەقام و پەرلەمان و لە ناو حیزبەکانى باشوورى کوردستان گفتوگۆ دەکەن لە بارەى دەستوورى هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان , بزووتەنەوەیەکى بەهێزیش هەیە بۆ داکۆکى کردن لە سەر دانانى دەستورێکى سیکۆلار و مەدەنى ,ئەم بزووتنەوەیە مەدەنى یە لە شەقامدا دەستى بە چالاکى جۆراوجۆر کردوە ,کاریگەریشیان داناوە لەسەر تاکەکانى کۆمەڵگاى کوردستان هەر بۆیەشە بە هەزاران ئیمزا کۆدەکرێتەوە بۆ دانانى دەستورێکى سیکۆلار و مەدەنى و ئازاد پێویستە ئەم بزووتەنەوەیە زۆر زیاتر بە هێزبکرێت و بە هەموو شێوەیەک هاوکارو پشتیوانى بکرێت ,ئەمە بە کۆنەپەرستان و کەسانى دواکەوتو قبوڵ ناکرێت ,نمونەشمان کۆمارى ئیسلامى ئێران و سعودیە و ئەفخانستانە لە بەرئەوەى کەسانى کۆنەپەرست و دواکەوتو دەسەڵات بەرێوە دەبەن بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن ژنان ئازادبن لە جل و بەرگ لەبەرکردندا لە ژێر سایەى سیستەمى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا زیندانەکان پرن لە ژنانێک کە داکۆکى دەکەن لە ماف و ئازادى یەکانى ژنان , لە یاساکانى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا ژنان بە پلە دوو دادەندرێن کەمترین مافى ئینسانى بە ڕەوا نازانن بۆ ژنان . بۆیە پێویستە ڕاشکاوانە بەرگری بکەین لە ئازادى جل و بەرگ پۆشین و سەرجەم ئازادی یەکانى تریش لەبەرئەوەى بەبێ کارکردن بۆ ئازادی یەکانى تر ئازادى جلوبەرگ پۆشین دەستەبەرنابێت ,کەواتە بەبێ سیستەم و حکومەتێکى سیکۆلار و مەدەنیش دەستمان ناگات بە ماف و ئازادى یەکانى مرۆڤەکان .

Abdulrehman. rasul@gmail. com