بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەی رابردوو لەكۆبوونەوەی شاندی ئەمریكا بەسەرپەرشتی جەنەراڵی جۆن ئاڵن لەگەڵ بەرپرسانی توركیا، سەبارەت بەفڕوانكردنی بەرەی هاوپەیمانان دژی داعش، وەفدی توركی داوایان لەئەمەریكا كردووە، كە رێگەبدەن هێزێك بەناوی پێشمەرگەی رۆژئاوا، بچنە باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، بەبیانووی ئەوەی شەڕی داعش بكەن‌و بتوانن كەمینەكان لەدەست یەپەگە‌و یەپەژە بپارێزن.
 ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد(ئەنەكەسە) لەرێگەی دروستكردنی هێزێكەوە دەیەوێت ئەجنداكانی خۆی لەرۆژئاوای كوردستان بەدیبهێێت و هاوكێشەكانی هێز لەو پارچەیە بە قازانجی توركیا بگۆڕێت، ماوەی سالێكە میدیا نزیكەكانی تورك سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناردنی ئەو هێزەن بۆ رۆژئاوای كوردستان.

ئەو هێزانە 5 هەزار كەسی مەشق پێكراون لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ،   چەك و جبەخانەی بۆ دابین كردوون بەناوی پێشمەرگەی رۆژئاوا.

سەرەتای دروست كردنی ئەم هێزە دەگەڕێتەیوە بۆ دوای شكستی هێزەكانی سوپای ئازاد سوریا، كە هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە بەرامبەر چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش و بەرەی نوسرە.

كەنالی رووداو لە شاشەكەی و لە رێگەی كەسایەتیەكانی ناو ئەنەكەسە زۆرترین چاوپێكەوتن و دیدار و لێدوان ئەنجام دەدات هەوڵ دەدات هەوڵەكانی زیاتر بۆ ناساندنی یەپەگە و یەپەژە بە نادیموكرات و خۆسەپێن بخاتە بەر دیدی بینەرانی .
 
 
ئەنەكەسە  پێیانوایە هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا هێزێكی مەشق پێكراوی نیزامی پڕ چەك و پرەنسیپەو رێوشوێنی تایبەتی خۆی هەیەو ناچێتە ژێرفەرمانی هیچ هێزێكی دیكە.

لەبەرامبەریشدا یەپەگە رایدەگەینێت كە، هیچ رێكەوتنێك نەكراوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژئاواو ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكیان نییە و رێكەوتنی لەو شێوەیە نەكراوە، داواش لە حزبە كوردییەكان دەكەن دەست لەكاروباری رۆژئاوا وەرنەدەن.

 بەشێك لە چاودێرە سیاسیەكان پێیانوایە، گەڕانەوەی ئەو هێزە ئەو كاریگەریەی نابێت لە ڕۆژئاوا و ناتوانێ هاوكێشەكانی رۆژئاوای كوردستان بگۆڕێ، گومانی تێدا نیە نابێت دوو هێزی سەربازی جیا لەرۆژئاوا هەبێت هەموومان ئەزموونی براكوژیمان لەبیرە، بۆ قۆناغی ئێستای رۆژئاوای كوردستان یەك هێزو یەك سەركردایەتی لەچەند هێز و سەركردایەتی جیا باشترە .
 یەپەگە پێیانوایە دەبێت ئایدۆلۆژیاو فكر و بیركردنەوەی خۆیان بگۆڕن و بێن لەژێر ناوی یەپەگە شەڕی دوژمنان بكەن و نابێت لەژێر ناوێكی جیاوازدا داخڵی رۆژئاوا ببن.

ئەمڕۆ بەتێپەر بوونی كات ڕوون دەبێتەوە كە حزبەكانی ناو ئەنەكەسە چەندە نزیك و لایەنگری توركیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا مستەفا جومعە لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ لە بارەی بەشداری كردنی توركیا لە شەڕی دژی داعش دەڵێت: "ھێرشی توركیا بۆسەر داعش لە بەرەژەوەندی هەموو لایەنەكان دایە و ئێمە سوپاسی توركیا دەكەین كە یارمەتی ھاوپەیمانان بدات.