رووداوه‌كه‌ی پرسوس و رای گشتی توركیا ... هیوا سه‌ید سه‌لیم
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- هیوا سەید سەلیم
- Hits: 633
رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی سنووری (پرسوس) كه قوربانیه‌كه‌ی ده‌یان كوژراو برینداربوو، خه‌ریكه رای گشتی توركیا ده‌جولێنێت، له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان جگه له‌وه‌ی به‌رپرسه له رووداوه‌كه و ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیانی توركیا، ده‌ستی تۆمه‌تیشی بۆ درێژده‌كرێت كه هاوكاری داعش بوو و رێخۆشكه‌ر بووه بۆ تاوانه‌كه، به تایبه‌ت به‌وه خودی خوكوژهكهش گه‌نجێكی توركی دانیشتووی شاری ئهدیامانه ئه‌و شاره‌ی كه نووسه‌رێكی تورك له رۆژنامه‌ی ئهكشهمنووسیویهتی :
خۆكوژه‌كه‌ی پرسوس خه‌ڵكی شاره ئهدیامانه، كه ئه‌و شاره به‌وه ناسراوه كه نزیكه‌ی(200 ) گه‌نجیان له‌ناو ریزه‌كانی داعشدایه، هه‌ر ئه‌و نوسه‌ره ده‌ڵێت :
خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش بوو كاتی شه‌ڕه‌كانی كۆبانێ رێپێوانیان ده‌كرد بۆ پشتیوانی له تیرۆرستانی داعش .
هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێشتر له‌سه‌ر تێوه‌گڵانی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له رابردوو و ئێستا هه‌بوون و هه‌نه وایكرد نووسه‌رانی تورك زۆر بێ په‌رده باس له تێوه‌گڵانی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی بكه‌ن له پشتیوانیان بۆ تیرۆرستانی داعش .
هه‌ربۆیه‌شه ده‌بینین كه نووسه‌ر و شاره‌زایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك چهنگيز چاندر كه كه‌سێكی توركی شاره‌زایه له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رۆژنامه‌ی رادیكاڵی توركی ده‌نووسێت:
سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له به‌رامبه‌ر سوریا و چاوپۆشی له جموحۆڵی تیرۆرستانی داعش له نێوخۆی توركیا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسوس بوو، وه به هۆی شانه نووستوه‌كانی داعش له ناو توركیا مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی گه‌وه‌رتر له ناو توركیا هه‌یه، هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت :
دوو ساڵه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌زگا ئه‌منه‌یه‌كانی وڵاته‌كه‌یان سه‌رقاڵی دووژمنێكی وه‌همی كردووه كه مه‌به‌ستیان جه‌ماعه‌تی گوله‌نه و له بهرامهریش توركیا و ده‌روازی سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا بۆته ده‌روازه‌ی گواستنه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و شوێنی گواسته‌وه‌ی هاوكاری لۆجستی بۆ داعش له نێوخۆی سوریا، به‌هه‌مان شێوه‌ی چه‌نگیز نووسه‌رێكی ناوداری نزیك له ئهردۆغانكه له رۆژنامه‌ی میللیه‌تی نزیك له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌ینووسی له پۆسته‌كه‌ی لادرا به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌دری گورسیل نووسی بووی :
شه‌رمه‌زاریه سه‌رۆكی وڵاتان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی پرسوس له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بكه‌ن چونكه ئه‌و خۆی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له پشتیوانی توركیا بۆ تیرۆرستانی داعش .
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پێمان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر قوربانیه‌كانی رووداوی پرسوس خه‌ڵكانێك بوون كه له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی توركیا خه‌ڵكی سڤیل و مرۆڤ دۆست بوونه، ئامانجیان له هاتنیان بۆ ئه‌و شوێنه چوونبووه بۆ كۆبانێتا به‌شداری بكه‌ن له هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره، هه‌ر بۆیه‌شه له لایه‌نی كه‌سانی داخ له دڵ به‌رامبه‌ر به كۆبانێ كرانه ئامانج، بۆیه ناكرێت رای گشتی توركیا كه ناسراوه به كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام و ئازادی میدیا له ئاست ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه بێ ده‌نگ بێت .
به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رای گشتی توركیا كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش خراونه‌ته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی(پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی توركیا تا واز له هاوكاركردنی تیرۆرستانی داعش بێنێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی وڵاتی توركیا به‌ره‌و دۆخێك ده‌به‌ن كه به ئاسانی نه‌توانرێت كۆنترۆڵی بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی له‌و مه‌یدانه ده‌توانێت رۆڵیكی باش ببینێت له جولاندنی رای گشتی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده به رووی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له توركیا پاڵپشتی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لانه، كه له دوایین هه‌لبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یرانی توركیا متمانه‌ی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه مرۆڤدۆسته‌ی توركیایان به ده‌ستهێناوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و پارته له ئاست متمانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بێت كه قوربانیه‌كانی پرسوس هه‌مووی ئه‌و جۆره كه‌سانه بوون و بۆیه كرانه ئامانجی تیرۆرستان و ده‌وڵه‌تی توركیا .