لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەناڵی ئاسمانی ( ڕووداو) ديدارێکی تێرو تەسەلی لەگەل مەلا بەختيار سازدا، لەوديدارەدا مەلابەختيار زۆر بەڕاشکاوی باسی لەکۆمەڵێک بابەتی سياسی دەرەکی و ناوەخۆکرد، لە بەشێکی قسەکانی وەستەی لەسەر ئەو ڕێکەوتنەی نێوانيەکيەتی و گۆڕان داکرد، هەروەها باسی لە ناوەڕۆکی ڕێکەووتنامەکە و نيگەرانی خۆيشی لەسەر هێندێک خاڵی ئەو ڕێکەووتنە نەشاردەوەو باسیئەو خاڵانەیکرد کە نەدەبوايە بۆ ئەو ڕێکەووتنامەيە زياد بکرايە، . ديارە چەند جارێک نيگەرانی خۆی بۆ ئەو سێ خاڵە زياد کراوە نيشاندا و چەند جارێکيش وەستەی لەسەر ئەوە کرد گووتیدەبوايە بەر لەو ڕێکەووتنە لەگەل پارتی ئاڵ و گۆڕی بيروڕا بکەين و لەيەک تێگەيشتنێک درووست بکەين، کە ئەو ڕێکەووتنەلە دژی ئەوان نيە و لە لاوازی يەکيەتيش نيە و بەڵکو ئەو ڕێکەووتنەهەوڵێکە بۆ ئەوەیببێتە نەخشە ريگايەک بۆ شکاندنی ئەو بەستەڵەکە سياسيەی ئەمڕۆی نێوان حزبە کوردستانيەکان لە باشور بەڵام بە زيادە کردنی ئەو چەند خاڵە بارودۆخەکەی هێندەی ديکە ئاڵۆزکرد، وەک تێببنيشدەکرێت ماوەی چەند ڕۆژێکيشەئەو ديدارەی مەلا بەختيار لەتۆڕە کۆمەڵايەتيەکان . بۆتە مايەی جەدەلێکی زۆر هەريەک بە پێی بوچوونی خۆیقسەی لەسەرئەو ديدارە قسەی کردوە، هێندێک ڕەخنەی تونديان ئاراستە کردوە کە نەدەبوايە ئەو بەشێوەيە باس لەو ڕێکەووتنە بکات و هێندێکيش پێيان وايە مەلا بەختيار لەو ديدارەيدا زۆری بۆ پارتی شل کردۆتەوەو پارتی ديموکراتی کوردستانی کردۆتە مەرجەعێک بۆ هەر پرسێک وبڕيارە سياسيەکان کە نەدەبوايە بەو شێوەيە قسەی بکردايە، هێندێکيش ئەو ديدارەيان بە هەڵڕشتنی حەقدی کەسايەتی ناوبردبوو هێندێکيش زۆر ميانڕەوانە لەسەر ئەو بابەتە نووسيبوويان، بەبۆ چوونی من بەختيار لەو ديدارەدا زۆر وورد بين و ڕاستگۆ و بە لوژيکوەڵامی پرسيارەکانی دەدايەوە، چەند جارێکيش دووپاتی ئەوەی کردوە کە ئەو کە قسە دەکات بە ئەزمون و تاقيکردنەوە و ئاکاماکان قسە دەکاتنەوەک بە حەزوعاتيفەی حزبی، واتە قسە فڕێ نادات و لە هەموو کاتێکيش هەمووکارەتەکانی سياسەتيشنە خستۆتە سەر مێزی گفتگۆ و ديداری ڕۆژنامەوانی. وەک ئەوەی ئەم زۆرجارە بەڕاشکاوی بەبێ پێچ و پەنا باسی لە زۆر مەسەلە ناوەخۆيەکانی حزبەکەیيدا کرد، هەر لە قبوڵنەکردنیبەبنەماڵەکردنی حزب تا دەگاتە مەسەلەی چينايەتی و ناسنامەی کەسايەتی خۆی و گرنگی هەماهەنگی کردن لەگەل پارتی، ديارە ئەو وەک سەرکردەيەک و بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سياسی حزبەکەی خۆی، لە