ته‌مێك له ئاسمانی ناوچه‌كه‌یه كوردچاوهڕوانی چی بكات؟ ... هیوا سه‌یدسه‌لیم
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- هیوا سەید سەلیم
- Hits: 537
هه‌موو چه‌ند ساڵ جارێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین رووبه‌رووی كێشه‌و ئاڵۆزی ده‌بێته‌وه یان ده‌كرێته‌وه، باجی قورسی ئه‌و كێشانه‌ش هه‌میشه كه‌وتۆته ئه‌ستۆی میلله‌تی كورد، هه‌تا ئێستا خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی نه‌كراوه كه بۆچی له‌و گؤرانكاریانهی ناوچه‌كه بۆ جارێكیش بێت ئێمه‌ی كورد براوه نه‌بووینه ؟
له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كاتێك پروشكی ئاگری شه‌ره‌كه گه‌یشته ئه‌و ده‌ڤه‌ره له باشووری كوردستان شۆرشی شیخی نه‌مر كرایه قوربانی و به مه‌رگی مه‌لیكی كوردستان ته‌واو بوو، دوای ئه‌و جه‌نگه كاتێك جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ڵگیرسا، ئه‌مجاره‌شیان كۆماری ساوای كوردستان له مهاباد كرایه قوربانی دوو جه‌مسه‌ری شه‌ڕه‌كه، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردیش له باشوری كوردستان كورد گه‌وره‌ترین شۆرشی هه‌بوو، دژ به حكومه‌تی عێراقی، دیسان پیلانه گه‌وره‌كه دژ به كورد كرا، له‌ڕێگه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر ئه‌و شۆرشه‌ش سه‌ری تیاچوو، هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه له سه‌د ساڵی رابردوو له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بوونه، به‌شێكی ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆمان، كه وه‌ك پێویست ئاماده‌سازیمان نه‌بووه بۆ ئه‌و گۆڕانكارایانه .
پرسیاره‌كه لێره‌دایه ئایا كورد ده‌رسی له ڕابردووی خۆی وه‌رگرتووه، ئێستا كه ناوچه‌كه دهكوڵیت و ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ دابه‌شبوونی سنووری جوگرافرای وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه، كورد له كوێی هاوكێشه‌كان دایه، ئایا كورد به‌وه‌ی به‌شێكی كاریگه‌ره له هاوپه‌یمانی دژ به رێكخراوی تیرۆرستی داعش له باشوور و رۆژئاوای كوردستان چه‌نده سوودی له‌و به‌ره‌یه وه‌رگرتووه، ئایا ئاماده‌بووه كه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی پشت له‌و وڵاتانه بكات كه له دوو ساڵی رابردوو به نه‌هێنی و ئاشكرا پشتیوانیان له‌و رێكخراوه تیرۆرستیهكردووه؟
هه‌فته‌یه‌كه به‌ره‌ی دژ به داعش به‌هۆی هاتنی ده‌وڵه‌تی روسیا بۆ نێو ئه‌و شه‌ڕه مشتومڕی زۆری لێ درووست بووه، ئایا كورد چۆن بڕوانێته هه‌ڵوێستی روسیا، ئایا ئه‌وی جاران ده‌گوترا دوژمنی دوژمنم دۆستمه، بۆ رووسیاش راست ده‌رده‌چێت، یان كورد نابێت ده‌ستی هاوكاری بۆ رووسیا درێژ بكات، چونكه ئه‌مه‌ریكای لێدهتۆرێت، ئه‌و گؤرانكاراینه هاتونه‌ته به‌ر ده‌رگای كورد، ئه‌ی له ناوخۆدا كورد خه‌ریكی چیه‌و پێویسته چی بكات ؟
بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه، قسه له‌سه‌ر پارچه‌پارچه‌ی كوردستان به جیا ده‌كه‌ین، چونكه هه‌ریه‌ك له باشوور و باكوور و رۆژئاوا راسته‌وخۆ له ژیر كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانكاریهكانهی ناوچهكهدان .
له باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌یه سنورێكی به‌رفراوانی شه‌ڕی هه‌یه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش له‌ته‌ك ئه‌وه‌یان رووبه‌رووی چه‌ند قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و ده‌ستوری و ئابووری بۆته‌وه، به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كان و ده‌رك نه‌كرد به به‌رپرسیاره‌تی فۆناغهكه وه‌ك پێویست، نه‌ك باشوور بۆ گۆرانكاریه‌كان ئاماده‌نیه، به‌ڵكوو دیسان ترس هه‌یه ئه‌زموونی تاڵی سه‌د ساڵی رابردوو دووبار ببێته‌وه .
له رۆژئاوای كوردستان له سه‌رینی شۆرشی گه‌لانی سوریا ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان هاتۆته پێش، كه له نیو سه‌ده‌ی رابردوو نه‌ك ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كورد نه‌بووه، بگره گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان رووبه‌رووی بێ ناسنامه‌ی و كه‌مترین ماف ده‌بوویه‌وه، به‌ڵام ئێستا له سایه‌ی به‌رخۆدانی شه‌رڤانان و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، به‌شی هه‌ره زۆری خاكی رۆژئاوای كوردستان ئازاده، به‌ڵام ئه‌وانیش به ده‌وری خۆیان بێ كێشه نین، چ ئه‌و كێشانه‌ی كه وڵاتێكی وه‌ك توركیا بۆیان درووست ده‌كات و ئه‌وانه‌شی كه له‌ناو خۆیان هه‌یانه .
باكوری كوردستانیش كه له‌ناوخۆیدا به به‌راورد به پارچه‌كانی تری كوردستان كه‌مترین كێشه‌ی هه‌یه، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی توركیا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌شێوه‌یه‌ك كه توانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مانی توركیا، هه‌ربۆیه‌ش به‌رپرسانی ئاكپارتی نه‌یاتوانی ئه‌و گۆرانكارایهنی دوای هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران قه‌بوول بكه‌ن، ئه‌وتانێ په‌نایان برده‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، بۆ داپۆشینی شكهستهكهیان كه‌شێكی خراپیان خولقادندوه، ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په كه نوێنه‌رایتی چین و توێژێكی به‌رفراوانی شه‌قامی كوردی ده‌كات له باكووری كوردستان ژیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه نه‌كات هستریای ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی رایده‌كێشێت بۆ دۆخێكی نه‌خوازراو .
له‌و بارودۆخه ناله‌باره و به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونی رابردوو كورد پێویستی به یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵویستی سیاسی هه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل بخرێته سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و تاكه‌كه‌سیه‌كان، ئه‌وه بكه‌ین ده‌توانین ته‌می ره‌ش له‌سه‌ر ئاسمانی كوردستان بڕه‌وێنینه‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو بین به‌دیوه هه‌ره خرابهكهی .