من هەرگیز ئەندام و چەكهەڵگری پەكەكە نەبوومە، بەلام ئەگەر زۆر بەسادەیی سەیری سیاسەت و ھەڵوێستی پەكەكە بكەین لە دوای ھێرشی داعش بۆ سەر كوردستان، سەرنج دەدەین ئەو ھێزە چەندە خێراو بەپەرۆشەوە هەولی راگرتن و بەرەنگاربوونەوەی داعشی دا لە كاتێك كە هێزە خۆمالیەكان خەریك بوون شاری هەولێریان جێدەهێشت .

ولاتانی ( توركیا و سعودیە و قەتەر ) هاوكارو پشتوانی داعش بوون بەخەیالی خاویان، كەركوك بۆ توركیا و موسل بۆ عەرەبی سونە و كوردستانیش داشی دامەی دەستیان بێت، نەخشەی گلاویان دەسپێكرد، بینیمان هێزەكانی یەكێتی لەناوچەی كەركوك و خانەقین و مەخمور بەپشتیوانی هێزەكانی پەكەكە نەبوایە نەخشەكە نەك هەر كەوتە بواری جێبەجێ كردن، بەڵكو خەتەر كەوتە سەركوردستان، ئاخر ئێستا پێم سەیرە روداوێكی سالی پار بەهەڵگێردراوی و ئاوەژوو كراوی دەبینم، ئەی كاك مەسعود نەبوو لە مەخمور لە رقی بێهەڵوێستی توركیا سوپاس گوزاری پەكەكە بوو سەردانی بارەگاكانی كردن . . ھەڵوێستەكانی پەكەكە لە شەنگار، بە كردنەوەی سنوری سوریا دەستی پێكرد و بووە هۆكارێك بۆ رزگاركردنی دەیان هەزار ژن و كچ و پیاوی ئێزدی، گەر بەرگری و شەری پەكەكە نەبوایە شوێنێكی پاریزراو نەدەبوو بەناوی چیای شەنگال، بەلێ پەكەكە سیاسەتی خۆی هەیە، شێوازی خەباتی خۆی هەیە، بەلام هەڵگری ستراتیژێكی تایبەت بەخۆیەتی كە لە روانگەی زۆربەی خەڵكی كوردستان جوانترین نمونەی خەباتە لە بەرەنگاری و پاشكۆنەبوون و سەربەخۆیی بوون لە سیاسەت، پیلانەكانی دەولەتی تورك، زۆر و گەورەن، ناكرێ ئەوەندە ساویلكانە بڕیار دژی پەكەكە بدەین بەلام قەناعەتێك لای خەڵكی كورد پەروەر دورست بووە كە بۆری تەقاندنەوە و كاری تیرۆرستی دژی هاولاتیان و كۆمەڵكوژی ورەفزكردنەوەی بوونی كورد، تەنها لە مێشك و كەلەی توركی فاشی نەخشەی بۆ دادەڕێژرێ و لەرێگەی بەكرێگیراوانیشی جێبەجێ دەكرێ . . .
توركیا وەزعی سیاسی و ئابوریەكەی باش نیە و، دەزانێت كوردستان لە دوا قۆناغی شەری تیرۆرستانی داعشە و لە قەیرانێكی ئابوری قوڵ دایە، و كێشەی لەگەڵ بەغداش ھەیە، ئەو بارودۆخە دەقۆزتۆتەوە بۆ فشار خستنە سەر ھەرێمی كوردستان لە روی ئەمنی و ئابوری و سیاسیەوە ، توركیا بە كاری قێزەوەن و بەنەخشەو پیلانی دوژمنكارانە، هەوڵدەدات رای گشتی لە كوردستان دژی پەكەكە هانبدات و پێیان بڵێن بەهۆی پەكەكەوەیە كە موچە وەرناگرن و بژێوتان خراپە.

پەكەكە له‌ سەرەتای دورستبوونی تا رۆژگاری ئه‌مڕۆ، توشی زۆرترین رووبه‌ڕوونەوەی شاڵاوی پیلانگێڕی و هێرشی لەناوبردن بۆتەوە ‌. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌ترسی هه‌ره‌مه‌زن ده‌بینرێ و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌درێت. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش بێ هۆکار نییه‌ و چه‌ندین هۆکاری هاوبه‌ش و ته‌نانه‌ت شاراوه‌ له‌ پشت سه‌رجه‌م ئه‌و پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاوانه‌دا بوونی هەیە، بەلام نه‌ک هه‌ر له‌ناو نه‌بردرا، به‌ڵکو بۆته‌ گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر چوار به‌شی کوردستان.