ڕوخانی ژێرخانی ئابووری کوردستان . . . پلان. . و. . نەخشەیەکی وردی دارێژراوی دوژمنانە. . . لەلایەن دەسەڵاتەی باڵای هەریمی کوردستان وحکومەتی هەرێمەوە ئەم پلانە خۆکوژیە پەیرەو دەکرێ .

 بۆ رووخانی عە‌قڵی کوردایەتی و لەباربردن ودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و هەڵتەکاندنی سیستەمی دیموکراسی وپەرلەمان ودام ودەزگاکانی هەریم وبێهزکردنی هێزی قارەمانی پێشمەرگەو ڕسواکردنی دەسەڵاتی خۆجێیەتی وترازانی هەموو جومگە بنەرەتیەکانی ئەم هەرێمە . . سەرۆکایەتی هەرێم وسەرۆکایەتی وەزیران وئەنجومەنی وەزیران . . . ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکەن. نمونەشمان زۆرە بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە . . لە ساڵی 1993 جارێکی تر خۆیان تاقی کردەوە . . . بەڵام بەهۆی هەڵسانەوەوبوژانەوەی حوکمرانی رژێمی گۆر بەگۆری بەغدای سەدام حسین وبەهێزبوونی گەریلاو پەکەکە وبەخۆداچونەوەی کوردانی ڕۆژهەڵات و‌هتد . . ئاڵوگۆری دەسەڵات وسەرکردایەتی تورك وفارس ئەم پرۆژەیەیان خەفەکرد، لە دوای شەری قاعیدەو ئەمریکاو ئەوروپاو رووخانی سەدام وسەرهەڵدانی شیعەگەرای و خەفەکردنی سونە و زیادکردنی ئاڵۆزیەکانی سەفەویەکان وعوسمانیەکان لە ناوجەکەدا جارێکی تر خەفەکرایەوە . . . بەلام ئیستا لە هەردوو جەمسەری جیاوازەوە. . هەمان بەرنامە پەیرەو دەکرێ وجێبەجێکردنەکەشی لە ئەستۆی سەرانی دەسەڵاتی هەرێمە هەرچەند ئەم راستیە) واقیعە (بەرچاوانەی کە ئەمرۆ لەم هەرێمەدا دەیبینین پێویستی بە هیچ‌ نمونەیەك نیە و هەموو رەفتارو گوتارەکان ئەم پلانە گڵاوە دەسەلمێنن .

نمونەیەکی تر سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەئاشکرا پاساوی ناددوستو روخێنەر بە گوێی خەڵکیدا دەدات و خەڵك بە شێوەیەکی ترسناك برسی وبێزاردەکەن و یاری تێکشکانی دەروونی لەگەڵ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەنن و نمونە وسیناریۆی جۆراوجۆری وەك دانای ئاڵای کوردستان لەلایەن تورکەوە بۆ سەرۆکی هەریم ئەم راستیە دەسەلمێنی کە دوبارە بونەوەی کردەوەکەی ئەتاتوك وحەسەن دەرسیمی وجلە کوردیەکەیەتی . . . خۆشتان حاڵی کورد لە تورکیا دەبینن . . هەروەها تراژیدیای رۆژانەی ناو ماڵەکانی پێشمەرگەو فەرمانبەروئەنفالکراو ماڵی شەهیدانو مامۆستایان . . . هەموومان دەیبین ودەیبیستین، بەڵام ئەوان خەڵکی سەرقاڵی برگەو نیوبرگەی دەستورو ئاوی زێراب سەرقاڵ دەکەن . نەك میش، گاو ووشتریشیان میوان نیە،  نامەوێ بابەتەکە زۆر دورو درێژ بکەمەوە، تەنها لەم پلانە گڵاوانەی دوژمنانی خاک ونەتەوەو نیستمان ئاگادارتان دەکەمەوە .

محەمەد بێبەش/ 2016