ئه‌و پارته‌ی كورد ده‌بێت ته‌ڵاقی بدات ... هیوا سه‌ید سه‌لیم
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- هیوا سەید سەلیم
- Hits: 526
ته‌ڵاق هه‌ر بۆ باره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه به‌كار نایه‌ت، له فه‌زا سیاسهكهش زۆر جار پێویست ده‌كات له شوێنی بایكۆت یان دووركه‌وتنه‌وه چه‌مكی ته‌ڵاق به‌كار بێت، بۆ ئه‌وه‌یه كه ته‌ڵاقدرا جارێكی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ری، له باكووری كوردستان هه‌میشه شتێك به چاوی كورد دادهدرایهوه به‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی كورد به ده‌ست دێنێت، پارته كوردیه‌كان هێنده‌ی ئه‌وان ده‌نگ به‌ده‌ست ناهێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان به موجه‌ڕه‌دی وه‌ربگیرێت راسته، به‌ڵام شێوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن و فه‌رزكردنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن و وئیستغلالكردنی ده‌سه‌ڵات و دین و كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری تر هۆكاری ئه‌وه بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ده‌نگده‌ری كورد ده‌نگ به لیستی ئه‌كه‌په و لیسته توركیه‌كانی تر بدات، ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر تا پێش هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران رێگای تێده‌چوو، به‌ڵام دوای ئه‌و ئیدی هیچ مانایه‌ك بۆ ده‌نگدان به لیستی نه‌یاری كوردان نامێنێت، جاران ده‌وترا ئه‌و لیسته‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی كوردان ده‌كات ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت، بۆیه ده‌نگده‌ری كورد كه‌متر متمانه‌ی به‌و لیسته ده‌بوو، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران ته‌می ئه‌و بێ متمانه‌یه‌ی ڕه‌وانده‌وه و لیستی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) توانی به هه‌شتا كورسی بگاته په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی لیستی هه‌ده‌پ پێشبینی كرا‌و بوو، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ دوو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌زانین كه له هه‌ڵبژاردنێكه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر، ده‌نگی كوردان له هه‌ڵكشان دابووه، ساڵی 2007 كاتێك كورد به كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا كرد، توانی 24 كورسی به‌ده‌ست بێنێت، وه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2011 رێژه‌ی كورسیه‌كانی به‌رزكرده‌وه بۆ 36 كورسی، كه به رێژه‌ی 30% ده‌نگی زیادی كرد، له دوایین هه‌ڵبژاردنیش كه ئه‌مساڵ 2015 ئه‌نجامدرا هه‌ده‌پ به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له ههأبژاردنی په‌رله‌مانی توركیاكرد و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیاتر له 100% زیادیكرد و توانی 80 كورسی به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه كه زاده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردبوو له به‌رخودانی كۆبانێ و هه‌ڵوێستی كوردانی باكوور له پشتیوانیكردن له‌و به‌رخۆدانه‌و، له به‌رامبه‌ریشدا پشتیوانی ئه‌كه‌په له رێكخراوی تیرۆرستی داعش به تایبه‌ت له شه‌ڕی سه‌ر كۆبانێ وایكرد كه هه‌ده‌پ سه‌ركه‌وێت و ئهكپهش له‌و هه‌ڵبژاردنه پاشه‌كشه‌ی گه‌وره بكات ، كه ئه‌مه‌یان هێنده‌ی تر به‌رپرسانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی شێتكرد، هه‌ر بۆیه‌شه كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و پارته له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئه‌و كاردانه‌وه توندانه‌ی سه‌رانی ئه‌كه‌په له په‌نابردنه به‌ر شه‌ڕو گه‌مارۆدانی شاره‌كان و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و راوه‌دونان و زیندانیكردنی چالاكوانانی كورد له باكووری كوردستان وا ده‌خوازێت كه ئیدی ده‌نگده‌ری كورد به یه‌كجاری پارتی دادوگه‌شه‌پێدان تهڵاقبدات، چونكه تا دوایین هه‌ڵبژاردنیش ده‌نگی ئه‌و پارته له شاره كوردیه‌كان و له‌ناو ده‌نگده‌ری كورد كه‌م نه‌بوو، رووداوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسوس كه له نێوچالاكوانانی كورد و تورك ئه‌نجامدرا كه ده‌یان قوربانی لێكهوتهوه كه هاتبوون دههاواری شاری كۆبانێ بچن، تا ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ ئه‌و شاره درێژ بكه‌ن، قوربانیه‌كانی گه‌مارۆدانی شاری جزیرێ، كه بۆ هه‌فته‌یه‌ك پۆلیس و جه‌ندرمه‌كانی سه‌ر به ئه‌ردۆغان ڕیگه‌یان گرت له شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌قه‌ی جه‌ندرمه‌كان شه‌هید كه‌وتبوون، قوربانیه‌كانی میتینگی رۆژی هه‌ینی شاری ئه‌نقه‌ڕه، كه زیاتر له نه‌وه‌د كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یانیش برینداربوون، به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌ڵێن :
وه‌رن پشت له ئه‌كه‌په بكه‌ن، ئیدی ئه‌و پارته ته‌ڵاق بده‌ن، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كه له‌یه‌كی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، چاوه‌كان له‌سه‌ر تێكشانی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌یه‌تی، به تایبه‌تیش له شاره‌كانی باكووری كوردستان، ده‌بێت سیاسه‌تی خوێنرشتنی ئه‌كه‌په بێ باج نه‌بێت، ده‌بێت هستریاكهی ئه‌ردۆغان ببێته ده‌رس و په‌ند بۆ گه‌لانی توركیا، به‌وه‌ی كه، ئه‌وه‌ی نایه‌وێت له‌و وڵاته له شوێنی شه‌ڕ و خوێنڕشتن ئاشتی به‌رقه‌رار بێت ئه‌وه ئه‌رۆدغان و حزبه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی چاوپۆشی له تیرۆرستانی داعش ده‌كات ، ئه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی داود ئۆغلو یه، ئه‌وه نیه له به‌رامبه‌ر قوربانیه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ڕه داودئۆغلو ده‌ڵێت:
ئێمه لیستی ناوی خۆكوژهكانمان لایه به‌س ناتوانین ده‌سگیریان بكه‌ین تا تاوانه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ن !!
ئه‌و چ سوكایه‌تیه‌كه به خوێنی ده‌یان قوربانی بێ‌تاوان ؟
بۆیه ده‌ڵێین ، تێكشكانی ئه‌كه‌په له‌و هه‌لبژاردنه له‌بارچوونی خه‌ونی سوڵتانه‌كانه كه ده‌مێكه ده‌یانه‌وێت له ڕیگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاوه ئه‌و وڵاته بگێرنه‌وه بۆ سه‌رده‌می سوڵتانه‌كانی عوسمانی، ئه‌و خه‌ونه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی كورد و خه‌ڵكی چه‌پ و دیموكراتخواز تێكده‌شكێت وه‌ك چۆن له حه‌وتی حوزه‌یران بینیمان .