ماوەیەکی زۆرە، خەڵکی کوردستان باجی کێشەو ململانێ سیاسیەکانی حزب ولایەنە سیاسیەکان دەدات ولەونێوە دا حکومەتیش بۆتە لایەنیکی تەرەفدارو کارنامەی حزبەکەی خۆی جێبەجێدەکات و بۆتە هۆی ئەوەی کوردســـتان و خە ڵکەکەی نوقمی کۆمە ڵیک قەیران وتەنگەژە ی جۆراوجۆری ئابوری و

سیاسی ویاسایی بکات . . !               

پێمان ناڵێن مووچە بۆ نییە؟ ئەدی حکومەتی هەرێم ئەو هەموو ترلێۆن و ترلیارانە ی داهاتی کوردستان، لە فرۆشتنی نەوت وگازو دەستکە وتەکانـــی داهاتی گومرگ وسەرچاوەکانی دیکەی داهاتی حکومەت،  کە ساڵانی پێشتر دەستیان کەوتووە و دەکەوێت، چیان لێکردووە و بۆکوێ چووە ؟! ئــاخــر چۆن دەبێ و چۆن دەچێتە عەقڵەوە حکومەتێک نەک هەر هیچ پارەی دانراوی نەبێت و ژێرخانی ئابوریە کەشی سفربێت ؛ بەڵکە نزیکەی ١٠ – ١٥ ملیار دۆلاریش قەرزداربێت ؟!               

خۆگەرئەو پارانە بووبان بە هەڵمیش، پە ڵە هە ورێکیان لە ئاسمان دروست دەکردو جارێک بارانــی ڕەحمەتیان بۆ خەڵک دەبارانـد ؟! یان خـۆ ئەگەر کابینەی قومارچیانیش بووایە، بەشی ژیانی خەڵکیان هەر نەدۆڕاند ؟! 

ئیدی پیمان ناڵێن ؛ تاکەی گەندەڵـی ؟ تاکەی نەشە فافی ؟ تاکەی فریودان و دەستی دەستی کردن بەخەڵک ؟ تاکەی بێ کـارەبایی وبێ خزمەتگوزاری ؟!

بۆیە جامی ئەیوبی خەڵک خەریکە لێی دەڕژێ وجەماوەری کوردستان چیدی بەرگەی ئەو هەموو نەهامەتی و کولەمەرگی یەی ژیان ناگرن، لەوڵاتێک کە پڕ لە خێروبێرو نەوت وگازە و بەهۆی حکومەت وکۆمەڵیک بەرپرسی گەندەڵەوە دووچاری هاتووە ! بۆیە ئەگەر ئەم حکومەتە هەرچی زووترە، چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆو کێشەو قەیرانانە نەکات، کە لەڕاستی وبنچینەدا بوونیان نی یە و بۆخۆیان وەستاوخاوەنیانن و دەرهاویشتەی گەندەڵکاری و نەشەفافی خۆیانەو هەمووی لە ناپاکی ونادڵسۆزی و نەزانی لە بەڕیوەبردندا سەرچاوەیان هەڵبەستووە !             

بۆیە حکومەتیک ئەوە حــا ڵی بێت و ئەوە بەسەر خەڵکەکەیدا بێنێ ؛ دەبێ چاوەڕوانی ئان وساتی پەرچە کرداری جۆراوجۆروتوندی خەڵکەکەشی بکات کە ڕووبەڕووی بکاتەوە، هەر لەمانگرتن وڕێپێوانی مە دەنیانە، تادەگاتە ڕاپەڕینی جەماوەری سەرتاسەری . . . !           

گەر حکومەت، حکومەتی خەڵک بێت ؛ دەبێت خزمەتگوزاری وماف و ژیان ومووچەی خەڵک دابین بکات، یان ئەوەتـا دان بەشکستی خۆی دابنێ ودەست لەکاربکشێنێتەوە، ئەگەر نـا، خەڵکی ماف خوراو. ماف و مووچەی خۆی بە ڕاپەرین، لەچاوی دەردێنێ !  جـا واباشـە ! پەنـدو ئەزموونێک لە مێژوو وەربگرن و ئەوانیـش وەک حکومەت وسەرکردە دیکتاتۆرو گەندەڵەکانی دونیا، خەسڵەتی ئەو مشکانە وەرنەگرن، کەهەمیشە بەو تەڵە وە دەبن، گەر با بوباپیرانیان پێوەی بووە !

 

کــٶمیتەی (٢) ی ڕێکخستنی بەریتانیا

١٩/١/٢٠١٦