ئێستا لە هەرێمی كوردستان بە ئاسانی خوێندنەوە بۆ داهاتوو ناكرێت هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان جگە لە پارتی لەرێی پرۆژە یاسای تایبەتەوە داوای ئەوە دەكەن مۆدێلی ئەم جۆرە سەرۆكایەتییە گۆڕانی بەسەردابێت‌و سیستمی حكومڕانی لەهەرێمدا ببێتە پەرلەمانی، كەچی پارتی‌و مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە پاساو بۆ مانەوەی دەهێننەوەو لەپێناو مانەوەی بارزانی هەڕەشەی تێكدانی پرۆسەی سیاسی دەكەن لەهەرێم .
ناكرێت و ئاسانیش نیە رێگا بدرێت یاسا پیشێل بكرێ وبارزانی جارێكی تر خۆی كاندیدبكاتەوە، ئاسان نابێ سەرجەم حزبەكانی هەرێمی كوردستان خۆیان رادەستی سیاسەتی خواستی كەمینە بكەن‌.
دەبێت هەموو ئەو رێگا یاسایی‌و مەدەنییانە بگیرێنە بەر، بۆ ئەوەی جارێكی تر بارزانی مافی ئەوەی نەبێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندیدبكاتەوە.

هەرچەندە ئەو سازانەی كە پارتی داوای دەكات هیچ رێكارێكی یاسایی تێدا نیە كە ڕێگە بە بارزانی بدا كە جارێكی تر ببێتەوە بە سەرۆك .

ئێستا سەرۆكی پارتی ڕای حزبەكانی زانیوە و دەزانێ هیچ ڕیگایەك نیە كە بگەڕێتەوە سەر كورسی سەرۆكایەتی ، گەر سەرۆكی پارتی ڕازی بێت بەبڕیاری پەرلەمان، بەكەم كردنەوەی دەستەڵاتەكانی سەرۆك و دیاری كردنی یەكێكی تر لە پارتی لەجیاتی خۆی، یائەوەتا دەبێت حكومەت هەڵوەشێنیتەوە و جارێكی تر بە پێ‌ ی دەستكەوتەی هەڵبژاردن حكومەت دروست بكاتەوە، كە ئەو كات لەبەردەم هێزەكاندا تۆشی تێكشكانی گەورە تر دەبێت . .

كەسە كاریزماو ناودارەكان لە مێژودا بەوە جیا دەكرێنەوە كە هەمیشە وەك مۆم خۆیان كردووەتە قوربانی بۆ ڕاستەڕێكردن و پاراستنی گەل‌و نیشتیمانەكەیان لەكاتی بوونی تەنگێژە و قەیران، لەو كاتەدا ئەگەر ناچاركرابن‌و لەنێوان خۆیان‌و گەلەكەیاندا یەكێكیان هەڵببژێرن، ئەوە بێگومان گەلەكەیان هەڵبژاردووەو گیانی خۆیان كردووەتە قوربانی. .