حکومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا ڕووبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران بۆته‌وه‌ له‌وانه‌ قەیرانی دارایی، شه‌ری داعش، سه‌رباری شەری كزی دیموكراسی و پێشێلكردنی یاساكان و ململانێی دەستەڵات .
 ئەمڕۆ بۆ هەرێمی كوردستان ئاسان نیە لەڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ بێت و پشت تەنها بەبواری نەوت ببەستێ ؟ .
سرینەوەی ئاسەواری كەرتی كشتوكالی، بەشار كردنی لادێكان و چەكداركردنی جوتیار و كرێكاران، جگە لە نەبوونی سیستەمێكی ئابووری تۆكمەی پێشوەخت و قۆرخكردنی سەرچاوەكانی داهات لای گروپ و كەسە دەست رۆیشتوەكان قەیرانەكان بەردەوام بەرەو قولبونەوە دەبات . .
هەتا شەفافیەت و ناعەدالەتی و هەژاری و بێكاری بوونی هەبێ، گرفتەكانی بەردەم سیستەمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن .
نەبوونی دەستور و یاسا و زالبوونی بنەمای هێز بۆ مانەوە و حوكم كردن، هەبونی كەلتوری یەكتر نەخوێندنەوە سەرەتایەكە خەڵكی هەرێم بەرەو ئاسۆیەكی نادیار دەبات .
بەهۆی وەستانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و كەمبوونی جموجۆڵی بازرگانی، وازهێنان وكەمبوونەوە كۆمپانیاكان لە ترسی ئەوەی زیانێكی زۆر بكەن لە كار كردن وەستاون و بەشێكیش كارەكانیان تا رێژەی خوار 50% كەم كردۆتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی بێكاربوونی ژمارەیەكی زۆری كرێكار و ئەو هاووڵاتییانەی جۆرێك لە جۆرەكان لەو كۆمپانیانە سوودمەند بوون .
سەرباری هەبوونی رێژەیەكی زۆری كرێكاری بیانی لە كوردستان و زیاتر بوونی ژمارەی ئاوارەكان كە بۆتە هۆی دروست بوونی قەیرانی بێكاری و سەرهەڵدانی هەژاری. .
ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان رووبەرووی دارمانی ئابووری بۆتەوە و مەترسی سەرهەڵدانی كێشەی زۆر و قەیرانی گەورەی كۆمەڵایەتیشی لێدەكرێت.