له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه‌میدیای كوردستان و ده‌وروبه‌ر پرسی یه‌كخستنی نێوماڵی ئیسلامی كردووه‌ته مانشێت و بابه‌تێكی گرنگ، ئه‌و پرسیاره له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌كرێت كه‌ئایا تائێستا چی كراوه‌و كام پرۆژه له‌ئارادایه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه؟
به‌داخه‌وه تائێستا هیچ یه‌كێك له‌حزبه ئیسلامییه‌كان پرۆژه‌و پلانێكیان نییه جگه له‌پیشاندانی ئاماده‌یی و دانهێنان به‌زه‌روره‌تی یه‌كخستنی گوتار‌و هه‌ڵوێست و دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كاری هاوبه‌شی سیاسی و ده‌عه‌وی و میدیایی ئیسلامی، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیسلامی حزب و رێكخراوه‌كانیش كه چه‌ند مانگێكه پێكهێنراوه‌و له‌هه‌وڵی خه‌مخۆرانه‌ی خۆیاندان و به‌رپرسانی هه‌ر سێ حزبی ئیسلامی كوردستانیان بینیوه پرۆژه‌یه‌كی دیاریكراویان گه‌ڵاڵه نه‌كردووه‌و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌و ده‌نگۆ میدیاییه‌كانی دروستكردنی به‌ره‌ی ئیسلامی و لیستی هاوبه‌ش و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتنی ئیسلامییهكانیشن، به‌ڵام تا ئه‌م كاته شه‌قامی ئیسلامی و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ریی هه‌ر سێ حزبه‌كه هه‌نگاوێكی مه‌یدانی و پلان و پرۆژه‌یه‌كیان له‌سه‌ركرده‌كانیان نه‌بینیوه دڵیان پێی خۆش ببێت و ئومێدیان پێ ببه‌خشێت، لیژنه ئیسلامییه‌كه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانیش قسه‌یه‌كی كۆتاییان له‌و سێ حزبه‌وه ده‌ست نه‌كه‌وتووه جگه له‌هه‌ندێ لێدوانی جیا‌و جۆراوجۆری میدیایی كه پرسه‌كه‌ی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ركابه‌ری ناو هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن لێ كردووه، لایه‌ك باس له به‌ره‌ی هاوبه‌ش و ئه‌ویتر باس له‌یه‌كگرتن و لایه‌كیش باس له یه‌ك لیستی هه‌ڵبژاردن و مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامی ده‌كات، له‌نێو ئه‌م هه‌موو ته‌رح و بانگهشانهشدا هیچ لایه‌ك پرۆژه‌و پلانی بۆ بیر‌و بانگه‌شه‌كه‌ی پێ نییه.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كرێت بریتییه له‌جۆرێك لهبهدگومانی و به‌دحاڵیبوون له‌نێوان ئیسلامییه‌كاندا كه هه‌ریه‌كه‌یان گومانی له‌ته‌رح و پێشنیاری ئه‌ویتر هه‌یه‌و هه‌ندێ جار خوێندنه‌وه‌ی خراپیشی بۆ كات، له‌م نێوه‌نده‌دا جگه له‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌ك بوونی نییه خه‌ریكه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریشدا به‌ته‌واوی متمانه نامێنێت، ناكرێت یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی ئیسلامییه‌كان ته‌نها وه‌ك گوتاری میدیایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و شێوه‌ی پروپاگه‌نده‌ی پێ بدرێت بۆ ئه‌ستۆپاكی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری ئیسلامی‌دا.
پێویسته ئیسلامییه‌كان له‌نزیكترین كاتدا له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆببنه‌وه‌و پێكه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ن كه مۆركی هیچ حزبێكی پێوه نه‌بێت، هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕم به‌پرۆژه‌ی بابه‌تی هه‌یه له‌هه‌ر حزب و سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه بێت و باوه‌ڕم به‌و حه‌ساسیه‌ته حزبییه نییه، گرنگ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی كاری ئیسلامی و ڕابوونه‌كه‌ی كوردستانه كه‌ئێستا له‌قۆناغی چه‌قبه‌ستوویی خۆیدایه به‌هۆی ئیكسپایهربوونی ئه‌م فۆرمه له‌حزبایه‌تی ئیسلامی. له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت له‌م كات و ساته‌دا ئه‌ندامانی حزبه ئیسلامییه‌كان خۆیان بپارێزن له‌هه‌ر باس و بابه‌تێك خزمه‌ت به‌دۆزی ئیسلامییه‌كان و ره‌وشی برایه‌تی نێوانیان ناكات، به‌تایبه‌ت له‌سایت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئومێدمان پێ ده‌به‌خشێت كه دواجار ئیسلامییه‌كان به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێت باوه‌ڕی هاوبه‌شی هه‌موویانه به‌زه‌روره‌تی گۆڕانكاری و یه‌كخستنی تواناكان و تێپه‌ڕاندنی دۆخی حزبگه‌رایی و په‌رته‌وازه‌یی، بۆیه له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت به‌یه‌ك بگه‌ن و ئه‌م گۆڕه‌پانه رێكبخه‌نه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌و خه‌ڵكه ئیسلامی و دیندارهكهبێت، پێم وایه ئه‌وه نه‌كرێت ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی جدی له‌ئارادایه له‌لایه‌ن گروپه نارازییه‌كانی ناو گۆڕه‌پانه ئیسلامییهكهو به‌شێك له‌زانایان و رۆشنبیران و رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.