سپارتاکۆس بەزۆر کۆيلەکراوێکی ئيمپڕاتوڕيتی ڕۆمان بوو لەسالی 109 بەرلەزايين لە صەقڵيا لە ئيتاليا لەدايک بوو و توانی شۆڕشێکی گەورە لەدژیئيمپراتوڕيەتی رومانیبەرپا بکات بەناوی ( شۆڕشی کۆيلەکان ) بەوەشمێژووێکی پڕ سەروەری بۆ خۆی تۆمارکرد، لەهەمان کاتيشدا بووبە سويمبولێک وشورشێک بۆ هەموو ئەو شۆڕش و ڕاپەڕينانەیکە لەدوای خۆيدا لە دونيادابەرپا بوون لە دژیزوڵم وستەم وبرسيەتکردنی خەڵک . ,,,, پرسيار ئەوەيە لە دوایتێپەڕ بوونی دوو هەزاروشتێک ساڵبەسەر شۆڕشەکەی سپارتاکۆس وئازادکردنی کۆيلەکان. سەير نيەمرۆڤە ئازادەکان لە يەکەم شۆڕش ناودارو خاوەن فيکرێکی تەنويری پيرۆزی وەکشۆڕشی ئوکتۆبەر لە ڕووسيا بەسەر ئيمپڕاتوڕيەتی قەيسەریهەلگيرسا و ئەوئيمپراتوريەتيان داڕماند کە پترلە پێنج سەد ساڵ بوو حوکمی نيو کيشوەریدەکرد، سەيرنيە لەدوای ئەو شۆڕشە فيکريە گەورەيە يەکەم خۆ کۆيلەکردن وخۆبەستنەوە و وەلائدان دەست پێدەکاتەوەبۆسەرکردە ديکتاتۆرەکانی وەکستالين و تا دەگاتە دوا سەرۆکی سۆڤيەت . لەدوای ئەو شۆڕشە مەزنە و لەوڕۆژەوە کۆيلايەتی بۆ حيزب و سەرکردەبووبە نەرێتێکی مۆديرنی سەردەميانە وهەموو وولاتانی بلۆکی ڕۆژهەڵات و بەشێک لە خوارووی ئەمريکای لاتينی ئنجاحزب و دەسەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئنجا حزبە شۆڕشگێڕەکان و دواترحزبە حاکمە بچووکەکانی لای خۆمانيش گرتوە . من چاک دەزانم لە نێوان کۆيلەبوون بۆ حزبێکو خۆشەويستی خاک دوو شتی زۆر جياواز هەيە، خەڵکانێکی بوێردڵسۆزلە ناو حزبداهەن نەبوونەتە کۆيلەو تائيستاش حزب بە ئامرزادەزانن بۆ گەيشتن بە ئامانجێکی پيرۆز و ئامادە لە پێناو ئامانجەکە ڕووحیخۆيان وئەولاديان بکەنە قوربانی بەڵام ئەو جۆرە کەسايەتيانە زۆر مەرغوب نينلەناو حيزب لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەو نموونە جوانانە لە ناو حزبەکاندا زۆرکەمينەن. بەڵام خەڵکی واش هەنبوونەتەکۆيلەی حزب و هەميشە حيزبوسەرکردە لەسەروی خاک و ووڵاتو خوێنی شەهيدان بەگەورەتر دەبينن ونەئامادەن لە پێناوی حزب و نە لەپێناوی خاک ووڵاتيش بمرن ئەوانەش زۆرينەن. هۆکارەکەش کۆيلە بوونە هەموو کۆيلەيەکيش ترسنۆکو دووڕوو وجەبانە، ئەو کۆيلەيە کاتێک ديفاع لە حزبەکەی دەکاتچاک دەزانێت کوێرانە ديفاع لەکۆمەڵێک سەرکردەی بێخێر دەکات کە بە پێچەوانەی خواستی گەلدا کاردەکەن وەکبرسيکردن و خۆدزينەوە لە بەرپرسياريەتی و کێشە چارەنووسازەکان ئەوەی کەساڵەهايە ئێمە پێوە دەناڵێنين. ئەگەر کۆيلە بوون وئاڵودە بوون بەودەستەواژە پڕ لەشەرمەزاريەلە ناوەڕۆکدا يەک مانای هەبێت، ئەوەسوکايەتيکردن بە کايە و پيرۆزيەکانی ميللەت و خۆ گێلکردن و خۆدزينەوەی لەووشەی ڕاستی و بازدان بەسەر هەل و فرسەتی لەبار بۆ خزمەتکردنی ميللەت ودەست تێکەڵ کردن لەگەل نەيارانی گەلو نانەوەی دووبەرەکی و هەوڵدان بۆدابڕينی خاک و تێکدانی شيرازەی ناوماڵی گەل ئەوەشهەزارويەک مانای هەيەبۆ خيانەت،