سوڵتانی بەختەوەری پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانەوە هەیە بۆیە هەندێکی لەو بەختەوەریەی ژیان لای خۆمانەو چاندن و دورینەوەکەی خۆت و کەسی یەکەمە دواتر خەڵک و کەسی دووهەم و بەرامبەرە بۆیە ئاوا بیربکەینەوە باشترە لەوەی هەمووی بخەینە سەر کۆمەڵگاو خۆمانی لێ دەرباز بکەین چونکە خۆمان یەکێکین لەکۆمەڵگاو کەسی دووهەمیش بەئێمە دەڵێت خەڵک یان کەسی دووهەم کەواتە ئێمە خۆمان بیر دەکەینەوەو خۆمان باجەکەی دەدەین بۆیە بۆ کارو ژیان و بەختەوەریمان خۆمانین دواتر خەڵک و کۆمەڵگاو کەسی دووهەمە .

لەبەشی یەکەمی باسەکەماندا نمونەیەکمان هێنایەوە لەسەر میهرەبانی و دەبێت مرۆڤ چۆن بیر بکاتەوەو چەندە میهرەبان و بەسۆزبێت . لێرەدا نمونەیەکیتر بۆ خۆش کردنی بابەتەکە دەخەینە ڕوو .

کەسێکی تریش بەدەست بێ وەفایی و سپڵەیی بەرامبەرەکەیەوە کەبەختەوەری لەم کەسە تێکداوە، ئاوا دەڵێت :

-- وریابن لەگەڵ مرۆڤی نامرۆڤ و بێ وەفادا مەژین قورس و زەحمەتەو بۆن دەگرن بۆن . . بۆنی تاڵیشک و دڵشکان دەگرن بۆیە بەهیچ شتێک قەرەبوو نابێتەوە . تکایە دوربن لەکەسانی نامیهرەبان و بەدفەر بۆیە تەنهایی زۆر باشترە لەکەسانی بێ هەست و سۆز . دڵشکان هەم تاوان و زامێکی گەورەیە هەم کارەساتی لەدوایە باهەوڵبدەین وانەیەک لەئاژەڵانەوە فێربین بەتایبەت ئاژەڵی سەگ کەفێرمان بکات و فێربین بۆ وەفاو هۆگریی و ناسپڵەیی، هەرنەبین بەئاژەڵ و دڕندەکانیش نەبین بائیتر وەکو مرۆڤ قێز لەخۆمان نەکەینەوە . . . !!! .

هەرچی ئەوەی مرۆڤەکان دەیکەن بەشێکی زۆری ژیان تێکدان و سروشت و ژینگە خراپ کردنە بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەتەوە تازە پێگەیشتوەکان بەشێکی زۆر کەمی کارەکان مرۆیین و ژیان دروست دەکەن کەچی ئاژەڵان و پەلەوەران سروشت و جوانی و ژیان پێک دەهێنن بەپێچەوانەی مرۆڤەوە کەپێویستی بە دوسەد هەزار سالە کەسروشت وەکو سەرەتای ژیانی لێ بێتەوە پاک و خاوێن بێتەوە . . . !!! .

بەدڵنیایی یەوەو بێ دوو دڵیی و لێکدانەوە هەرکەسێ تاڵ و بێ وەفا بوو لەنەهامەتی و ناخۆشیەکانتدا بەشداری نەکردی تۆش لەخۆشیەکانتدا بەشداری پێ مەکە، بەدڵنیایی یەوە ڕاستیەکان و خۆشبەختی یەکان تۆزێ درەنگ دەکەون بەڵام هەردێن . . . !!! .

من هەمیشە وتومە :

-- مرۆڤەکانی سەر ڕوی زەمین تەنها پێویستیان بەمادەیەک نی یە ئاڵوگۆڕی ژیانی پێ بکەن وەکو دراو یان پارە بۆ پێداویستیەکانی ژیانیی خۆیان لەڕاستیدا سەد ئەوەندە پێویستیان بەمەعریفە هەیە بۆ جوان کردنی یەکتری و خۆش کردنی ژیانیان و پێکەوە ژیان بەخۆشەویستی و ڕێزو یەکتر ویستن . مەعریفەو ڕۆشنفکری خواردنی مێشک و پاکی ڕۆح و جوانیی ڕوخسار دروست دەکات کەواتە مەعریفە لەپارە گرنگترە کەپێویستە مرۆڤەکان چەندە هەوڵی پەیداکردنی دراو دەدەن سەد ئەوەندەش هەوڵی خۆ ڕۆشنبیرکردن بدەن چونکە نەخشە ڕێگای ژیانی باش ڕۆشنفکریەو چەندیش هەوڵی گیرفان و پڕ کردنی گەدە دەدەن هێندەی ئەوەش گەشە بدەن بەمێشک و خوێندنەوەو ڕۆشنفیکری و کارو هەستی باش دڵنیابن ژیانتان دەبێتە دەریایەک لەگەوهەرو بێستانێک لەبەهەشت .

سوپاس بۆ خوێندنەوەتان لەبەشی دووهەمی سوڵتانی بەختەوەری چاوەڕوانی بەشی سێ هەم بن .

حەمید عەزیز

٢٠١٦ . ١٠ . ٢٢

Hamid773@hotmail. com

Fb : Hamid Aziz