به‌رده‌وامی گرژییه‌كان كاریگه‌رییه‌كانی هاتنی عه‌ره‌ب بۆ كوردستان ... موته‌لیب سه‌عید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- موتەلیب سەعید
- Hits: 591
له‌هه‌ر وڵاتێك جه‌نگ وململانیی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی سه‌ریهه‌ڵدا مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ره‌وتی ژیان وگه‌شه‌كردن وپێشكه‌وتنی ئه‌و وڵات وكۆمهڵگهیه دروست ده‌بێت له‌ئێستادا دیارترین وڵاتانێك روبه‌روی ناهه‌موارترین دۆخی توندوتیژی بونه‌ته‌وه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و تایبه‌ت تر وڵاتێكی وه‌ك عێراق ه كه‌له‌مێژووی 90 ساڵه‌ی رابووردودا جگه له‌و جه‌نگه نه‌خوازراوه‌ی ناوی تێرۆره له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م وڵاته له نێو كودهتاو ناره‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان پاشان ململانێی نه‌ته‌وه‌یی وئاینی وتائیفیدا بووه بۆیه قه‌باره‌ی روداوه‌كان هێنده‌ی ئێستای جه‌نگی ناوخۆ دیارده‌ی تێرۆر‌و وبهئامانج كردنی خه‌ڵكی سڤیل ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵك وپرۆسه‌ی هاتوچۆكردن ومامه‌ڵه‌كردن نه‌بووه،ئهوهئاشكرایه ئه‌و جه‌نگه‌ی گروپێكی تێرۆرستی داعش ئه‌نجامی ده‌دات یه‌كێك له دیدگاكانی به‌تۆقاندن وبهزاره تره‌ك بردنی خه‌ڵكی بی دیفاعه تاكولهو رێگه‌وه وره‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك لاواز بكات. له‌ئاكامی ورووخان وكه‌وتنی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا فه‌راغێك له ده‌سه‌ڵاتدارێتی وبه‌رێوه‌بردن دێته‌كایه‌وه كه‌پێی ده‌وترێت پاشا گه‌ردانی له‌دوای 2003عێراق پشكی دیاری هه‌یه له‌م بواره‌دا، ئه‌گه‌ر وڵاتانی دونیا به‌هۆی كوده‌تایه‌كه‌وه ئاسایش وئارامی كۆمه‌ڵگه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وا عێراق هه‌ڵگری زیاتر له‌چه‌ند كرده‌و شێوازێكه له تاكتیك و فۆرمی كرده‌وه ی تۆقێنه‌رانه ئه‌مه‌ش لهدایهنگهی به‌عسدا گه‌شه‌یان كردوهاتنه سه‌رشه‌قامێك ڕه‌ها له مرۆڤكوژی ومهرگدۆستی له كوشتنی به‌كۆمه‌ل،وگوللهبارانكردنی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هوار،راپێچكردنی خه‌ڵك به‌ره‌و زیندانه‌كان وپرۆسه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید كردن هه‌موو ئهمانهلهئێستادا به‌رئه‌نجامی دیارده گهرایهكهله سه‌رهه‌ڵدان وههڵتۆقینی تێرورو گروپی تێروریستی جیاواز هه‌رجاره‌ی به‌ناو ناونیشانێك هاته كایه‌وه بی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوژمن نه‌فره‌تیه هه‌ڵگری ستراتیج وفهلسهفهیهكی دیاریكراو بی دێت به سامناكترین فۆرم سه‌رله‌به‌ری نه‌خشه‌و پلان و ئاسه‌واره‌كان وشوێنه‌واره‌كانی ئه‌م وڵاته ههڵدهوهشێنی.
ماڵ له‌خۆیا نه‌بوو میوانانیش رویان تێكرد
له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له‌بارێكی سه‌ختی ئابووریدایه به‌هۆی جه‌نگی داسه‌پاوی داعش له‌لایه‌ك وقه‌یرانه داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێمی كوردستان رێنه‌كه‌وتنی ئه‌و دوولایه‌نه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ونهگهرانهوهی موسته‌حه‌قاتی دارایی بۆهه‌رێم تاكوئهم ساته‌ش سه‌رباری ده‌یان گرفتی تر هه‌روه‌ك ماوه‌ی زیاتر لهسالێَكهبههۆی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌سه‌ر ناوچه سونه نشینه‌كان وشكستی سوپای عێراق لهههمبهرهێرشهكانی داعش رۆژانه لێشاوی هاتنی عه‌ره‌به‌كان له شاره‌كانی ناوه‌راستی عێراق به‌ره‌و شاره‌كانی كه‌ركوك وسوله‌یمانی له‌م رووداوانه‌ی دوایی رووله‌زیاد بون ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه ده‌بی وه‌ك كێشه‌یه‌كی گهورهسهیربكری بی وورد بونه‌وه له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێشاوه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان كه‌خۆی هێشتا ناوماڵی خۆی كه‌م وكوری زوره خه‌ڵكه‌كه‌ی دووچاره به چه‌ندین گرفتی نیشته‌جێبون وكه‌می پێداویستییهخزمهتگوزارییهكان،وقه‌یرانی كاره‌با ونه‌بوونی خۆراكی ته‌ندروست وبه‌رهه‌می ناوخۆ چه‌ندین كێشه‌ی تر به‌رده‌وام لێشاوی كۆچكارانی عه‌ره‌ب بۆ كوردستان ده‌بێته بارگرانییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌وه.
