ڕۆژنامەنوسیک لە بیرەوەریەکانی نوسیویەتی کاتێک کە چوم بۆ وڵاتێکی عەرەبی، لە ڕیگا لە شۆفێری تاکسیەکەم پرسی وەزعی وڵات چۆنە ووتی ئێمە باشین تاکو خاوەنی سەرۆک بین، ئێمە لەسایەی سەرۆک و لەژێر سێبەری سەرۆک، خەڵکە ئارامە وڵات پڕە لە خێرو بێر و خۆشی، ڕۆژنامەنوسەکە دەگێرێتەوە، پێم وت بەسی کە، من خەڵکی وڵاتێکی ترم ئەمانە بۆ من باس مەکە وەزعی وڵاتەکەتان چۆنە وتی ناتوانم ھیچ بڵێم                                                                                                                                                                                                                                        .
ھەروەک زانراوە کە تاک حیزبی لە ژیانی سیاسەت و حوکمرانی، لەگەڵ بنەما سەرەکیەکانی ‫#‏دیموکراتیەت یەک ناگرێتەوە، کەلتوری سەرۆک و حزبی سەرکردە، ناتوانێ بەرھەم ھێنەری سەرجەم خواستەکانی میللەت بێت، چونکە پێشوتر لە وڵاتە پاشکۆ شوعیەکان تاقی کراوەتەوە، لە عێراق و سۆڤیەت جگە لەشکست ھیچی تری بەدوا نەبوو وە لە ھەندێ وڵاتیش کە لەم دوایە بینیمان توشی دارمان ھاتن و ھەندێ وڵاتی تر لەنمونەی کوبا و کۆریای شیمالی و بەشێک لە وڵاتی عەرەبی لە لێواری داروخانن، بەھۆی نەفەسی بیرکردنەوەی نادیموکراتی .
تاک حیزبی، ھەڵبژاردنی نیە و خۆی براوەی یەکەم دواییە، سەرکردەی حزبەکە منافسی نیە و سەرۆکی نمونەییە، لێرە سەرۆک، نانە ئاوە، ژیانە، خۆشیە، دەستورە، یاسایە، ھەموو جومگە و لایەنەکانی ژیان لە ژێر رەحمەت و گەورەیی ئەو دان .
بۆیە سەرکردەی دیکتاتۆری دورست کراو لەنێو کۆمەڵگا دواکەوتوەکان نەش و نما دەکات و کاتێک کەسایەتیەک ھەندێ نمونەی سەرکەوتوی لەیەکێ لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ئابوری یا سیاسی تیا بەدی دەکرێ ,وەخۆشی لە ئاستێکی بەرزی بەرپرسیارێتی بێت، خەڵکێکی لێزانی ماستاوچی بە شیعر، بە نوسین، بە گۆرانی پیا ھەڵگوتن دەست بە کاری خۆ ڕەپێش کردن دەکەن زۆربەی ئەوانەی ئەو کارانەش ئەنجام دەدەن، خەڵکی نەزان و کەلەپوچ و ھەڵپەرست و خۆپەرست، نەخۆش و شەرانگێزن کە دواجار دەبنە ھۆکاری سەرھەڵدانی دیکتاتۆر.
بەشێکمان زێرە . . . زێرە. . . سەدام زیرە . . وە سەدام تۆ سەرکردەی زەرورەتی و ھۆنراوەی شاعیرەکانی شەری عێراق ئێرانمان لەبیرە دەمانبینی لە شاشەی تەلەفزیون کە دەیان گوت سەدام تۆ گەلی . . . گەلیش تۆی . . . سەرۆک تۆ . بَلێ تا ئێمە جێبەجێ ی کەین . . . تۆ تێکۆشەری تۆ پاڵەوانی . . . بژی سەرۆک . . . . باوکی عودەی قوربانی تۆین ئەی سەروەرو خۆشەویست صدام . . . صدام . تۆ شوانی ئێمەش مەڕ . . . . صدام تۆ ڕوناکی ماڵمانی . . تۆ ڕاست و ئێمەش ھەڵە . . . صدام تۆ ئەستێرەی. . . تۆ مانگی. . . تۆ خۆری !!!! چەندان وشەی قێزەونی تر کە گێڕانەوەشی کارێکی ناشایستەیە لەم قۆناغەی ڕزگاری و دیموکراسی، خەڵکێک باسی ژیانی سەرۆک و قارەمانیەتی دورست کردن و نوسینەوەی ڕەچەڵەکی، وەک پێویست بوو باس بکرێ و مێژونوسان دەبوایە نامەی ماستەرو دکتۆراکانیان لەسەر پێویستی و زەرورەتی قائد بنوسن وە دەبێ خەڵک بیزانێ و منداڵانیش لە خوێندنگا وانەکانیان پێش بابەتەکانی تر بیخوێنن.
خۆ وێنەی سەرۆک صدام بەجلی سەربازی بەبەرگی کوردی بە قاتی ئەقەندی لە ھەموو شوێنێک ھەڵواسرابو وێنەی سەرۆک لەگەل منداڵ و وێنە لەگەڵ ژنان و وێنە لەشەڕ، وێنە لە ھەموو فەرمانگەو فەرمانبەری دائیرەکان منافەسەیان دەکرد لە ھەلواسینی وینەی جوانی سەرۆک، سەر مێزەکانیان پێ دەرازاندەوە، بەرێوەبەری فەرمانگەو قوتابخانەکان وێنەی صدامیان ھەڵواسرابو کە لەناو جوانترین و پربەھاترین چوارچێوە دانرابون، ئەی پەیکەری گەورەی سەرجادەو وێنەی پیرۆزی ناو مزگەوت و وای لێھاتبوو وێنە صدام ئەوەندە زۆر بوو بۆ ھەرشوێنێ بچوبای سەرۆک چاودێری دەکردی .
شتێکی سروشتیە کاتێک سەرکردەکان ڕوبەروی ئەم دەوروبەرە قێزەوەنە دەبێتەوە لە خۆیان دەگۆرێن و توشی دابڕان دەبن و ھەوڵ دەدەن پارێزگاری لە پیرۆزیە دەست کەوتوەکانیان بکەن و ئەو ئەرکەش دەسپێرن بەکەسە نزیک و دەوروبەرە خۆپەرستەکەیان، چونکە ھەر ئەوانن لەکاتی پێویست زانایانە دەتوانن ‫#‏لۆ خەڵکی زەرورەتی سەرکردە بسەلمێنن و لێکدانەوەی سەیرو بێبنەما بۆ قسەکانی بکەن .