زستان و هاویین دوو وه‌رزی جیاواز له‌ یه‌كتری به‌ڵام كه‌ ئه‌م دوو ورزه‌ هاتن خه‌ڵكی كوردستان ترسیان لی ده‌نیشێت و خه‌م ڕووخساریان داده‌گرێت و تووشی گه‌وره‌ترین كێشه‌ ده‌بن له‌به‌ر نه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ئه‌م دوو وه‌رزه‌ كه‌ ئه‌ویش كاره‌باو نه‌وته‌، ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ ساڵانی پێشتریش هه‌بوو به‌ڵام پێ ده‌چێت سالڕ به‌ سالڕ خراپتر بێت باشتر نه‌بێت واته‌ سالڕ به‌ سالڕ خۆزگه‌م به‌ پار كاتێك كه‌ هاوین دێت خۆی ده‌كاته‌ كوردستان به‌ڵام میوانێك كه‌ هیچ خمه‌ت نه‌كرێت به‌ ده‌نگیه‌وه‌ نه‌چێت كاتێك خودا حافیزه‌ت لی كرد به‌ كالڕ و كرچیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی بكه‌ین ئاوایه‌ قه‌دری میوانی هاوین له‌ كوردستان پێ ده‌چێت وه‌ك ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ وایه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كرد كاتێك هاوین هات بێ كاره‌بایی خه‌ڵكی بێزار ده‌كات و ڕقیان له‌ هاوین ده‌بێت ده‌ڵێن هاوین ئاوایه‌ ئاوا به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وانیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاوایه‌ له‌ هاوییندا ئه‌وه‌نده‌ كاره‌بامان ناده‌نێ كه‌ بڵێین ئۆخه‌ی به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ندێ له‌ هاووڵاتیانی بێزار كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ناكاو وه‌زیرێك یان مه‌سئولێك دێته‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن یان له‌ ڕۆژنامه‌كان ده‌ڵێن له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌وه‌نده‌ مێگا وات كاره‌با له‌ فڵان ووڵاته‌وه‌ ده‌هێنین بۆ كوردستان هه‌مو شته‌كان ته‌واو بوون لێره‌دا خه‌ڵكی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه‌ كاره‌با دێت دڵیان بۆ ماوه‌یه‌ك خۆش ده‌كه‌ن به‌ڵام دواتر وه‌زیره‌كان روو زه‌رد ئه‌بن و وا ده‌رناچێت ئه‌مه‌ چه‌ند جارێك دوباره‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌م ساڵانه‌دا به‌ڵام خۆ ئه‌وان ئاگای عه‌یبه‌و درۆ كردن نازانن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانن پاره‌ی باش بخۆن و كۆمپانیا بكڕن له‌م لاو لاوه‌ بڵێن كوردستان وه‌ك دوبه‌ی لی ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا تۆ كێشه‌ی كاره‌بات پی چاره‌سه‌ر ناكرێ بۆ ده‌ڕۆین باڵه‌ خانه‌م بۆ ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ كاتێكدا هاووڵاتیان به‌ ده‌ست ئه‌و پێداویسته‌ سه‌ره‌تاییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ئه‌م كێشه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ جا بڕۆ باڵه‌خانه‌م بۆ بكه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و مه‌سئولانه‌ خۆیان یه‌ك ده‌قه‌ كاره‌بایان نابڕێت لای ئه‌وان بووه‌ به‌ یابان خه‌ڵكی داماویش هه‌ر بۆخۆی عاره‌ق بڕێژێت ئه‌وان مناڵه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌خوێنن و خۆیان كاره‌بایان 24 سه‌عاته‌ هه‌یه‌ به‌ڵام قوتابی فه‌قیر هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م چرایه‌كدا سه‌عی ده‌كات ئاره‌قی ناوچاوانی كتێبه‌كه‌ی ته‌ڕ ده‌كات ئه‌مه‌ باسی كاره‌با دێمه‌ سه‌ر باسی نه‌وت ئه‌گه‌ر زستان نه‌وت نه‌بێت پێ ده‌چێت ژیان زۆر له‌ ناله‌باریدا بێت به‌ ئاسانی نه‌توانیت بژی به‌ڵام له‌ چه‌ند مانگی پێشوودا به‌رمیلێك نه‌وتیان دا به‌ هاووڵاتیان وه‌عدی ئه‌وه‌یان دابوو كه‌ دوو به‌رمیلی تر بده‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌شیان هه‌ر درۆ بوو ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م زستانه‌ نه‌وت دابین نه‌كه‌ن خه‌ڵكی چی بكات و ڕوو بكاته‌كوێ ئه‌مه‌ كێشه‌ی بێ نه‌وتیه‌ ساڵی پارو پێراریش هه‌روابوو پێ ده‌چێت ئه‌مسالڕ خراپتر بێت چونكه‌ به‌ پێی قسه‌ی ده‌نگ و باسه‌كان ئه‌م زستانه‌ زۆر سارد ده‌بێت و له‌ زستانه‌كانی تر جا ئه‌گه‌ر نه‌وتیش نه‌بێت یاخود حكومه‌ت دابینی نه‌كات بۆ هاووڵاتیان ئه‌وا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوو ده‌دات له‌ كوردستان له‌م زستانه‌ ئێستا كه‌ كه‌متر له‌ یه‌ك مانگی ماوه‌ بۆ زستان بۆ هاووڵاتیان ده‌به‌ی نه‌وت به‌ (15. 000) هه‌زار دیناره‌ ئه‌گه‌ر بڕواته‌ زستان ئه‌وه‌نده‌و نیوێكی تر زیاد ده‌كات واته‌ به‌رمیلی نه‌وت ده‌بێت به‌ سه‌دشه‌ت هه‌زار دینار زیاترچاپی نوێ خۆ ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان كرێكار بێ ئه‌وا هه‌شت نێوه‌ڕۆژ دابین بكات بۆ كڕینی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ئه‌گه‌ر به‌رمیلێكیش به‌شی بكات ئه‌گه‌ر مامۆستا بێت به‌م بێ مووچه‌ییه‌ وه‌ مووچه‌كه‌ی به‌شی سێ به‌رمیل نه‌وت ده‌كات جا به‌شی زستانی ده‌كات یاخود هه‌ركه‌سێكی تر گه‌ر نه‌وتی نه‌بێت و . . . . . . . . . . . . . . . بۆ زستان ئه‌مه‌یه‌ حكومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