كورد پێویستی به‌هاوكارییه نه‌ك گوشاری سیاسی
له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان دووچاره به‌چه‌ندین گرفتی ئابووری وسیاسی له‌نمونه‌ی نه‌بونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ده‌روه‌ست نه‌هاتن له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته نه‌خوازراوه‌كان به تایبه‌تی تێچوونه‌كانی جه‌نگی تێرور،خه‌رجكردنی مافی شایسته‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌ران وێرای سه‌رقاڵبون به‌كێشه وقه‌یرانه ناوخۆییه‌كان له‌نمونه‌ی گرفتی سوته‌مه‌نی،وزه‌ی كاره‌با.. هتد، لهبارێكدا حكومه‌ت سه‌رقاڵی كێشه‌كانی خۆیه‌تی كه‌چی رۆژانه دیارده‌ی لێشاوی ڕه‌وانه‌كردن وهاتنی عه‌ره‌به‌كان بۆشاره‌كانی هه‌رێم روو له‌زیاد بون ده‌كات. هاتنیان به‌م ئاست وئه‌ندازه ڕه‌هایه له‌ئاینده‌دا هه‌رێمی كوردستان وخه‌ڵكه‌كه‌ی دووچاری چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وكه‌لتووری ده‌كاته‌وه،بۆیه هه‌ست ده‌كری حكومه‌تی هه‌رێم فشارێكی زۆری له‌سه‌ربی له‌هه‌مبه‌ر جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی رووده‌كه‌نه هه‌رێم.
كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره
له‌بنه‌ره‌تدا هه‌رهاوڵاتیه‌ك مافی ئارامی ونیشتهجێبون وجێكردنهوهی هه‌یه له‌و زه‌وییه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه بۆشوێنێكی ئارام تر ئه‌گه‌ر كرینی شوقه‌و خانوویه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه مافێكی سروشتی بی بۆمانه‌وه ئه‌وا له‌م باره‌دا شتێك نامێنێته‌وه به‌ناوی ئاواره بون وه‌ك ناونیشان چونكه مرۆڤی ئاواره ده‌بی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه شوێنگایهكی تایبه‌تی بۆده‌ست نیشان بكری بۆ نیشته‌جێبون نه‌ك تێكه‌ڵ بون به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر،بهتێكهل بونی زمان،وكهلتووره جیاوازه‌كان كێشه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌بی كه‌له ئاینده‌دا كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌ده‌رده‌كه‌وێت،له‌لایه‌كی ترئێمه له‌به‌رده‌م گرفتی كه‌می خۆراكی ته‌ندروست وكه‌می به‌رهه‌می ناوخۆ بهدامهزراونهبونی سیسته‌مێكی خۆراكی داین كه‌تائێستا خاوه‌نی دارشتنه‌وه‌ی یاسایه‌ك نین بۆ بۆ ژاندنهوهی ژێرخانی ئابووری،كه‌رتی كشت‌وكال وبه‌روبومی دانه‌وێله و میوه و پێدا ویستیه‌كانی تركێشهكهلهوهدایه ئه‌م ئاوارانه بونهتهبارگرانییهكی گه‌وره به‌سه‌ر قوت وخۆراكی ئه‌م هه‌رێمه كه به‌شی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ناكات.
بهڤۆلتێر یان ووت تۆ له جڵه‌وی حوكم ناترسیت ووتی تا جڵه‌وی حوكم له‌ده‌ست خۆما بێت نه‌خێر
حكومه‌ت بی ئه‌وه‌ی هه‌ست بهكاردانهوهكانی ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره بكات خه‌ریكه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه خه‌ریكه جڵه‌وی حوكمرانی له‌ده‌ست ده‌دات خۆشكست بون ته‌نها له‌روی سه‌ربازیی یه‌وه نیه شكستی بی ئاگابون كوشنده‌ترین شكسته كهروبهروی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌بێته‌وه كێشه لێره‌دایه هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نیه تاكو بهعهقڵییهتێكی ده‌وڵه‌تداری بیربكاته‌وه وپلان دابنی ئێمه چه‌ندێك پێویستمان به‌پاراستنی ئاسایشی ئه‌منی هه‌یه زیاتر له‌وه پێویستمان بهپیاچونهوه وبیركردنه‌وه هه‌یه‌له جۆره‌كانی ئاسایشی خۆراكی وئاسایشی نیشتمانی روبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابووریه‌كان به‌و تێگه‌یشتنه‌ی به‌قه‌د به‌ره‌كه‌ی خۆت رابكێشی.