زۆرێک لە مەترسيەکان ئاگادارە کە ڕووبدات و لەبەر ئەوە لە چەند وەستەيەکدا دووپاتی ووشەی ( خوانەخواستە) ی دەکردوە، ديارە ئەگەر خەڵکانێک رقێکيان لە پارتيە و پێان وايە کوردستان ببێتەوە دوو ئيدارەو حوکمی لامەرکزی. بەو دوو ئيدارەيەڕزگاريان دەبێت لە هەيمەنەتی پارتی، مەلا بەختيار ڕێک بە پێچەوانی ئەو بۆ چوونانە قسەيکرد، زۆر بەڕاشکاوی و بە ئاشکرا لەو ديدارەيدا پێی گووتين، باشە ئەی دوای ئەو دووئيدارە يە، کێ حووکمی ناووچە دابڕاوەکان دەکات؟؟؟؟ بەتايبەتی حکوومی شاری کەرکوک . مەلا بەختيار لەخەڵک زياتر درکی بە مەترسيەکانی دوای بە دوو ئيدارە بوون دەکرد . بەڵام ڕاستەوخۆ نەيدرکاند، چونکە ئەو دەزانێت، ئيستا پارتی و يەکيەتی هێزێکی زەبەلاحيان لە کەرکوک و دەەوروبەری کەرکوک هەيە، هەر هەڵەيەکی سياسی لەهەر لايەک ڕووبدات، ، بۆی هەيە ئاگریبراکوژی هەڵبکاتەوە، ئەوسا کام لەو دوو حزبەئامادەنکەرکوک جێبهێڵێت بۆ ئەوەی ديکە, بە بۆ چوونی من ئەوە يەکێکە لە مەترسيەکان کە مەلا بەختيار حسابی بۆ کردوە، ديارە ووشەی (خوانەخواستەکەی) مەلا بەختيار بۆ ئەو ئاماژەيە بوو بەڵام بەبێ ناوهێنان و چونە ناو بابەت . مەلابەختيار لەوديدارەيدا زۆر ووردبينانە دور لە عاتيفەی حزبی و بەسۆزێکی هەست بە مەسئوليەتکردن بەو قۆناغەکە خاڵی دەخستە سەر ووشە و ڕستەکان، دەيزانی ئەوکەسە کاڵفامانەیباس لە دوو ئيدارەی دەکەن خەڵكانێکن سادە وبێ ئاگانلەسياسەتو دەرهاوێشتەکانی سياسەتی دوو ئيدارە . مەلا بەختيار کاتێک باس لە پەلەپەلی مۆرکردنی ئەو ڕێکەووتنامەيە دەکات. زۆر هێمنانەبە زمانێکی سياسيانە بۆنی ئەوەش دەکات بۆچیو بەمەبەستی چیهەر لەدوای ئەو ڕێکەووتنامەيە نەوشيروان مستەفا ئەو خوانە گەورەی بۆ کاديرە عەسکەريەکانی يەکيەتی لە ماڵەکەی خۆيدا سازکرد و مەبەستی لە سازدانی ئەو خوان و نانخواردنەبۆ سەرکردە عەسکەريەکان و موجامەلە کردنيان گێڕانەوەی يادەوەريەکان چی بوو. ، هەرچەندە مەلا بەختيار جۆرێک لە پەرۆشی بۆ ئەو بارە نالەبارەی ناوەخۆیحزبەکەی پێوە دياربووز بەڵام پەرۆشی يەک ڕيزی ناوماڵی کوردی زياتر پێوە دياربووو هيوای خواست کە کە دانشتينەکانی ئايندەيانلەگەل سەرکردايەتی پارتی بگەنە ئەنجامێکی باش و پارتيش کارێکی وا بکات ئەو متمانەی کە لە نێوانيان دايە درزەکەی فراوانتر نەبێت بەتايبەتی ئەو نێوانەی هەردوو سەرکردە بارزانی و تاڵەبانی ئەکتيف بکرێتەوە چونکە باردۆخی ناووچەکە بە گشتی ئاڵۆزە و هەر هەلەيەکلێک ترازنێک کارەساتێکی گەورە بەدواخۆيدا دەهێنێت و بە زەرەری گەلەکەماندا دەشکێتەوە.