ئەگەر کەسێکت خۆش ویست لەسەر خەڵک وازی لێ مەهێنە بەڵکو لەسەر ئەو واز لەهەموو دنیا بهێنە.

تەنها شتێک کەنامرێت چاکە کردنە دەبا هەموو یەکمان خۆش بوێت خۆشەویستی سەرتۆپکی چاکەکانە بەردەوامی و ژیان دەبەخشێتە مرۆڤەکان.

هەر میوانێکت هات و پرسی بەرماڵەکەتان لەکوێ یە بەدڵنیایی یەوە درۆ ئەکات، چویتە هەرماڵێکیش بەرماڵیان لەژوری میوان بوو دوجار درۆ ئەکات.

دڵی خۆت مەدە بەهەموو کەس بابێ نرخ و هەراچ سەیر نەکرێت بۆیە لەدواییدا نائومێد دەژیت توشی خەمۆکی و دەردی سەری زۆر دەبیت، تەنانەت دڵت هەمووی مەدە بەوەی کەخۆشت دەوێت نەوەکو ڕۆژێک بێت نەتناسێت.

ئێمەی مرۆڤی بێ چارە کەتەمەنمان دیاری کراوەو کەم دەژین و بێ بەرین لەخۆشیەکانی ژیان پێویستمان بەئاین و کلتورو ڕەوشتێکە پڕبێت لەمیهرەبانی و سۆزو خۆشەویستی و دڵپاکی نەک ترس و تۆقان و ئاگرو خوێن و کوشتن. دوربن لەکێشەو خورافات و درۆ دوردەبن لەدڵەڕاوکێ و ترس و ناجێگیری.

ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بەسێ هەنگاو سەقەت بووین:

 

یەکەم: دەوڵەتی تاک ڕەوی و نادیموکراسی و زەبرو زەنگی زۆر.

دوهەم: دایک و باوکی نەخوێندەوارو دڵ ڕەقیەکی بێ ئەندازە.

سێهەم: قوتابخانەیەکی زیندان ئاساو مامۆستایەکی پۆلیسیانە.

 

ئافرەتانی هەموو دنیا دەزانن کەزۆر بەقەدرن لای پیاوان بەداپۆشراوی کەچی زۆربەیان چێژ لەخۆ ڕوت کردنەوە دەبینن. ئافرەتی جیهان بەگشتی و بەتایبەت ئافرەتی ڕۆژهەڵاتی لەخۆ گونجاندا لاوازن تەنانەت دڵی هاوسەرو دۆستەکانیشیان ڕاناکێشن بۆلای خۆیان بۆیە ئەگەر ئافرەتان بەدڵی پیاوان بکەن زۆربەی پیاوەکانی دنیا دەبنە کۆیلەی هاوسەرەکانیان و بەختەوەری دەدۆزنەوە هەربۆیە پێکەوە ژیان عەقڵ و خۆ گونجاندنە.

هاودەمێ فەرمووی:

ڕومکردە وڵاتێک ئاینی بوزیەکان بوون هەرکەسێک نانێکی وشکی هەبایە پارچەیەکی دەخواردو پارچەکەی تری دەدایە برسی یەک لەڕاستیدا هەژارترین وڵاتی سەر گۆی زەوی بوون کەچی کەسی برسیم نەبینی وەکو وڵاتە دەوڵەمەندەکەی خۆم کەبەختەوەرو تێرکەم دەبینین.

ئەگەر مرۆڤەکان خۆیان کارێکیان هەڵبژارد دەبێت بەهەموو بڕوایانەوە کاری بۆ بکەن و ئەنجامی بدەن بۆ نمونە ئەگەر یارییان بەئاگر کرد باکەس گوێی لەدەنگیان نەبێت و هاوار نەکەن لەئازارو سوتاندا.

ئەوی ئازارت دەدات نامەردە دوربە لەئازارو نامەرد بەختەوەر دەبیت.

بەهێمنی بڕۆن بەهێواشی پێبکەنن باخەم گوێی لێ نەبێت باتاڵیی و تفتیی بەئاگا نەیەن بۆیە زۆربەی مرۆڤەکان بەخۆمەوە زۆر کەم پێ دەکەنین زۆرکەم بەختەوەرین زۆر سەیرە ئەم کەونە بۆ بەبێ ئاگا لەژیانمان هاتین و بەدڵشکاوی بڕۆین.

بۆ نەبینە ئەوکەسەی کەلەدورەوە بمانبینن بڵێن:

بەخوا جارێ دنیا باشە خەڵکی میهرەبان ماون ئومێد هەیە ژیان خۆشتربێت.

مرۆڤە کەم هەستەکان و کەسە بەدڕەوشتەکان بەخەڵکیی و دەوروبەری خۆیان پێدەکەنن بۆیە مرۆڤەکان خۆیان چۆن بن ئاوا دنیاو خەڵکانیتر دەبینن خراپترین کارێکیش کەمرۆڤەکان بەرەو نەمان و پوکانەوە دەبات خیانەتە.

باشترین موڵک و ماڵ بۆ مرۆڤەکان عەقڵە، خراپترین میراتیش پارەیە، جوانترین واتایەکیش بۆ ژیان و مرۆڤایەتی خۆشەویستی یە.

ئەو مرۆڤانەی لەشوێنە گشتیەکاندا هەڵە دەکەن یان ڕەفتاری ناشرین دەکەن ئەوە خۆیان هەست بەکەمیی خۆیان دەکەن بەو دەنگ بەرزی و ڕەفتارە ناشرینە خۆیان نمایش دەکەن دوایی واهەست دەکەن دەرونیان ئاسودەیە بەڵام بەچاوی ڕێزەوە سەیر ناکرێن بۆیە هەمیشە بێ دەنگی هەڵبژێرن جوانترەو واتای زیاتر هەڵدەگرێت.

٢٠١٥/٢/١٠