سوڵتانی بەختەوەریی پلەو پایەیەکی مەزنی ڕۆحی یە کەهەموو مرۆڤێکی جوان و خاوەن هەست هەیەتی و دەبێتە پاشای سەرگۆی زەوی لەئارامیدا ئەگەر زیاتر گرنگی بەکارە هەستیارو ڕۆحی و ژیانیەکان بدات و دوربێت لەکارە مادی و بێ هەستەکان .لەیەکەم بەشی ئەم نوسینەدا باسی میهرەبانی دەکەین کەزۆر پەیوەندی هەیە بەناونیشانی نوسینەکەمانەوە دواتریش وەکو هەوێنی دروست بوونی ئەم کارەیە بۆیە لەسەرەتاو لەکۆتاییدا باسی میهرەبانی دەکەین کەپەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بەباسەکەمانەوە .

میهرەبانیی هەستێکی زۆر جوانی گیانلەبەرانەو هەمیشە لەکەس و گیانداری ڕۆح سوک و جواندا دروست دەبێت بۆیە هەوڵدانمان بۆ نزیکبونەوە لەڕەوشت و هەستە جوانەکانی ئاژەڵ و پەلەوەرو گیانداران کارێکی دروست و ڕاستە هەرچەندە ئەو وەفاو جوانی و هۆگریەی لەئاژەڵاندا هەیە هێشتا نەگەیشتۆنەتە هەندێک لەمرۆڤەکان کەپێویستە ئاشنای بن و لەگەڵیدا گەشە بکەن و بژین بۆ ئەوەی بەختەوەرتربن و بەهەستتربن بۆ پێکەوە ژیان و هاوەڵبوونی یەکتری و ڕازاندنەوەی ژیان بەو سۆزو هەستە جوانەی کەلەڕۆح و گیانی مرۆڤە هەست ناسک و دڵ جوانەکاندا هەیە ...!!! .

مرۆڤێکی زۆر بەوەفاو میهرەبان ئاوا لەخۆشەویستەکەی دەدوێت کاتێک کەدڵیشی دەشکێنێت و لەکۆتاییشدا هیچ وەفایەکیشی بۆی نابێت کەچی ئەم مرۆڤە گەورەو جوانە گیان و ڕۆحی سەرتۆپکی عەشق و میهرەبانیی و وەفاداریە ئاوا لەنامەیەکدا بۆ خۆشەویستە بێ وەفاکەی دەدوێت :

-- دڵشکان و نائومێدی و ژان و تاڵیی و تفتی و ناڕەحەتی ژیانی من هۆکارەکای تۆبویت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاواتە خوازم لەسەرەی تۆدا مردن درۆبێت ...!!! .

لێرەدا دەمەوێت ئەوە فێربین کەبەشەکر دوژمنی خۆمان بشکێنین مرۆڤایەتی ئەمڕۆو ئاستی دنیای پێشکەوتو وادەڵێت مادام مرۆڤین و وشەی مرۆڤبونیمان پێویستە کەواتە دەبێت خەسڵەتەکانی مرۆڤبوونییمان لەلادروست ببێت دەنا مرۆڤ و مرۆڤایەتی برینیتی نی یە لەو قەرەباڵغی و خانوی زۆرو ئۆتۆمبیلی جوان و جادەوبان پڕکەین لەشتە مادیەکان مرۆڤایەتیمان یان مرۆڤبونییمان بریتی یە لەچەند هەستێکی جوان کەباشەو دڵخۆشی و ئارامی دروست بکات بۆ ژیانی خۆمان و دەوروبەرمان .

کەواتە چۆن خۆمان و بەرامبەرو دەوروبەر دڵخۆش دەکەین .؟.

خۆ هێمن کردن و خۆڕۆشنبیرکردن لەخۆتەوە دەست پێ بکەو کەئارام و لەسەرخۆبویت هەست دەکەیت چواردەورو خەڵکانیتر هەموو لەسەرخۆو باش و میهرەبانن بۆیە هەموو هەستە جوانەکانی مرۆڤایەتیمان لەخۆمانەوە دەست پێ دەکات لەڕۆحی خۆمانەوە دەچێنرێت .

ئەمە بەشی یەکەم بوو لەنوسینی وتارێکی کۆمەڵایەتی دورو درێژ کەبۆ ئەم کاتە هەست دەکەم گونجاوبێت بۆ هاوڕێ و خوێنەرە بەڕێزەکانم بۆیە ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ناوچەی خۆمانی کوردەواری ئارامی و بەخشین و مرۆڤایەتیمان کەم بۆتەوەو کاڵ بۆتەوەو بەرەو نەمان دەڕوات هەمویشی دەسەڵاتی سەقەت ئاوای لێکردوە .ئێمە پشت بە خواو خۆمان هەوڵ دەدەین هەتا ئەم بارە قورسە لەسەرشانمان دەڕوات هەوڵ دەدەین بەخوێندنەوەو هاوڕێ یەتی کتێب و مرۆڤە باشەکان بەئارامی تێیدەپەڕێنین و زاڵ دەبین بەسەر کۆسپەکاندا .

ئازیزانم دڵم بەئێوە خۆشەو سەروەتی من ئێوەی خوێنەرو هاوڕێی ئازیزمن چاوەڕێی بەشی دووەم دەبین ...!!! .

حەمید عەزیز

٢٠١٦ .١٠ .١٥

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

Fb : Hamid Aziz